riklam

ئاماده‌كاری بۆ فێستیڤاڵی شانۆی كوردی له‌ سه‌قز ده‌ستیپێكرد

ئەدەب وهونەر 10:45 AM - 2018-11-05
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: 14 شانۆ له‌ سێ وڵاتی ده‌ره‌كی ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی پانزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی كوردی له‌ سه‌قز كراون.

به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی له‌ كۆبوو‌نه‌وه‌ی بنكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پانزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی كوردی سه‌قز له‌ سنه‌ وتی: تا ئێستا 69 گرووپی شانۆیی ده‌قی شانۆنامه‌ و CDی كاره‌كه‌یان ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی ئه‌م خوله‌ له‌ فێستیڤاڵی شانۆی كوردی كردووه‌.

وتیشی: 14 به‌رهه‌می شانۆییش له‌ وڵاتانی سووریا، هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی توركیاوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ نووسینگه‌ی پانزده‌هه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی كوردی سه‌قز.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی كوردستان به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شدا: دوای پێداچوونه‌وه‌ و لێكدانه‌وه‌ی داوه‌رانی قۆناغی یه‌كه‌م، 12 گرووپی شانۆیی بۆ به‌شی كۆتایی فێستیڤاڵ ده‌ناسرێن.

 جه‌ختیشیكرده‌وه‌: ئه‌مساڵ له‌ پێناو نرخاندنی فه‌زای فه‌رهه‌نگی و به‌هادان به‌ به‌ به‌رهه‌مه‌ شازه‌ هونه‌رییه‌كان و گۆرانكاری له‌ پێكهاته‌ی ئه‌م خوله‌ له‌ فێستیڤاڵ، فێستیڤاڵ به‌ شێوه‌ی ناڕكابه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.

جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له‌ ماوه‌ی 4 رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی پانزده‌هه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی كوردی سه‌قز 3 گرووپی شانۆیی بیانی و 9 گرووپی ناوخۆیی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌به‌نه‌ سه‌ر شانۆ.

راشیگه‌یاند: له‌ په‌نای نمایشی به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌كان، دانیشتنی لێكدانه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌كان به‌ به‌شداری و ئاماده‌بوونی كارناسان و مامۆستایانی گه‌وره‌ی شانۆی كوردی له‌ ئاستی وڵات به‌ڕێوه‌ ده‌چیت.

به‌ وته‌ی قه‌لعه‌شاخانی ئامانجه‌كانی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵی شانۆی كوردی بریتین له‌: نرخاندنی زمانی كوردی وه‌ك هانده‌ر و پاڵپشتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ پێی ره‌سه‌نایه‌تی و بایه‌خه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كان و به‌ داكۆكی له‌ میراتی نیشتمانی و ئیسلامی، روانینێكی نوێ به‌ فه‌رهه‌نگی خێڵه‌كی و رێوڕه‌سم و ئایینه‌ نوریتییه‌كان له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان، ره‌خساندنی به‌ستێنێكی گونجاو و كه‌شێكی فه‌رهه‌نگی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌ندێشه‌گه‌لی داهێنه‌رانه‌ و نوێگه‌رانه‌ له‌ نێوان هونه‌رمه‌ندانی بۆاری شانۆ و جه‌ماوه‌ر، داڕشتنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه‌ی حیماسه‌، ئایین و ڕێوڕه‌سمه‌ نیشتمانی و ئایینییه‌كان له‌ رێگه‌ی هونه‌ری به‌رزی شانۆ.

پانزده‌هه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی كوردی سه‌قز له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگو  ئیرشادی ئیسلامی كوردستان و به‌ هاوكاریی پارێزگاری كوردستان، ئیداره‌ی گشتیی هونه‌رگه‌لی شانۆیی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی، جێگرایه‌تی پارێزگاری و فه‌رمانداریی تایبه‌تی سه‌قز، ساره‌وانی و شۆرای ئیسلامی شاری سه‌قز و ... به‌ شێوه‌ی ناڕكابه‌رانه‌ بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ له‌ 7 تا 11 ی خه‌زه‌لوه‌ر له‌ شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket