پاره پاره
بیروڕا 11:54 AM - 2018-11-04.
كانگای به‌ره‌كه‌تی رۆژنامه‌گه‌ریی عه‌ره‌بی له میسر و لوبنان بوو. دوای داكشانی ئه‌زموونی ناسریزم و ئینجا شه‌ڕی ناوخۆی لوبنان، باڵنده‌كان بۆ كه‌نداو كۆچیان كرد.
له‌پێشدا كوێت باخچه‌ی پشته‌وه‌ی ره‌وتی عروبه‌ی گه‌نجانه بوو، بۆیه خوێندكاره‌كانی هه‌یكه‌ل چوونه ئه‌وێ. دوایی سعودیه بۆری نه‌وتی بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی تاراوگه كرده‌وه. میدیای عه‌ره‌بی كه‌وته ده‌ستی ئه‌زموونی شام و میسر. عه‌قڵ هی وان و گیرفان هی میره‌كانی كه‌نداو بوو.
وتیان ئه‌م عه‌قڵه سه‌ره‌نجام كار له‌و گیرفانه‌ش ده‌كا و سعودیه‌ش ره‌وتێكی لیبرالی بۆ په‌یدا ده‌بێ كه ده‌بنه پێشه‌نگه‌كانی گۆڕانكاریی ناوخۆیی له سعودیه و ئامۆزاكانی كه‌نداو.
ره‌وتێك كه به پاره‌ی نه‌وت، ره‌ونه‌قی بۆ سیاسه‌تی موحافه‌زه‌كاری په‌یدا ده‌كرد شه‌و و رۆژ ماشێنی له‌كایه‌دا بوو. ئه‌وی به پاره‌ی به‌غدای سه‌دام و لیبیای قه‌زافیش پایه‌دار بوون، ئه‌ركیان كه‌وته سه‌ر شانوشه‌وكه‌تی میرانی ریاز.
جا كه نرخی نه‌وت كه‌وته ته‌نگژه‌وه، پڵنگی كاغه‌زین شه‌مزا، كه چی پڵنگی ره‌سه‌نی ئاسیا زوو خۆی گرته‌وه. رۆژنامه‌ی كاغه‌زینی له‌نده‌ن و پاریس گه‌ڕانه‌وه خه‌رجی كه‌می ماڵه باوان. له نووسینگه‌كانی كه‌نداو و به‌یروت، به ریال له جێی دۆلار، گیرسانه‌وه.
كه سعودیه له گێژاوی هه‌ڵمه‌تی رۆژاوا گیری خوارد، ده‌ركه‌وت ماشێنی میدیای پاره‌داریش ناتوانێ سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستی تیفتفه بدات. كه پاره‌پاره‌كردنی خاشقچیش بۆته باسی باسان، روون ده‌بێته‌وه كه‌لتووری خه‌نجه‌ر هه‌ر به نیه‌تی باش، یان شوكری فه‌زلی وته‌نی «هه‌ر به دوعا و نوێژ»، نابێته ئه‌فه‌ندی لیبراڵ.
نێوانی پاره‌داركردن و پاره‌پاره‌كردن ده‌رسێكه بۆ زۆر مه‌مله‌كه‌ت.
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23