riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی ژنان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:41 PM - 2018-11-04
.

.

به‌بۆنه‌ی 29 هه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان كوسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ژنان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:


‎به‌ڕێزان: سكرتێرو ئه‌ندامانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان

‎له‌ (٢٩)هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنانی كوردستان، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و ده‌خوازم هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بن له‌ خزمه‌تكردنی ژنان و كچانی كورد.

مێژووی دوورو درێژ و نه‌پساوه‌ی كورد، پڕیه‌تی له‌ قاره‌مانێتی و به‌رخودان، كه‌ ژنانی كوردیش هاوشانی پیاوان ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌م شۆڕشانه‌و هه‌میشه‌ قه‌ڵغانێكی به‌تین بوونه‌ به‌رامبه‌ر نه‌یارانمان، ئه‌مڕۆش له‌كایه‌ جیاوازه‌كانی ژیاندا، ژنان توانیویانه‌ به‌سوود وه‌رگرتن له‌ توانا كانیان خزمه‌تی به‌رچاو پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر هه‌موومان ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ  ژنان له‌ تێكڕای بواره‌ جیاجیاكانی ژیاندا بڕه‌خسێنرێت .

له‌م یاده‌ دا پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و ده‌خوازم له‌پاڵ خزمه‌تكردن به‌ژنان، هه‌وڵی جدی بده‌ن به‌ ئاراسته‌ی نه‌هێشتنی جیاوازی جێنده‌ری و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان له‌سه‌ر كچان و ژنان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی له‌بار بۆ پێشكه‌وتنی زیاتری بۆیان ..

‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket