یه‌كێتیی ژنانی كوردستان، 29 ساڵ خه‌باتی به‌رده‌وام
ژنان 12:22 PM - 2018-11-04.
یه‌كێتیی ژنانی كوردستان رێكخراوێكی جه‌ماوه‌ریی دیموكراتی سه‌ربه‌خۆیه بۆ هه‌موو ژنانی كوردستان به‌جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئایین‌و بیروڕای سیاسی، به‌مه‌رجێك په‌یڕه‌وو پرۆگرامه‌كه‌ی په‌سه‌ند بكات‌و باوه‌ڕی به‌خه‌بات هه‌بێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانی‌و دیموكراتییه‌كانی گه‌لی كوردستان‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه سیاسی‌و یاسایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رووناكبیرییه‌كانی ژنانی كوردستان.
یه‌كێتیی ژنان بڕوای وایه رزگاری راسته‌قینه‌ی ژنانی كوردستان‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی، له‌ڕزگاری كوردستان‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌یدایه.
یه‌كێتیی ژنان بێلایه‌ن نین به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی خۆیان‌و گه‌له‌كه‌یان، هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن بۆ ناساندنی مه‌سه‌له‌ی ره‌وای كورد به‌جیهان‌و فیداكاریی به‌رده‌وامیان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌مافه ره‌واكانی گه‌ل‌و مافه‌كانی ژنانی كوردستان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتیی ژنان هه‌وڵیداوه ئامانجه‌كانی خۆی به‌ڕێگه‌ی سیاسی‌و دیموكراتی‌و جه‌ماوه‌ری به‌دیبهێنێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین پێشنیار‌و پڕۆژه‌ی تایبه‌تی هه‌بووه‌و بۆ جێبه‌جێكردنیشی چه‌ندین رێپێوانی ئاشتییانه‌ی ئه‌نجامداوه.
پێشنیاره‌كانی بۆ لیژنه‌ی باڵای ده‌ستووری عیراق
* یه‌كێتی ژنان پێشنیاره‌كانی پێشكه‌ش به‌لیژنه‌ی باڵای داڕشتنی ده‌ستووری عیراق كردووه، بۆ:
– به‌دیهێنانی رژێمێكی دیموكراسی كه مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆ گه‌لی كورد‌و مافی مرۆڤ دابین بكات، به‌جۆرێك كه ژن‌و پیاو له‌به‌كارهێنانی مافه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و كاركردن‌و مافه سیاسی‌و یاسایی‌و ئابووری‌و په‌روه‌رده‌یی‌و ته‌ندروستییه‌كاندا یه‌كسان بن.
– بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ‌و پاكتاوكردنی ره‌گه‌زیی (جینۆساید) له‌جیهاندا.
– بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیاوازییه‌كی ره‌گه‌زیی له‌ده‌ستووردا.
– بۆ سه‌لماندنی هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی، كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ‌و رێكخراوه مرۆییه‌كانه‌وه بۆ ژنان دابینكراوه به‌ده‌وڵه‌ت‌و تۆماركردنیان له‌ده‌ستوورو یاساكاندا.
جگه له‌وه‌ی، كه یه‌كێتی ژنانی كوردستان سه‌رنج‌و راو پێشنیاره‌كانی بۆ پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیش پێشكه‌ش كردووه‌و له‌هه‌مانكاتدا چه‌ندین پڕۆژه‌یاسا‌و هه‌مواركردنی یاسا‌و سه‌ره‌نج‌و تێبینی پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت كردووه، كه خۆشبه‌ختانه هه‌ندێكیان به‌هه‌ند وه‌رگیراون‌و جێبه‌جێ كراون. وه‌ك ده‌رچوونی دوو یاسا له‌لایه‌ن به‌ڕێز هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال)ه‌وه، كه له‌وكاته‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو، له‌سه‌ر داوای یه‌كێتیی ژنانی كوردستان‌و به‌هاوبه‌شی چه‌ند رێكخراوێكی تری ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان. یاساكانیش بریتی بوون له:
– یاسای ژماره (59)ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كه له 12/4/2000 ده‌رچووه‌و تیایدا كوشتن یان ئازاردانی ژنانی به‌بیانووی شه‌ره‌فپارێزییه‌وه وه‌ك هه‌ر تاوانێكی تر داناوه‌و بیانووی (غسل العار)ی راگرتووه.
– یاسای ژماره (62)ی 29/4/2000ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، كه تایبه‌ت بووه به‌هه‌مواركردنی چه‌ند بڕگه‌و ماده‌یه‌كی یاسای باری كه‌سێتی، كه تایبه‌ته به فره‌ژنی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌بڕگه‌و ماده‌كانی تری یاسای باری كه‌سێتیدا چه‌ندین پێشنیاری هه‌مواركراوی كردووه‌و جێبه‌جێش كراون.
پڕۆژه یاسا‌و هه‌مواری یاساییه پێشكه‌شكراوه‌كان
هه‌روه‌ها چه‌ندین پڕۆژه یاسا‌و هه‌مواری یاسایی پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه. وه‌ك:
– یاسای ده‌ستدرێژی سێكسی ساڵی 2013 بۆ په‌له‌مانی كوردستان
– هه‌مواری یاسای (باری كه‌سێتی ژماره 88ی ساڵی 1959)
– هه‌مواری یاسای (سزادانی عیراقی ژماره 111ی ساڵی 1969)
– هه‌مواری یاسای (نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی ساڵی 1988)
– سه‌رنج‌و پێشنیار له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای باری كه‌سێتی هه‌مواری ساڵی 2008.
– سه‌رنج‌و پێشنیار له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاوپێكه‌وتنی منداڵ ساڵی 2011.
له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی رێكخراوه‌كه‌وه گرنگی به‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی دراوه‌و به‌شێكی تایبه‌تی بۆ كراوه‌ته‌وه، كه كاره‌كانی بریتین له: (چاره‌سه‌ر‌و به‌دواداچوونی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان)و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆیان، كه له‌ڕێگه‌ی كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا‌و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
چه‌ندین پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی
یه‌كێتی ژنان له‌ڕوانگه‌ی گرنگیی به‌شداریی ژنان له‌گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌شێكی زۆر خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه، له‌وانه:
* پڕۆژه‌ی لانه‌ی ئارام: بۆ گرتنه‌خۆی ئه‌و ژنانه‌ی توندوتیژییان له‌سه‌ره.
له‌ساڵی 1998 له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێز هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ئه‌م لانه‌یه كرایه‌وه بۆ گرتنه‌خۆو مانه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و ژنانه به‌ڕێگه‌ی یاسایی‌و به‌چاودێریی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی ژنان.
* پڕۆژه‌ی جێژوانی خێزان: ئه‌م به‌شه تایبه‌ته به‌بینینی ئه‌و منداڵانه‌ی، كه دایك‌و باوكیان له‌یه‌كجیابوونه‌ته‌وه، كه به‌ڕه‌سمی له‌دادگای باری كه‌سێتییه‌وه ده‌نێردرێن‌و رێكخراوی یه‌كێتیی ژنان جێژوانی بۆ ئاماده‌كردوون‌و ستافێكی پسپۆڕ‌و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن.
* پڕۆژه‌ی سه‌نته‌ری راوێژكاری خێزانیی: به‌هاوكاری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی شاره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئه‌و كوڕ‌و كچه گه‌نجانه‌ی، كه ژیانی هاوسه‌ری پێكده‌هێنن پێش گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری هه‌ندێك زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستی‌و ئابووری‌و یاسایی وه‌رده‌گرن، بۆئه‌وه‌ی دواتر تووشی هه‌ندێك كێشه نه‌بن‌و خێزانی گونجاوو ته‌ندروست پێكبهێنن.
– یه‌كێتی ژنان جگه له‌هه‌وڵدانی زۆری به‌نووسراوی ره‌سمی بۆ حكومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی، كه له‌ساڵێك كه‌متر نه‌بێت به‌مووچه‌ی ته‌واوه‌وه بۆ چاودێریكردنی منداڵه‌كه‌ی، هانی كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌ی به‌پێی پێویست داوه‌و خۆشی له‌چه‌ند شوێنێك دایه‌نگه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی كردۆته‌وه، له‌وانه (دایه‌نگه‌ی ته‌وار) له‌ناو ته‌لاری ته‌واردا.
– له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێتیی ژنان بایه‌خی زۆری به‌ژنانی خاوه‌ن ئه‌زموون‌و خانه‌نشین داوه، به‌ئامانجی گه‌یاندنی ئه‌زموونه‌كانیان به‌نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوكاریكردوون بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوی تایبه‌ت به‌خۆیان.
* پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونی: به‌هه‌وڵی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان‌و ته‌رخانكردنی بودجه له‌لایه‌ن به‌ڕێز هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال)و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه كرایه‌وه بۆ ئه‌و ژنانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوون‌و كێشه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ خۆیان‌و خێزانه‌كانیان، زۆربه‌یان به‌جۆرێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێن كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو خێزانه‌كانیان‌و كۆمه‌ڵگه. له‌ساڵی 2008 ه‌وه تائێستا 1025 نه‌خۆش رووی له‌م نه‌خۆشخانه‌یه كردووه‌و یه‌كێتیی ژنان به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
* پڕۆژه‌ی پشكنینی مه‌مك: یه‌كێتیی ژنانی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی جێبه‌جێی ده‌كات‌و هۆشیاری‌و رێنمایی به‌ژنان ده‌ده‌ن بۆ پشكنین‌و زانینی پێشوه‌خت بۆ شێرپه‌نجه.
* پڕۆژه‌ی مه‌ڵبه‌ندی راهێنان‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی: له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كاندا هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی خول به‌پێی پێویست‌و به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه بۆ پێگه‌یاندنی كارمه‌ندی ئاماده‌كراو بۆ هه‌ر بوارێك له‌و بوارانه‌ی كه خولی تێدا ده‌بینرێت وه‌ك: (كۆمپیوته‌ر، كاری ده‌ستی، دوورمان ….).
كردنه‌وه‌ی چه‌ندین خولی ته‌ندروستی
هه‌روه‌ها یه‌كێتیی ژنانی له‌بواری ته‌ندروستیدا چه‌ندین راهێنان‌و خولی هۆشیاریی ته‌ندروستی له‌بابه‌ته‌كانی (شیردانی سروشتی، نه‌زۆكی، سكپڕی‌و منداڵبوون، خۆپاراستن له‌نه‌خۆشییه باوه‌كانی وه‌ك ئه‌نفلۆنزا…… ) ئه‌نجامداوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتیی ژنان هۆشیاری‌و رێنمایی له‌سه‌ر زیانه‌كانی خه‌ته‌نه‌ی مێینه به‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی زانیوه‌و به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و سیمیناری ئه‌نجامداوه.
به‌رنامه‌ی ئه‌م خولانه له‌سه‌ر ستاندارده جیهانییه‌كانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك یونسێف‌و ده‌بلیو ئێچ ئۆ و …. بووه.
پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌بواری رووناكبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ری
جگه له‌م پڕۆژانه چه‌ندین پڕۆژه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌بواری رووناكبیری‌و راگه‌یاندن‌و هونه‌ری جێبه‌جێ كراون، وه‌ك:
– نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له‌ناو ژنانی كوردستاندا، به‌جۆرێك كه زۆرێك له‌ژنان خوێندنیان ته‌واو كردووه‌و هه‌ندێكیان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی زانكۆ.
– ده‌ركردنی گۆڤاری ته‌وار (گۆڤارێكی وه‌رزی رووناكبیری گشتییه)، كه له‌به‌هاری 1990 ه‌وه تائێستا 70 ژماره‌ی لێده‌رچووه‌و به‌رده‌وامه.
– ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه كه (بڵاوكراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رووناكبیری تایبه‌ته) له‌ساڵی 1997ه‌وه تائێستا 772 ژماره‌ی لێده‌رچووه.
– پڕۆژه‌ی چاپكردنی كتێب، كه تائێستا 65 كتێبی به‌ناونیشانی جیاجیا‌و په‌یوه‌ندیدار به‌پرسه‌كانی ژنان له‌سه‌ر ئه‌ركی رێكخراوه‌كه له‌چاپخانه‌ی ته‌واری یه‌كێتیی ژنانی كوردستان به‌چاپ گه‌یاندووه.
– كتێبخانه‌ی ته‌واری هه‌یه، له‌ناو ته‌لاری ته‌واردا.
– پڕۆژه‌ی كه‌ناڵی رادیۆی ته‌وار له‌گه‌رمیان (كه‌ناڵێكی لۆكاڵییه تایبه‌ته به‌پرسه‌كانی ژنان) له‌ساڵی 2003 تا 2015، به‌رنامه‌كانی په‌خش كردووه.
– بۆ چه‌ند ساڵێك سه‌دان به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی به‌ناوه‌كانی ته‌وارو خه‌رمان له‌ته‌له‌فیزۆنی گه‌لی كوردستان ئاماده‌و پێشكه‌ش كردووه.
– له‌بواری هونه‌ریدا چه‌ندین پێشانگه‌ی شێوه‌كاری‌و فۆتۆگرافی‌و كاریكاتێری‌و كاری ده‌ستی بۆ هونه‌رمه‌ندانی ژن‌و پیاو كردۆته‌وه.
– سێ فێستیڤاڵی ته‌واری نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورته فیلم له‌ساڵه‌كانی (2004، 2007، 2010) رێكخستووه به به‌شداری زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه تیایدا چه‌ند كورته فیلمێك له‌به‌رهه‌مهێنانی (ی. ژ. ك) بووه، وه‌ك (ژنێك له‌هۆزی ته‌م، تیرۆرستێك داده‌به‌زێت، شه‌وی بێ مانگ، سووتووه‌كانی جه‌نگ‌و …) هه‌روه‌ها دوو فیلمی دۆكیۆمێنتاری به‌رهه‌مهێناوه له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كرنی مێینه‌و كاری په‌رستیاری.
– تیپی كۆرسی ته‌وار یه‌كێكه له‌پڕۆژه هونه‌رییه به‌رچاوه‌كانی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان، كه به‌سه‌رپه‌رشتی خاتوو (كومیكۆ ئۆكومورا) ساڵی 2007 له‌شاری سلێمانی دامه‌زرا. ئه‌م تیپه تیپێكی هونه‌ری كچانه‌یه به‌شێوه‌ی كۆڕاڵ گۆرانییه كوردی‌و جیهانییه‌كان ئه‌كادیمیانه ئاماده ده‌كات، زیاتر له 30 كۆنسێرتی ئاماده‌و پێشكه‌ش كردووه، جگه له‌به‌شداریی زیاتر له 50 چالاكی هونه‌ری، هه‌روه‌ها دوو ئه‌لبومی گۆرانی بڵاوكردۆته‌وه‌و به‌شداری له‌دوو فێستیڤاڵی جیهانی له‌نه‌مسا كردووه له‌ساڵه‌كانی (2008، 2010) كه دواجار له‌ناو 27 وڵاتی به‌شداربوودا تیپی كۆرسی ته‌وار پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
سازكردنی چه‌ندین
پاڵه‌وانێتی و پێشبڕكێی وه‌رزشی
– بۆ هاندان‌و هاوبه‌شیكردنی ژنان له‌بواری وه‌رزشدا چه‌ندین پاڵه‌وانێتی‌و پێشبڕكێی وه‌رزشی سازداوه‌و ساڵی 2005 پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان‌و مه‌یدانی له‌شاری خانه‌قین رێكخستووه‌و ساڵی 2006 خولێكی یاری تۆپی پێی یاریگه‌ی بچووكی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كردۆته‌وه‌و چه‌ندین ماراسۆن‌و پێشبڕكێی وه‌رزشی ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها جگه له‌شه‌نگی ته‌وارو مه‌له‌وانگه‌ی ته‌وار، كه له‌پڕۆژه گرنگ‌و به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتیی ژنانی كوردستانه، له‌ناو ته‌لاری ته‌واردا، له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كان هۆڵی وه‌رزشی‌و شه‌نگی بۆ ژنان كردۆته‌وه.
– یه‌كێتیی ژنان گرنگی زۆری داوه به‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخراوه پێشكه‌وتووخوازه‌كانی سه‌راپای كوردستان‌و رێكخراوه ناوخۆیی‌و مرۆیی‌و جیهانییه‌كان له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئاشتی‌و ئازادی‌و دیموكراسیدا.
به‌شێكی گرنگی رێكخراوه‌كه
به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ژنان به‌شێكی گرنگی رێكخراوه‌كه‌یه، به‌رپرسه له‌ڕێكخستنی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كان.
– یه‌كێتیی ژنانی كوردستان بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی هه‌وڵیداوه له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كاندا له‌ڕێگه‌ی لق‌و لیژنه‌و ئۆرگانه‌كانییه‌وه هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه پێشكه‌ش بكات به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی رێكخراوه‌كه.
PUKmedia ئا/ ژیانه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19