riklam

یه‌كێتی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی توركیا ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 05:14 PM - 2018-11-04
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی و ئاسۆ مامه‌ندو ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، له‌ ده‌باشان چاویان كه‌وت به‌ (هاكان كاره‌چیا) كونسڵی گشتی توركیا له‌هه‌رێم و له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی پێشهاته‌ سیاسیه‌كان وگۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌و بارودۆخی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و ئاسایكردنه‌وه‌ بارودۆخی كه‌ركوكیش تاوتوێكرا .

له‌و دیداره‌دا كونسڵی گشتی توركیا له‌هه‌رێم باری سه‌رنجی خۆی له‌ سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و ئابورییه‌كان خسته‌ڕوو، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فدی یه‌كێتی رۆشناییان خسته‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی ئاسایيكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداو رایانگه‌یاند، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌دایه‌ له‌عیراقی نوێداو ده‌مانه‌وێت مافی هاووڵاتی بوون وه‌ك یه‌ك بۆ هه‌مووان بڕه‌خسێندرێت و ده‌ستوور بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بێت.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و توركیا به‌ تایبه‌ت گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و بارودۆخی كه‌ركوك ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كرا یه‌كێتی هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ بوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و نه‌ته‌وه‌یی كردۆته‌ بنه‌مای پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ داوا له‌توركیاش كرا گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌ڵبگرێت كه‌ئه‌مه‌شی به‌هانده‌رێكی باش وه‌سفكرا بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی هه‌ردوولاو بارودۆخی كه‌ركوكیش ئاسایبكرێته‌وه‌و په‌یوه‌ندیه‌كانیش له‌گه‌ڵ توركمان و پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه‌ پته‌وتربكرێت و هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یڕه‌وبكرێت بۆ پێكه‌وه‌ژیان و قوڵكردنه‌وه‌ی زیاتری گیانی ته‌بایی.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket