riklam

سامان عومه‌ر پێكه‌نینی تۆ بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 05:27 PM - 2018-11-05
.

.

هونه‌رمه‌ند سامان عومه‌ر كلیپی نوێترین به‌رهه‌می به‌ ناوی پێكه‌نینی تۆ بڵاو ده‌كاته‌وه‌و هیوای ئه‌وه‌ی ده‌خوازێت كه‌ به‌دڵی گوێگرانی بێت.

له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند سامان عومه‌ر بۆ PUKmedia وتی: ئێواره‌ی دوێنی 4-11-2018 ڤیدیۆ كلیپی نوێترین به‌رهه‌مم به‌ ناوی ( پێكه‌نینی تۆ ) بڵاو كرایه‌وه‌.

وتیشی: ئه‌م به‌رهه‌مه‌ هونه‌رمه‌ند كورده‌ عومه‌ر كاری ده‌رهێنان و مۆنتاژ و وێنه‌گرتنی بۆ كردوه‌و له‌ وڵاتی سوید وێنه‌ گیراوه‌و دوو ئه‌كته‌ریش له‌ كلیپه‌كه‌دا رۆڵده‌گێڕن.

ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كه‌تێكستی به‌رهه‌مه‌كه‌ هونه‌رمه‌ند نامۆیه‌ نوسیویه‌تی و میلۆدییه‌كه‌شی وه‌رگیراوه‌ هاوكات كاری موزیك و ماسترینگی له‌لایه‌ن ئه‌رمین حه‌بیبی بۆ كراوه‌، پێشتریش له‌ شاری سلێمانی و له‌ تاران به‌رهه‌مه‌كه‌ تۆمار كراوه‌.

5.jpg

سامان عومه‌ر راشیگه‌یاند: كه‌ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ سپۆنسه‌ر نه‌كراوه‌.

وتیشی: كه‌بۆ داهاتوو به‌رهه‌می هونه‌ری نوێی له‌به‌رده‌ستدایه‌و هیواشی خواست ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌دڵی گوێگرانی بێت و دڵخۆشیان بكات.

هونه‌رمه‌ند له‌ ساڵی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ كاری هونه‌ری ده‌كات و چه‌ندین كلیپ و ئه‌لبوم و گۆرانی هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 ساڵه‌ به‌رهه‌می هونه‌ری نوێی به‌رهه‌م نه‌هێناوه‌ به‌ڵام له‌ بۆنه‌ و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌شداری كردوه‌.

لینكی یاریده‌ده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌......



PUKmedia هاژه‌ باست

4.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket