كێشه‌ی كه‌ركوك
بیروڕا 11:59 AM - 2018-11-04.
كێشه‌ی كه‌ركوك گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه به‌بێ ئیراده‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌م بێت
هیچ مادده‌یه‌كی ده‌ستووری عیراق هێنده‌ی مادده‌ی (140) قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌وتراوه‌و نه نووسراوه، له هه‌مان كاتیش‌دا هیچ مادده‌یه‌كی ده‌ستووره‌كه هێنده‌ی ئه‌و مادده‌یه كێشه‌ی له‌سه‌ر نییه.
مادده‌كه چاره‌نووسی شاری كه‌ركوك‌و چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ی تری پێوه هه‌ڵواسراوه، هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌ش له‌ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی رابردوودا خاڵی رێكنه‌كه‌وتن‌و كێشه‌بوون له‌نێوان كورد‌و حكومه‌ته‌كانی عیراقدا، له‌قۆناخی نوێشدا دیسان یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه خاڵی ناكۆكیه له‌نێوان كورد‌و حكومه‌ته‌كانی عیراق له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه، هه‌ر بۆیه مادده‌كه گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، بۆ كورد جێبه‌جێكردنی‌و بۆ حكومه‌تی عیراق جێبه‌جێ نه‌كردنی وه‌كو سه‌ركه‌وتن ده‌بیندرێت. شاراوه نییه مه‌سه‌له‌ی شاری كه‌ركوك‌و ئه‌و ناوچانه‌ی تر ده‌مێك ساڵه ره‌هه‌ندی هه‌رێمایه‌تیشی وه‌رگرتووه.
هه‌میشه له‌كاتی گفتوگۆ له‌نێوان كورد‌و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عیراق كاتێك باس له‌كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی تر كرابێ له‌لایه‌ن كورده‌وه، لایه‌نی به‌رامبه‌ر وای لێكداوه‌ته‌وه كه هۆكاری پێداگیرییه‌كه بۆ لایه‌نه ئابوورییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌وه‌ی شاره‌كه نه‌وتییه و ئه‌مه‌ش وه‌كو بنه‌مایه‌كی ئابورری بۆ سه‌ربه‌خۆبوون‌و جیابوونه‌وه واتای دراوه‌تێ، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بووه له ره‌تكردنه‌وه‌ی خواسته‌كانی گه‌لی كوردستان.
شاراوه نییه سه‌رتاسه‌ری كوردستان به ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانیشه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن به نه‌وت. خانه‌قین‌و كه‌ركوك‌و مه‌خموور و زومار و عین زاله و شنگال نه‌وتی زۆریان تیادایه، كردنیان به ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر هه‌ر له‌به‌ر نه‌وته‌كه‌یه، بۆیه كورد ده‌توانێ به پێچه‌وانه‌وه بڵێ پێداگیری حكومه‌ته‌كانی عیراق له‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه نه‌خرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هۆكار نه‌وته، له‌كاتێكدا دانیشتووانه‌كه‌ی له‌پاش چه‌ندین ده‌یه له سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن هێشتاش زۆرینه‌ی كوردن.
هه‌موو گفتوگۆكانی حكومه‌ته‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك‌و شارۆچكه‌كانی تر دروست بووه‌و هیچ كات كێشه له‌سه‌ر هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك نه‌بووه، ئه‌مه راستییه‌كی مێژووییه، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین دانوستانكاره‌كانی كورد بڕوایان به سیاسه‌تی هه‌نگاو به هه‌نگاو نه‌بووه‌و هه‌میشه (یان هه‌موو یان هیچ) ستراتیژیه‌تی كاركردنیان بووه، ئه‌م جۆره ستراتژیه‌ته له دانوستاندندا له‌هیچ شوێن و ته‌نانه‌ت له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین-یش ئه‌نجامی نه‌داوه به ده‌سته‌وه.
چه‌ند جارێك رژێمی عیراق له‌سه‌ر زمانی دیكتاتۆری عیراق (سه‌ددام حسێن) له‌ساڵانی حه‌فته‌كان‌و هه‌شتاكانیش سه‌باره‌ت به‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، به تایبه‌ت كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و شنگال پێشنیازی داوه، له حه‌فته‌كاندا رژێمی عیراق پێشنیازی كردبوو بۆ جه‌نابی (مه‌لا مسته‌فای بارزانی) و وتبووی: «با ئه‌م كێشه‌یه نه‌هێڵینه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوك له به‌ستی خاسه‌وه بۆ كوردستان‌و رۆژئاوای كه‌ركوكیش بۆ عیراق بێ، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی ئه‌وسای كوردستان ره‌تی كردبووه‌وه سازش له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ركوك بكات له‌پێناوی مسۆگه‌ركردنی به‌شه‌كه‌ی تری شاره‌كه، ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌می ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه دابوون كه پێشنیازه‌كه قبووڵ بكرێ‌و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
جاری دووه‌م له‌كاتی گفتوگۆی ساڵی 1983 له‌نێوان حكومه‌تی عیراق‌و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، (سه‌ددام حسێن) به (مام جه‌لال)ی وتبوو:»من ناڵێم كه‌ركوك عیراقیه، ئێوه‌ش جارێ مه‌ڵێن كه‌ركوك كوردستانییه، ئه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئێستای عیراق دروست ده‌كات. گومانی تیادا نییه خانه‌قین كوردستانیه، به‌ڵام له‌سه‌ر سنووری ئێرانه‌و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران له‌شه‌ڕداین، به‌ڵام ده‌توانین ئه‌و بابه‌تانه به هه‌نگاو به‌ندی چاره‌سه‌ر بكه‌ین». هه‌روه‌ها له باره‌ی شنگاله‌وه وتبووی: «ئه‌مه له سنووری عیراق‌و سوریایه كه كێشه‌یه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوانماندا».
هه‌رچه‌نده دووباره لایه‌نی كوردی ره‌تیكرده‌وه به ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌كه‌ركوك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێ، له‌گه‌ڵ عیراقی ئه‌وسا رێكبكه‌وێ، كه ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشووش ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كدا ئه‌وه ده‌رده‌خات سیاسه‌تی دانوستاندنمان دروست نه‌بووه، هاوكات ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێ كه دوژمنه هه‌ره سه‌رسه‌خته‌كانیشمان جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه نكۆڵی له كوردبوون‌و كوردستانیبوونی ئه‌و شار‌و شوێنانه بكه‌ن.
له‌سێ ده‌یه‌ی رابردووش‌دا دیسان كه‌ركوك‌و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی تر بوونه‌ته‌وه به كێشه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ر مێزی گفتوگۆكان، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراق هه‌ر له‌ڕۆژی دامه‌زراندنی (INC) له به‌یروت له رۆژانی 9 تا 12ی ئاداری 1991 له‌وكاته‌ی كه راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان ده‌ستی پێكردبوو، گفتوگۆ گه‌رم بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك، له‌وكاته‌شدا خۆیان له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه لاده‌داو ده‌یانوت ئه‌مه با بۆ دوای رووخانی رژێم‌و نووسینی ده‌ستووری نوێ بمێنێ. پاشان له‌سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه‌ی رووخاندنی رژێمی عیراق له‌ساڵی 2002 له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراق له نیویۆرك‌و له‌نده‌ن‌و هاوینه‌هه‌واری پیرمام، به هه‌مان شێوه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك به یه‌كلاییكردنه‌وه نه‌گه‌یشت. نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌كۆبوونه‌وه‌ی نیویۆرك به‌رێز ( پیكه‌رین)، ئه‌وكاته به (مام جه‌لال)ی وت: «ئۆپۆزسیۆنی عیراق پێویستی به سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هه‌یه، تێده‌گه‌م مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بۆ ئێوه گرنگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆی مه‌سه‌له‌كه ببه‌ستینه‌وه به كه‌ركوك ترسی بێ ئه‌نجامبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان هه‌یه، له‌كاتێكدا ئێمه نزیك ده‌بینه‌وه له‌هه‌نگاوه‌كانی كۆتاییهێنان به رژێمی (سه‌ددام حسێن)، بێگومان بێ ئه‌نجامبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش خزمه‌تی زۆر به‌و رژێمه ده‌كات». تیمی كورد تیمێكی به هێز بوو، كه زیاتر (مام جه‌لال) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد. له‌هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و پارتی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی چالاك به‌شداربوون. به كوردی‌و كۆبه‌ندی كورد نه‌رمی نواند، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ هێز بوو، یان مه‌ترسی هه‌بوو، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی هه‌ستیار بوو، ئه‌و لایه‌نانه‌ی مانه‌وه‌ی رژێمی (سه‌ددام حسێن)یان به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌زانی هه‌موو هه‌وڵێكیان ده‌دا كه كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامی باش نه‌ده‌ن به ده‌سته‌وه.
ده‌كرێ هه‌موو كوردێك ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له‌هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی جارانی عیراق هه‌بێ كه ئێستا بوونه‌ته حاكمی عیراق، له‌وه‌ی له‌كاتی لاوازیاندا هاوگفتاری كوردبوون‌و دانیان ده‌نا به مافه‌كانی كورد، به‌ڵام كاتێ رژێمی به‌عس رووخا‌و ئه‌وان شوێنیان گرته‌وه، ئیتر به ناسیۆنالیست‌و مه‌زهه‌بیه‌كانه‌وه، به سونه‌و شیعه‌وه نه‌ك هه‌ر ئه‌و گفتاره‌ی پێشوویان نه‌ما، به‌ڵكو بوون به كرداری رێگریكردن له‌وه‌ی كورد بگات به مافه‌كانی كه ده‌ستوور پێی داوه، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خاك‌و خه‌ڵكی ناوچه كوردستانیه دابڕێندراوه‌كانه‌وه هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كورد ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانێ كه سیاسه‌ت قسه‌ی ناودیوه‌خان نییه‌و هونه‌ری بردنه‌وه‌یه، هه‌میشه له‌هه‌موو شوێن‌و كاتێكدا وابووه كه قۆناخه‌كان هه‌ڵوێسته‌كان ده‌گۆڕن‌و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له لاوازی‌دا ده‌وترێت مه‌رج نییه هه‌مان ئه‌و شته له سبه‌ینێی به‌هێزیدا بوترێته‌وه.
له‌هه‌موو قۆناخه‌كاندا مه‌سه‌له‌ی شاری كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی تر دواخرا بۆ دوای رووخانی رژێمی عیراق، كاتێكیش رژێمی عیراق رووخا‌و ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی سه‌ر به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق پێكهێندراو یاسای به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بۆ قۆناخی گواستنه‌وه دانرا، له یاساكه‌دا به‌ندی (58) تایبه‌ت كرا به مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێندراوه‌كان. به‌پێی ئه‌و ماده‌یه نه‌خشه‌رێگای چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان چوارچێوه‌ی بۆ دانرا كه بریتییه له (ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری، گشتپرسی) بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی شاره‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه خۆیه‌وه.
مورافه‌عه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (مام جه‌لال) له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی حكوم له‌وكاتیدابوو كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی دۆكیۆمێنتاری سه‌رده‌می عوسمانی‌و به وتاردانێك كه بوو به‌مێژوو، پێداگیری له‌سه‌ر كوردستانیبوونی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی تر كرد‌و هه‌ر له‌وێدا پێی وتن: «بڕۆن گۆڕستانه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵبده‌نه‌وه تا بزانن له‌وه‌ته‌ی ئه‌و شاره هه‌یه كێی تێدا ژیاوه‌و كێی تێدا نێژراوه».
پاشان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی (58) و چه‌ندی مادده‌ی تر له‌سه‌رده‌می بریمه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كران، له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور وه‌كو خۆی مادده‌كان گوازرانه‌وه‌و بوون به به‌شێك له‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق (الابواب الانتقالیه)، كه‌چی دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 13 ساڵ به‌سه‌ر نووسینی ده‌ستووردا، هێشتا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێنه‌كراوه‌و وه‌كو كێشه‌و خاڵی ناكۆك ماوه‌ته‌وه له‌نێوان كورد‌و حكومه‌تی عیراقدا. له‌م لایه‌نه‌وه كورد خۆیشی به‌شێكی هۆكاره‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردنه‌كه پێك ده‌هێنێ، به‌شێك له سیاسی‌و سه‌ركرده‌كانی كورد له‌ڕێی لێدوانی وروژێنه‌ره‌وه ترسیان خستووه‌ته به‌ر لایه‌نه عیراقییه‌كان له‌وه‌ی هه‌ركات كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی تر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه ده‌بێته خاڵی ده‌ستپێك بۆ جیابوونه‌وه‌ی كورد له‌عیراق، هه‌ر چه‌نده كه واش نییه، به‌ڵام ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی وتاره وروژێنه‌ره‌كانه وایكردووه متمانه لاواز بێ‌و به گومانه‌وه له هه‌نگاو و خواسته‌كانی كورد بڕوانن.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق (یونامی) له‌لایه‌ن تیمێكی پسپۆڕه‌وه له‌چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌رنامه‌یه‌كی ئاماده‌كرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به مادده‌ی (140) كه بریتییه له نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ هه‌نگاوه كردارییه‌كانی جێیه‌جێكردنی مادده‌كه، له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ناوچه كێشه له سه‌ره‌كان پۆڵین كراون بۆ سێ جۆر:
یه‌كه‌م: ئه‌و ناوچانه‌ن كه به‌بێ سێ‌و دوو، جگه له‌كورد ئه‌تنیكی تری تیادا نییه، مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن پێیان ده‌گوترێت گروپی نه‌رم.
دووه‌م: ئه‌و ناوچانه‌ن كه پێیان ده‌وترێت گرووپی ناوه‌ڕاست، ئه‌و ناوچانه‌ی ناوه‌ڕاسته كه كه‌مینه‌و زۆرینه‌ی تیادا روون نییه.
سێیه‌م: ئه‌و ناوچانه‌ن كه پێیان ده‌وترێ ناوچه ره‌قه‌كان‌و سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن به تووندی تیایاندا جێبه‌جێ كراوه‌و دیموگرافیاكه‌ی گۆڕاوه، به تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه گرنگن.
ئه‌م راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه خۆی له‌دوو به‌رگدا ده‌بینێته‌وه‌و زیاتر له (500) لاپه‌ڕه‌یه، یه‌كه‌م دۆكیۆمێنتی باوه‌ڕپێكراوی نێونه‌ته‌وه‌ییه له‌سه‌ر كێشه‌كانی كه‌ركوك‌و تیایدا دان به‌وه داده‌نرێ كه له هه‌ندێ ناوچه‌و به تایبه‌ت كه‌ركوك سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن به تووندی جێبه‌جێ كراوه‌و راپۆرته‌كه سیاسه‌تی ته‌عریب ره‌تده‌كاته‌وه. له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌م راپۆرته وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه‌و سه‌رنج‌و تێبینی له‌سه‌ر دراوه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی لێره ئاماژه‌م بۆ كردون، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی تر‌و مادده‌ی (140) به ئاستێك گه‌یشتوون له‌چاره‌سه‌ری ناوخۆیی ده‌رچوونه‌ته ده‌رو به‌بێ ئیراده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ناتوانرێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بەپرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27