riklam

میران عەلی بمدوێنە بڵاودەكاتەوە

ئەدەب وهونەر 06:27 PM - 2018-11-03
.

.

هونەرمەندی لاو میران عەلی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بە ناوی بمدوێنە بڵاودەكاتەوەو لەگەڵ بڵاوكردنەوەشیدا مژدەیەك دەداتە هەوادارانی.

هونەرمەند میران عەلی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە PUKmedia ی راگەیاند: بەرهەمەكە كە بەشێوەی ڤیدێو كلیپ بڵاودەبێتەوە ناوی (بمدوێنە)یە كە تێكستی ئیسماعیل ساڵح و میلۆدی خۆمە و كاری دەنگی لەلایەن سیامەكی فەقێزادەوە بۆ كراوە.

وتیشی: لە ستۆدیۆ ئەكتیڤ كاری تۆماری دەنگی بۆكراوەو لەلایەن دەرهێنەری بەتوانا ئەحمەد رەمەزانەوە كاری وێنەگرتنی لەشاری هەولێر بۆ ئەنجامدراوە، ئەمشەو سەعات 8:00 لە چەناڵی تایبەت بەخۆمەوە لە یوتوب كلیپەكە بڵاودەبێتەوە. 

هونەرمەند میران عەلی وتیشی: لێرەوە دەمەوێت مژدەیەك بدەمە هەوادارانم و رایبگەیەنم بەم زووانە لە شاری سلێمانی كۆنسێرتێك ئەنجام دەدەم، ئەم بەرهەمەش یەكێك دەبێت لە گۆرانەییەكانی ناو كۆنسێرتەكە هەربۆیەش بە زوویی بڵاوكردەوە.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

لینكی یاریدەدەر بۆ بینینی كلیپەكە....

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket