riklam

PUKmedia پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی ژنان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:35 PM - 2018-11-04
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی 29 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنانی كوردستان، PUKmedia وێڕای پیرۆزبایی له‌ ته‌واوی ژنانی كوردستان هیوای به‌دیهێنانی زیاتری مافه‌كانیان و گه‌شه‌ و به‌ره‌وپێشچونی زیاتریش بۆ رێكخراوه‌كه‌ ده‌خوازێت.

یه‌كێتی ژنانی كوردستان له‌وهه‌لومه‌رجێكی دژوار و سه‌ختی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان دامه‌زراو چالاكانه‌ له‌كاروانی داكۆككیكردن له‌ مافه‌كانی ژنان درێژه‌ی به‌ تێكۆشانداو تائێستاش به‌و ئاڕاسته‌یه‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌ماوه‌ی 29 ساڵی ته‌مه‌نیدا یه‌كێتی ژنان گه‌لێك ده‌ستكه‌وتی دیار و به‌رچاوی بۆ ژنان به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌ر له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی بۆ ئابوری و تاده‌گاته‌ كایه‌ی یاساییش، له‌وه‌ش زیاتر چه‌ندید پرۆژه‌و چالاكی بۆ به‌رگریكردن له‌ ژنان و خزمه‌تكردنیان خستوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، بۆیه‌ مافی خۆیه‌تی شانازی به‌و مێژووه‌ پڕ سه‌روه‌رییه‌وه‌ بكات، كه‌ له‌ 29 ساڵی رابردوودا بنیاتی ناوه‌.

به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ ستافی PUKmedia پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی ژنان و ته‌واوی ژنانی كوردستان ده‌كات و هیوای به‌رده‌وامی و كار و پرۆژه‌ی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket