riklam

یه‌كێتی ژنان به‌ڵێن بۆ مام جه‌لال دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌‌

ژنان‌ 12:22 PM - 2018-11-04
.

.

یه‌كێتى ژنانی كوردستان یادی دامه‌زراندنی 29 ساڵه‌ی ده‌كاته‌وه‌و سه‌ردانی مه‌زاری مام ده‌كه‌ن وه‌ك تاكه‌ پشتیوانی ژنان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌یوان رۆسته‌م لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ PUKmedia وتی: یه‌كێتی ژنانی كوردستان 29 ساڵی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕاندو به‌ره‌و 30 ساڵ ده‌ڕوات، كه‌له‌ساڵی 1989 له‌ تاراوگه‌ له‌هه‌ناوی شۆڕشی نوێی گه‌لی كورد دامه‌زراوه‌ و هه‌تا ئێستا له‌ خه‌بات به‌رده‌وامه‌.

وتیشی: یه‌كێتی ژنان له‌ماوه‌ی خه‌باتیدا كه‌ رێكخراوێكی جه‌ماوه‌رییه‌و بۆ هه‌موو ژنان به‌بێ جیاوازی كارده‌كات، ژماره‌یه‌كی زۆر كاروچالاكی له‌بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئابوری و سیاسی و ته‌ندروستی ئه‌نجام داوه‌و به‌رده‌وامیشه‌.

ئه‌وه‌شیخسته‌روو، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال تاكه‌ پشتیوانی ژنان بوه‌ بۆیه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنان سه‌ردانی مه‌زاری مام_مان كردوو به‌ڵێنی به‌رده‌وامی له‌ خه‌باتمان بۆ دوپاتكرده‌وه‌و هاوكات ژماره‌یه‌كی تایبه‌تی رۆژنامه‌ی ژیان_یش بۆ ئه‌م یاده‌ بڵاو كرایه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

6.jpg

8.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket