riklam

پرسی قەدەغەکردنی چالاکیەکانی کورد لەئەڵمانیا دەبرێتە دادگای ئەوروپا

ریپۆرتاژ‌ 04:24 PM - 2018-11-04
.

.

پارێزەر"لۆکاس توینە"سەبارەت بەفشارەکانی تورکیا لەسەر ئەوروپاو بەتایبەتی ئەڵمانیا لەسەر ڕەوەندی کوردی بەتایبەتی ڕەوەندی کوردی باکورو رۆژئاوالە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات باس لەبەرکەوتەی ئەو فشارانە دەکات لەلایەن حکومەتی ئەلمانیاوە لەسەر کورد هەیەو پانۆرامایەکی مامەڵەی خراپی ئەڵمانیا لەگەل ئەو دۆسیەیەدا دەخاتە بەرچاو..ئەگەرچی بەشێک لەو رێوشوێنە ئەمنیانەی کەبەرامبەر بەپارتی کریکارانی کوردستان لەئەڵمانیا گیراوەتە بەر کاردانەوەی هەندێک توندوتیژی بوو ساڵانی ڕابردوی سەدەی پێشوو بوو بەرامبەر بەدەزگا ئەمنیەکان بەتایبەتی پۆلیسی ئەڵمانیا بەلام لەلایەن تورکیاوە ئەو توندوتیژیانە قۆزرایەوە بۆ فروانکردنی بازنەی قەدەغەکردن لەسەر چالاکیەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و تەنانەت لەئێستەشدا بەهەمان شێوە لەدژی رۆژئاواو یەپەگە..ئەم پارێزەرە لەدوای ئەوەی سکالاکانی لەلایەن دادگای باڵای ئەڵمانیاوە سەبارەت بەپیشێلکاریەکان بەرامبەر بەکورد شکستی هێنا پەنای بردۆتە بەر دادگای مافی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا.

پارێزەر "لۆکاس توینە"سەبارەت بەتۆمارکردنی سکاڵا لەدژی پێشێلکاری وناهەقییەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیا بەرامبەر گەلی کورد لەدادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا راگەیاند،شەڕ لەنێوان دەوڵەتی تورک وپارتی کرێکارانی کوردستاندایە،بۆیە ئەوقەدەغەکارییە، کەحکومەتی هەرێمی نۆرد ڕاین ڤێستڤاڵن لەکۆڵن لە26ی تشرینی دووەمی 1993دا بەسەر پەکەکەدا سەپاندی لەدونیادا شتێکی نوێ بوو.ئەم پارێزەرە دەشڵێ..ئەو نوسراوەی کە قەدەغەکردنی پارتی کرێکارانی کوردستانی تیادا هاتووە بەهیچ شێوەیەک باسی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لەکوردستانی تیادا نەکراوە،بەڵام باسی ئەوچالاکییانەی تیاداکراوە کەکوردەکان لەوڵاتاندا لەسەر رووداوەکان ئەنجامیانداوەو مەبەستیان بووە جیهان لەو روودانەوە ئاگادار بکەنەوە کەبەسەر کوردا هاتووە. نوسراوێکی لەو جۆرەو لەو  شێوازی بڵاوکردنەوەیەدا بۆ ئەوەبوو کورد لەسەرتاسەری جیهاندا گۆشەگیر بکەن.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەی پارێزەری ئەڵمانیا"لۆکاس توینە"دا هاتووە..بەهۆی بەهێزبوونی بزووتنەوەی ئازادیی کوردەوە،هاوکات لەگەڵ ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک لەدژی ئەو بزووتنەوەیە ئەنجامی دەدات دەوڵەتی ئەڵمانیاش بە بەردەوامی رێگری و قەدەغەکاریی نوێی بەسەر بزووتنەوەی ئازادیی کورد دا سەپاندووە. ساڵی 2011 وەزارەتی دادی ئەڵمانیا پەکەکەی خستە "لیستی تیرۆر"ەوە.ئەو بڕیارەش بووە هۆی رێگاخۆشبوون بۆ دەستکردن بەلێکۆڵێنەوەکردن، دەستگیرکردن و دادگایکردنی کوردان بەبێ بوونی بەڵگە و دەوڵەت دەستیکرد بە تۆمارکردنی سکاڵا لەدژی پەکەکە. بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دۆخە بهێنرێت سەردانی دادگای دەستووریی ئەڵمانیا کراوەو سکاڵا تۆمارکراوە.لەچوارچێوەی گۆڕانکاریی دەستووردا کە لەناو رای گشتیدا بەمادەی"129 Bدەناسرێت" لێکۆڵینەوە لەدەیان سیاسەتمەداری کورد کرا. دەیان کوردی پەنابەری سیاسی کە لەئەڵمانیا پەنابەرییەکەیان قبوڵ کراوە تۆمەتی "تیرۆریست"یان خستنە پاڵ و سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپاندون. لەم ساڵانەی دوایدا ژمارەی لێکۆڵینەوەکان و دەستگیرکردنەکان زۆر زیادیان کردووە.

بەپێی ئاماری داواکاری گشتیی فیدراڵ لە ساڵی 2013دا لەسەر پەکەکە لێکۆڵینەوە لەگەڵ 15کەس،لەساڵی 2014 و 2015دا لەسەر پەکەکە لێکۆڵینەوە لەگەڵ 20کەس، لەساڵی 2016دا بەناوی پەکەکەوە لێکۆڵینەوە لە 40کەس و لەساڵی 2017دا بەناوی پەکەکەوە لێکۆڵینەوە لەگەڵ130 کەس کراوە.لەساڵی 2018دا ژمارەی لێکۆڵینەوەکان زۆر زیادیانکردووە. تەنها لە2مانگی رابردووی ئەمساڵدا لێکۆڵینەوە لە50کەس کراوە، کەپەیوەندییان بەتێکۆشانی ئازادیی کوردەوە هەبووە.

لە دوای سەپاندنی ئەو قەدەغەکاری و گوشار و زیندانیکردنانە لەدژی پەکەکە، پارێزەر لوکاس تۆینە شیکاریی بۆ ئەو گوشارانە لەدژی بزووتنەوەی ئازادیی کورد کردو رایگەیاند،هەوڵیان بۆ ئەوەیە بزووتنەوەی ئازادیی کورد لەچوارچێوەی  دەستووری و مادەی (129 B)دا مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت. بۆ ئەوەش سەردانی دادگای دەستووریی فیدراڵی ئەڵمانیایان کردووە،چونکە ئەو دەستوورە دەبێتە هۆی دادگایکردنی ژمارەیەکی زۆر لەسیاسەتمەدارانی کورد.

"دەردی ئەڵمانیا ئایدۆلۆژیای پەکەکەیە"

تۆینە لەبارەی بڕیاری قەدەغەکاری لەسەر پەکەکە لەلایەن ئەڵمانیاوە وتی، ژمارەیەکی زۆر هۆکار هەیە بۆ ئەوەی قەدەغە بەسەر پەکەکەدا بسەپێنرێت. یەکێک لەو هۆکارانە هاوکاریی ئەڵمانیایە بۆ تورکیا،چونکە تورکیا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێگەیەکی جیۆپۆلتیکی بەهێزی هەیە.ئەوە بۆ هەموان روونە،کەماوەی 100ساڵە تورکیا هاوبەشێکی باشە بۆ ئەڵمانیا.

سەرنجیشی خستەسەر کوشتار و پاکتاوکردنی ئەرمەنەکان و رۆڵی ئەڵمانیا لەو کوشتارەداو لەبارەیەوە وتیشی، کوشتار و جینۆسایدی ئەرمەنەکان بەهاوکاریی ئەو دوو دەوڵەتە ئەنجامدراوە.

"هەڵوێست و رەفتاری پۆلیسەکان توندتر بووە"

پارێزەر تۆینە لەبەردەوامیی قسەکانیدا وتی، ناتوانرێت دۆخی ئێستاو 1993وەک یەک لێکبدرێتەوە. سیاسەتی قەدەغەکاری هەندێکجار قورستر دەکرێت و هەندێکجاریش سووک دەبێتەوە،بەڵام ئێستا وەک ساڵانی 1990 سیاسەتمەدارانی کورد دەستگیر و دادگایی دەکرێن. تەنانەت قەدەغەکارییەکانیان دابەزاندووە بۆ سەر هێماو ئاڵا و لۆگۆکان، وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ، ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژەشیان قەدەغە کردووە. لەم ساڵانەی دوایشدا هەڵوێست و رەفتاری پۆلیس توندتر بووە.

پارێزەر"لوکاس تۆینە"ئاماژەی بەوەشکرد،زۆربوونی گوشارەکان لەسەر کوردان پەیوەندیی بەشەڕەوە نییە، چونکە لەکاتی پرۆسەی ئاشتیشدا لەنێوان ساڵانی 2015–2013 دا هەمان ئەوگوشارانە لەئەڵمانیا بەردەوامییان هەبوو.

" تۆینە" لەبارەی لابردنی قەدەغەی سەر پەکەکە باسی ئەوەیکرد، پارێزەرانی ئەڵمانیا لەهەوڵدان و بەردەوامن لەسەر کارە یاساییەکانیان بۆ نەهێشتنی قەدەغەی سەر پەکەکە. پارێزەران لەئەمستردام کار بۆ ئەوە دەکەن پەکەکە لەلیستی تیرۆری"یەکێتیی ئەوروپا دەربهێنن. بۆئەوەش سکاڵایان لەئەنجوومەنی دادوەریی ئەوروپا تۆمار کردووە،بەڵام سەرباری ئەو هەوڵانە دەبێت ئەوەمان لەبیرنەچێت، کەقەدەغەی سەر پەکەکە بڕیارێکی سیاسییە، نەک یاسایی،بۆیە لەئەنجامدا ئەو قدەغەکارییە بەگوشاری سیاسی لادەبردرێت.

لوکاس تۆینە ئەوەشی خستەڕوو، چالاکوانانی کورد بە "ئەندامبوون لەرێکخستنی تیرۆری بیانی دا" تۆمەتبار دەکرێن. دۆخێکی "نالۆژیکی و ئاڵۆز" بوونی هەیە،"چونکە ئەو کەسانەی کەمن پارێزرەریم بۆ کردوون لەسەر تاوانێک کەئەنجامیان دابێت دادگایی نەدەکران، بەڵکو لەسەر بابەتی وەک رێکخستنی ئاهەنگی نەورۆز دادگایی دەکران،یان بەهۆی رێکخستنی فێسیتڤاڵی رۆشنبیرییەوە دادگایی دەکران. ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو چالاکی و خۆپیشاندانانە قەدەغە نین و لەچوارچێوەی 'مافی خۆپیشانداندا' کە لە دەستووردا هەیە رێکخراون".

پارێزەر لوکاس تۆینە لەبارەی نزیکایەتی و رەفتاری دادگاکانی ئەڵمانیاوە وتی "دادگای ئەڵمانیا لەو دۆزانەدا سەربەخۆ نییە و لەلایەنی سیاسییەوە بەڕێوەدەبردرێن. ئێمە ئەو دۆخەمان لەکاتی داوای بەرپرسانی دەوڵەت بۆ دەستگیرکردنەکان بینی. بۆنمونە هەر کاتێک ئەردۆغان یان داودئۆغڵو بێن بۆ ئەڵمانیا هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەست دەکات بەدەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد، یان قەدەغەکاری لەدژی کوردان زۆرتر دەکات، چونکە دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا باش بکات.

هەروەها وەزارەتی دادی ئەڵمانیا بڕیار دەردەکات بەبێ ئەوەی دیاری بکرێت کەمەبەست لەدەستووری سزای "رێکخستنی تیرۆری بیانی" چییە. منیش لەدژی رادەوەستم و دەڵێم، ئەوە لەلایەن دادگاوە بڕیاری لێنەدراوە، بەڵکو ئەوە بڕیاری وەزارەتی دادو حکومەتە،کەدەڵێن، 'ئێمە ئەوە سزا دەدەین و ئەوە سزا نادەین".

پرسی قەدەغەکردنی چالاکیەکانی کورد دەبرێتە دادگای ئەوروپا

پارێزەر "لوکاس تۆینە" باسی ئەوەشیکرد، بۆ ئەوەی سیاسەتمەداران و تێکۆشانی ئازادیی کورد لەچوارچێوەی مادەی (129 B)دا دەستگیرو دادگایی نەکرێن سەردانی دادگای دەستووریی فیدراڵمان کرد.سکاڵامان لەدژی رەفتاری میزاجیانەی وەزارەتی داد تۆمارکردو ناڕەزایەتیمان لەدژی دەستگیرکردن و دادگایکردنەکان دەربڕیوەو داواشیانکردووە، بڕیاری شاراوە لەدژی دۆسییەکان کۆتایی پێبهێنرێت.

هەروەها مافەکانیان قبوڵ بکرێت تاوەکو بەنووسراو هۆکارەکانی دەستگیرکردن و دادگایکردنەکان لەلایەن وەزارەتی دادو حکومەتی فیدراڵەوە بزانن،بەڵام دادگای دەستووریی فیدراڵ ئەو داوا و سکاڵایەی قبوڵ نەکردوون.

پارێزەر لوکاس تۆینی لەکۆتایی قسەکانیدا وتی "دوای ئەوە ئێمە ناهەقی و پێشێلکارییەکان دەبەینە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا وسکاڵا تۆمار دەکەین،چونکە شەڕ لەنێوان دەوڵەتی تورک و پەکەکەدایە. نەک بە'یاساکانی تیرۆر'،بەڵکو دەبێت لەچوارچێوەی یاساو مافەکاندا مامەڵە بکرێت. ئێمە ئەوەمان بینی کەدادگای ئەڵمانیا ناتوانێت لەوبارەیەوە بڕیار بدات، بۆیە بڕیارماندا بچینە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) و لەوێ سکاڵا تۆمار بکەین".  

PUKmedia  شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

لەئاژانسی هەواڵی فوراتەوە

image005.jpg

 

image007.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket