جیاوازی نێوان ده‌نگده‌ری دروستكردنی یاسا و جێبه‌جێكردنی یاسا؟!
بیروڕا 03:29 PM - 2018-11-05.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پیوو-ریسێرچ، ئه‌وا لایه‌نگرانی دیموكرات و كۆمارییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو وزه‌ق له‌زۆربه‌ی زۆری بیركردنه‌وه‌كانییان جیاوازن، به‌شێوه‌یه‌ك تێروانینی جیا جیان هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكان له زانكۆكانه‌وه بگره تا ده‌گاته كڵێساكان. لێره له‌ئه‌مریكا ئه‌و جیاوازییان له‌گوێگرتن له‌ده‌نگده‌رو هاووڵاتییانی تێده‌گه‌یت كه كامه دیموكراته‌و لیبراڵه‌و كامه‌ش كۆماری و كۆنسێرڤاتیڤه؟ به‌ڵام ئایا ئه‌وه چ جیاوازییه‌ك دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رو هاووڵاتی شه‌رقییدا؟
به‌شێوه‌یه‌كی دیكه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌كان له‌ووڵاتێكی دیموكراتی وه‌ك ئه‌مریكا هێنده گه‌وره‌بن و دژ به‌یه‌ك بن، ئه‌وا بۆچی گله‌یی له‌و ململانێ حزبییه تونده‌ی له‌مه‌ر خۆمان بكه‌ین؟ به‌ر له‌وه پێویسته خوێندنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین بۆ ئه‌و پرس و كه‌یسانه‌ی كه خاڵی جیاوازی ناكۆكی نێوان هاووڵاتییان و لایه‌نگرانی دیموكرات و كۆمارییه‌كان دروست ده‌كات. بۆ نموونه: كاتێك لێره له كالیفۆرنیا هیسپانیكێكم دواند، ئه‌وا به‌بێ ئه‌وه‌ی لێبپرسم كه پشتگیری كامه پارته، ئه‌وا تێگه‌یشتم كه دیموكرات له‌كۆمه‌ڵێك بریارو سیاسه‌تی دۆناڵد ترامپ نیگه‌رانه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و سیاسه‌ته بگۆرێت! كاتێكیش باڵا به‌رزێكی قژ زه‌رد كه جه‌ختی له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كار به‌هۆی كۆچبه‌ران و تێروانینی خراپی روو له‌میدیا زانیم ئه‌وا ده‌نگده‌رێكی كۆمارییه.
جگه له‌وه‌ش دیموكرات و كۆمارییه‌كان له‌كۆمه‌ڵێك مه‌له‌فی دیكه بیركردنه‌وه‌ی جیاوازییان هه‌یه‌و له‌تێروانیان بۆ گۆرانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و ژینگه بۆ یاسای چه‌ك هه‌ڵگرتن و ره‌گه‌زپه‌رستی و بۆشایی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار، خرجی ژیان و كرێی رۆژانه، سیستمی ته‌ندروستی و خه‌رجییه‌كانی، له‌گه‌ڵ ئیتیكی حكومه‌ت و سیستمه‌ی دادوه‌رییه‌كه‌ی. ئه‌مانه و چه‌ندین بابه‌ت و پرسی دیكه كه جیاوازن و رای پێچه‌وانه‌ی یه‌كترییان هه‌یه. هه‌ر ئه‌م جیاوازیییانه‌ش وایكردووه كه ململانێكان شێوه‌یه‌كی جددی له‌ململانێیه‌كی شارستانییانه‌و مه‌ده‌نییانه پێش ده‌خات.
به‌تێروانین له‌و جیاوازییانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌و راستییه ده‌ر ده‌كه‌وێت كه ده‌نگده‌رانی رۆژئاوا به‌ر له‌وه‌ی جیاوازی حزبی و سه‌ركرده‌یان هه‌بێت، ئه‌وان جیاوازیی تێروانین و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی حكومه‌ت و پارته‌كانن له‌باره‌ی ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ژیان و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌ر له‌وه‌ی عاتیفه‌ی كوێرانه‌ی حزبی رایبكێشێت ئه‌وا جۆری پیاده‌كردنی سیاسه‌ته‌كه له‌لایه‌ن پارته‌كه‌وه ده‌بێته هۆی راكێشانی بریاری ده‌نگده‌ر نه‌ك بریار پێشوه‌خته. خاڵێكی دیكه‌ش، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوو بیركردنه‌وه ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای شه‌ق كردووه كه ئه‌ویش به‌ره‌ی چه‌پ لیبراله‌كان و راست كۆنسێرڤاتیڤه‌كانن، كه به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌گروپی یه‌كه‌م هاوبیری دیموكراته‌كانن و گروپی دووه‌میش روو له كۆمارییه‌كانن.
ئه‌گه‌ر بێین و ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌و واقیعه‌ی جیاوازی حزبییه‌كانی ئه‌مریكا له‌رووی ململانێكانی هه‌ڵبژاردن و كاریگه‌ریی به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران بۆ كوردستان بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین ده‌نگده‌رو لایه‌نگرانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی دیموكرات وكۆمارییه‌كانه‌وه، له‌زۆر بابه‌ت و پرسدا كۆكن. بۆنموونه: پێكه‌وه هه‌موویان گله‌ییان له‌دۆخی كاره‌باو رێژه‌ی به‌رزی گه‌نده‌ڵی و به‌فیرۆچوونی داهاتی گشتی و نادادپه‌روه‌ری هه‌یه‌و كۆشیان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌یه‌ك شت جیاوازن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌مان ده‌نگده‌ر كه هاوبۆچوون بووه له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رێكی دیكه، ئه‌وا له‌رۆژی ده‌نگداندا له‌جیاتی به‌پێی مه‌له‌فه‌كانی دۆخی كاره‌باو ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و بازار‌و هتد ده‌نگبدات، ئه‌وا به‌زۆری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی بژێوییه‌كه‌ی و سۆز‌و عاتیفه‌ی بۆ سه‌ركرده‌ی پارتێك و تا راده‌ی به‌میرات مانه‌وه‌ی حزبی بۆی كه له‌خێزانێك و زۆنێك له‌دایكبووه وایكردووه هاوهه‌وڵوێستی ئه‌و حزبه بێت، ده‌نگده‌دات.
هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی دوو به‌ره له كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مریكا به‌ره‌ی چه‌پ لیبراله‌كان و راست كۆنسێرڤاتیڤه‌كان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ده‌نگده‌ره سه‌ربه‌خۆكانی ده‌ره‌وه‌ی پارته‌كانیش ئه‌گه‌ر بێـتو گرنگییان هه‌بێت بۆ پرسێكی وه‌ك نادادپه‌روه‌ری و ته‌ندروستی به‌هۆی نه‌بوونی دوو به‌ره‌ی روونه‌وه ساردببنه‌وه له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان و بایكۆتی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و كه له‌كۆتایشدا ئه‌مه ده‌چێته خزمه‌تی هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه وه‌ك خۆی نه‌ك گۆرانكاری دروستكردن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ده‌نگده‌ری شه‌رقی به‌ر له‌وه پرس و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ژیان و بیركردنه‌وه‌كانیان ئاراسته‌یان بكات، ئه‌وا سه‌ركرده‌و خێل و عه‌شیره‌ت و برو چه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و بژێوی ژیانی ده‌یبه‌ستێته‌وه به‌پارتێكه‌وه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای بیركردنه‌وه لیبراله‌كانی و یاخود به‌هۆی بیركردنه‌وه كۆنسێرڤاتییه‌كانی.
بۆیه به‌روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و راستییانه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌گه‌ینه خاڵی جیاوازی نێوان ده‌نگده‌ری رۆژئاوایی له‌سستمێكی دیموكراتدا له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رێكی شه‌رقی له‌سستمێكی نادیموكراتدا ئه‌وا ئه‌و خاڵه‌یه: ده‌نگده‌ری رۆژئاوایی دڵنایی ته‌واوی له‌سه‌روه‌ربوونی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆبوونی یاسا هه‌یه‌و كارده‌كات، بۆ ئه‌وه ده‌نگده‌دات تاوه‌كو پارت و كاندیدی بژارده‌كه‌ی ئه‌و پاكێجانه‌ی ئه‌و بروای پێیه‌تی و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا جێبه‌جێیان بكات. به‌ڵام بۆ ده‌نگده‌ری شه‌رقی ئه‌ركه‌كه به‌دوو شێوه قورسه: یه‌كه‌مییان سه‌روه‌ر نه‌بوونی یاسا واده‌كات كاریگه‌ری ده‌نگدانه‌كه هه‌ر له‌یه‌كه‌م شوێنه‌وه به‌تاڵ بێته‌وه‌و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه ده‌نگده‌ری شه‌رقی له‌خه‌یاڵی خۆیدا پرۆسه‌ی ده‌نگدان یاسای بۆ دروست ده‌كات.
بۆیه له‌و گه‌شته‌ی كالیفۆرنیادا ئه‌وه‌ی تێبینیمانكرد دیموكراسییه‌ت و سه‌روه‌ربوونی یاسا پێكه‌وه له‌دایكبوون و پێكه‌وه‌ش گه‌شه‌یان كردووه و پێكه‌وه‌ش پێشخراون. بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌نگده‌ری ئه‌مریكی شه‌ری دروستكردنی یاسا ناكات و كه‌سیش ناكاته نوێنه‌ر تا ئه‌و شه‌ره‌ی بۆ بكات به‌ڵكو سه‌روه‌ربوونی یاسا تاپۆی قۆچانییه‌و له‌گیرفانییه‌تی و ئه‌و نوێنه‌ره‌كانی دیاریده‌كات تا چه‌نده ده‌توانن وه‌كو خۆی وه‌كو یه‌ك یاساكان و پێكجان جێبه‌جێ بكه‌ن. واتا یاسا وه‌كو پاسه‌وانی ده‌سه‌ڵاتداربوونی هه‌یه‌و بۆیه‌ش پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان جیاوازی دروست ده‌كات و به‌رهه‌م دێنێت
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له‌ژینگه‌ی شه‌رقییدا، ده‌نگده‌ر به‌دوای دروستكردنی یاسایه له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌وه پرۆسه‌یه‌ك نییه لێوه‌ی سه‌روه‌ربوونی یاسا له دایك بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌وه ده‌نگدانه‌كه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان جیاوازی گه‌وره‌و جیهانی جیاواز دروست ناكات و هه‌ڵبژاردن خولانه‌وه ده‌بێت له‌نێو بازنه‌یه‌ك-دا.
*سه‌نگه‌ر رسول (ماسته‌ر له‌په‌یوه‌ندییه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان)_ له‌سه‌ر ئاستی عیراق ئێستا له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی (Foreign Press Tour) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه نوێنه‌رانی 25 وڵات به‌شداری ئه‌و پرۆگرامه‌یان كردووه، له‌هه‌ردوو ویلایه‌تی كالیفۆرنیاو نیڤادا روماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
سه‌نگه‌ر رسول*
نیڤادا – ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28