riklam

فیلمێكی كوردی بووه‌ یه‌كه‌می فێستیڤاڵی لیبیا

ئەدەب وهونەر 01:22 PM - 2018-11-04
.

.

فیلمی "باشترین خه‌ڵات" به‌رھه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و ھونه‌ری سلێمانی به‌شی سینه‌مایه‌ و له‌سیناریۆ و ده‌رھێنانی واحیدی كفرییه‌ و له‌ نواندنی ھه‌ریه‌ك له‌ ھونه‌رمه‌ندانی كورد سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د و باران عومه‌ره‌.

 واحیدی كفری ده‌رھێنه‌ری فیلمه‌كه‌ به‌ PUKmedia ڕاگه‌یاند: كورته‌ فیلمی باشترین خه‌ڵات به‌شداری 17 فێستیڤاڵی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ و خاوه‌نی 11ھه‌مین خه‌ڵاتی ئاستی یه‌كه‌مه‌كانه‌ و له‌فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی( مژده‌ )له‌ولاتی لیبیا و ھه‌روه‌ھا له‌ وڵاتی مه‌غریب له‌فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وله‌تی ســوس خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ھێناوه‌ و  به‌ باشترین فیلمی ساڵی 2018 دیاری كراوه‌.

ئه‌وده‌رھێنه‌ره‌ ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ به‌ھۆی ئه‌م ستافه‌كارامه‌و ماندوه‌وه‌یه‌ كه‌ لێبڕاوانه‌و دڵسۆزانه‌ كاریان كردووه‌ له‌ فیلمه‌كه‌دا كه‌ زۆر به‌پێویستی ده‌زانم ناویان بھێنم  كه‌ھه‌ریه‌ك له‌  یاریده‌ری ده‌رھێنه‌ر( عــوسمان عه‌بدوڵا و دلاوه‌ر نوری  كه‌ به‌ھه‌وڵی ئه‌وان سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رده‌وامه‌ .

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و فیلمه‌ چیرۆكه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌رھێنه‌رێكی كورد له‌ ھه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ فیلمێك ده‌نێرێت بۆ فێستیڤاڵَێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌غدا و خه‌ڵاتی باشترین ده‌رھێنان به‌ده‌ست ده‌ھێنێت، به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌ره‌و كوردستان له‌ نیوه‌ی ڕێ ده‌كه‌ونه‌ بۆسه‌ی مه‌فره‌زه‌یه‌كی داعش و ھه‌موو سه‌رنشینه‌كانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ھێننه‌ خواره‌وه‌ و كچێكی جوان ده‌به‌ن، خه‌ڵاتی ده‌رھێنه‌ره‌كه‌ ده‌شكێنن و ده‌ستڕێژی گوله‌یان لێده‌كه‌ن و ھه‌موویان ده‌كوژن، ته‌نها منداڵێك نامرێ و ھه‌ڵده‌ستێ پارچه‌یه‌ك له‌ شووشه‌ی خه‌ڵاته‌ شكاوه‌كه‌ ھه‌ڵده‌گرێ و به‌شه‌قامێكی دووردا ده‌ڕوات، واته‌ سینه‌ما له‌ عیراق و كورستان به‌رده‌وام ده‌بێت و داعش ئه‌گه‌ر ده‌رھێنه‌رێك بكوژێت، كه‌سێكی دیكه‌ په‌یامه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان – شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket