riklam

سه‌عدی پیره‌: هه‌رێم پێویستی به‌ حكومه‌تێكی به‌هێز هه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:36 PM - 2018-11-03
.

.

وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی نوێ به‌ر پرسیارێتی و پۆستی ده‌بێت و به‌شدارییه‌كی كارای ده‌بێت.

ئه‌مشه‌و 3-11-2018، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی پانۆرامای كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دیدو تێڕوانینی یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان و دۆخی سیاسی هه‌رێمی ئاشكراكرد.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ تائێستا هیچ هه‌ڵوێست و هه‌وڵێكی ره‌سمی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان نییه‌ بۆ گفتوگۆكردن، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌میشه‌ دووپاتمانكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه‌.

راشیگه‌یاند: خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان هێزی یه‌كه‌م سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ یه‌كێتی یه‌كه‌م لایه‌نی سیاسی ده‌بێت كه‌ پارتی سه‌ردانی ده‌كات و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵیدا ده‌ستپێده‌كات، وتیشی: یه‌كه‌م لایه‌ن كه‌ یه‌كێتی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات پارتی ده‌بێت، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێبكات، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌سه‌رخۆن.

 سه‌عدی پیره‌ وتیشی: ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌خوازێت لایه‌نه‌كان هاوپه‌یمانی پێكبهێنن، وه‌ك یه‌كێتیش ده‌مانه‌وێت حكومه‌تێك پێكبهێت كه‌ به‌هێزبێت و كێشه‌كانی رابردوو چاره‌سه‌ر بكات و خزمه‌ت به‌ هاووڵاتییان بكات و ئه‌و دروشمانه‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌مان بوو بتوانین له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێی بكه‌ین، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی به‌شدارییه‌كی كارای ده‌بێت له‌ حكومه‌تدا.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌ حكومه‌تی نوێی هه‌رێم، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وتی: تاوه‌كو گفتوگۆ نه‌كرێت شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌ حكومه‌تدا روونابێت، وتیشی: پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان فره‌یی و بۆچوونی جیا قبوڵ بكه‌ن، ئه‌ویش به‌ئامانجی دروستكردنی حكومه‌تێكی به‌هێز تا بتوانێت خزمه‌ت به‌ هاووڵاتییان بكات، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی نوێ به‌رپرسیارێتی و پۆستی ده‌بێت و به‌شدارییه‌كی كارای ده‌بێت.

سه‌عدی پیره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ ده‌بێت رێكه‌وتن هه‌بێت بۆ دیاریكردنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بۆ پێكهێنانی حكومه‌تیش مه‌رج نییه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری بكه‌ن، بۆیه‌ ئه‌وه‌ گفتوگۆكان له‌ نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ ئه‌و پرسه‌ یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket