riklam

سلێمانی ..كونسوڵی ئه‌مریكا په‌یمانگای كه‌له‌پووری به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 11:00 AM - 2018-11-04
.

.

ستیڤن فێیگن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌یمانگای كه‌له‌پووری كوردی له‌ سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن مه‌زهه‌ری خالقی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه‌ پێشوازی لێكرا.

دواتر كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شه‌ جیاجیاكانی په‌یمانگاكه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و ده‌ستخۆشی له‌چالاكییه‌كانی ئه‌و په‌یمانگایه‌ كرد.

په‌یمانگای كه‌له‌پووری كوردی ساڵی 2003 وه‌ دامه‌زراوه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 250 كتێب و نامیلكه‌ی به‌چه‌ند دیالێكتێكی كوردی بڵاوكردۆته‌وه‌.

به‌شێكی تری چالاكییه‌كانی ئه‌و په‌یمانگایه‌ به‌رهه‌می ده‌نگی و بینراو به‌شێوه‌ی سی دی و دی ڤی دی به‌رهه‌مده‌هێنێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket