riklam

حاكم قادر كتێبخانەی گشتی سلێمانی بەسەردەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:44 PM - 2018-11-04
.

.

بەمەبەستی برەودان بەكتێبخانەی گشتی شاری سلێمانی و گەشەپێدان وپێشخستنی وەك دامەزراوەیەكی فیكری و رووناكبیری ومێژوویی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كتێبخانەی گشتی شاری سلێمانی بەسەركردەوەو لەلایەن  ئالان ڕەئووف بەڕێوەبەری كتێبخانەكەو ژمارەیەك فەرمانبەرەوە پێشوازی لێكرا .

لەو بەسەركردنەوەیەیدا و پاش خستنەرووی كاروچالاكییەكانی ئەو دامەزراوە رووناكبیریە، وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو كارمەندانی كتێبحانەكە لەبەرامبەر هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەشی دەكەن، حاكم قادر بەمەبەستی ئاشتكردنەوەی خوێنەر لەگەڵ كتێب و هەوڵدان بۆ زیادكردنی هاموشۆكەران و ڕاهاتنەوەیان و هۆگربونی خوێنەر و  لەپێناوپەیداكردنی سەرچاوە زانستییەكان لەڕێی كتێبەوە، بەتایبەت پاش فراوانبون وپێشكەوتنی تەكنەلۆژیاو سۆشیال میدیا كەبەهۆیەوە سەردانیكەرانی كتێبخانەكان ڕوویان لە كەمبونەوە كرد و بۆ بایەخدان بەزانست وفێركردن بەدابینكردنی كەموكوڕییەكانیان پشتیوانی وپشتگیری بۆ دووپاتكردنەوە .         

PUKmedia  ئەندامی دەستەی كارگێڕی                                                        

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket