riklam

یه‌كێتی: وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت به‌ مافی خۆمان ده‌زانین

ی.ن.ک‌‌ 07:41 PM - 2018-11-03
.

.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.

د.جوان ئیحسان سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 3-11-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت له‌ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.

راشیگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت بوونی راسته‌قینه‌مان هه‌بێت له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی، هه‌روه‌ها به‌شدارییه‌كی كارامان هه‌بێت له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و به‌ مافی خۆمانیشی ده‌زانین وه‌زاره‌تمان هه‌بێت له‌ حكومه‌تی نوێی عیراقدا.

د.جوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دانوستان و گفتوگۆ له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی كه‌ ماون له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی .

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket