riklam

كوردایەتی

بابەتی گۆڕاو 01:57 PM - 2018-11-04
.

.

كوردایەتی

2018-11-04   

× ئەلەو.. گوێت لێمە؟! ئەڵێم ئیتر ئیهمالی كە چاوی دەرئەهات.. ئیشەڵـڵا ڤیدیۆكەی لە قونسوڵخانە بڵاوئەكرێتەوە.. دایخە خواحافیز.. ویش!!
ـ قەت ئەمە تۆ نەبووی رۆڵە.. چی بووە؟!
× هیچی وا نییە قوربان.. شتێكی عائیلی خۆمانە.
ـ سەیرە!! تۆ بەو هێمنی و ئاغرییە بڕوا ناكەم موشكیلەی عائیلیت هەبێ‌.
× ئوستازگیان گیا لەسەر بنجی خۆی ناڕوێتەوە.. ئەو قسەیە درۆیە.
ـ پێم خۆش نییە زەمی گیا بكەی ها.. گیا سەركەوتووترین رووەكە لە دنیادا.
× بەڵێ‌ وایە، بێ‌ ئاودان و بێ‌ هیچ خزمەتێك هەزاران هەزار ساڵە هەیە. بەڵام هەقە جیابكرێتەوە.. گیای باش بەجیاو گیای خراپ بەجیا.
ـ نا.. ئەوە كارێكی عاقڵانە نییە.. هەر تێكەڵ بن باشە.
× عەجیب!!
ـ عەجیب نییە كوڕم.. ئەها لای خۆمان كە خەڵكە باش و خراپەكە جیا ئەكەنەوە، یەكسەر خەڵاتی خراپەكە ئەكەن.
× خەڵاتی خراپەكە؟!
ـ بەڵێ‌.. پۆستیان ئەدەنێ‌ و زلیان ئەكەن و ئیحترامیان ئەگرن. كوردایەتی وای لێهاتووە.
× بەینی خۆمان بێ‌ بەگم كوردایەتییش سەیرە!
ـ بەڵێ‌ سەیرە.. وەكو خاڵ كوتان وایە.. گرانەو زۆر ئەكەوێ‌ لە سەرت و ئازاری هەیەو…
× دواییش پەشیمان ئەبیتەوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket