riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: خۆم بە ئەندامێكی یەكێتی ژنان دەزانم

ی.ن.ک‌‌ 07:00 PM - 2018-11-04
.

.

 بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی ژنانی كوردستانەوە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێكی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەكات.

دەقی پیرۆزبایی نامەكە...

بەرێزان سكرتێر و ئەندامان لە سەرجەم لقەكانی یەكێتیی ژنانی كوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەتانەوە ، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم ، هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم. دامەزراندنی ئەم رێكخراوە جەماوەرییە ، رۆڵێكی گرنگ و بەرچاویی هەبووە لە خزمەتكردن بە ژنانی كوردستان ، توانیویەتی لێبراوانە جێ دەستی دیاربێت لە داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی ژنان بێ جیاوازیی، سەركەوتووبوە لە بە دیهێنانی ئامانجەكانیدا، كە خۆشبەختانە ئەمرۆ ژنان لە تەواوی بوارەكاندا جێ دەستیان دیارە.

یەكێتیی ژنانی كوردستان ، رۆڵی بەرچاوی هەبوە لە چەسپاندنی ئاشتی و دیموكراسی و دابینكردنی یەكسانی و ئازادیی لە كۆمەڵدا . لە بیست و نۆهەمین ساڵیادی یەكێتییەكەتان ، جێی خۆیەتی ئاماژە بە رۆڵی رەوانشاد (مامی گەورەمان سەرۆك مام جەلال) بكەین كە بەردەوام پاڵپشتی ژنان و یەكێتیی ژنانی كوردستان بوە لە كارەكانیاندا بۆ گەیشتن بە لوتكەی سەركەوتن.

خۆشحاڵدەبوم ئەمرۆ لە ساڵیادی دامەزرادنی یەكێتییەكەتان لەگەڵتان بەشداربومایە ، بەڵام بەهۆی سەفەركردنم بۆ دەرەوەی وڵات نەم توانی ئامادەبم ، بۆیە لێرەوە دووبارە جوانترین چەپكەگوڵی پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم ، خۆم بە ئەندامێكی یەكێتییەكەتان دەزانم و پشتیوانی تەواوی كارەكانتان دەبم ، هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم. هەرشاد و سەربەرز و سەركەوتووبن.

نوسینگەی تایبەتی

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

4/11/2018

PUKmedia   تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket