riklam

یه‌كێتی: حكومه‌تی داهاتوو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت بێت

ی.ن.ک‌‌ 03:36 PM - 2018-11-03
.

.

بۆلەنزیكەوە بەئاگابوون و خستنەڕوی دوا پێشهاتە سیاسی یەكانی ناوخۆ ودەرەوەو بەرچاوڕوونی لەداڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی و حوكمڕانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لەدوای پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی حاكم قادرحەمەجان سەرپەرشتیاری هەردوو مەڵبەندی ڕێكخستنی  سلێمانی وچەمچەماڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هۆڵی شەهیدئارامی بارەگای مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، كۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی مەڵبەند بەڕێوەچوو.

 لە كۆبوونەوەكەدا سەرەتا چەندین پرسی گرنگ و بیرۆكەی  پەیوەست بە پێشخستن وگەشەپێدانی ڕێكخستن خرایەڕوو،  پاشان حاكم قادر بەبۆنەی سەركەوتنی یەكێتی لەپرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا ، وێڕای پیرۆزبایی لەدەنگدەر ودۆست ولایەنگرانی یەكێتی، دەستخۆشی هەوڵ وهیمەتەكانی ئەندامان و كادیرانی یەكێتی كرد و پێی رایگەیاندن، یەكێتی، یەكێتی نیشتمان ویەكێتی خەڵك وهەڵقوڵاوی نێوجەماوەرەو سەركەوتنەكانمان چەندگرنگ بن، پارێزگاری كردن لەدەستكەوتەكانی ئەو سەركەوتنە گرنگترەو وتی: پێویستە لەخەباتی شارستانی و دیموكراسی پاشەكشەنەكەین وڕووەو سەرهەنگاوبنێین تادەگەین بەدواپلەی خواست وئامانجەكانی گەلەكەمان.

لەبەشێكی دیكەی وتەكانیدا بەگرنگییەوە باسی لەپێگەی رێكخستن كردو وتی: رێكخستنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاوێتەی جەماوەرو هەڵقوڵاوی نێو خەڵك ولەپێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان لەچوارچێوەی برەودان وپێشخستنی یەكێتی وپتەوكردنی یەكێتی ڕیزەكانی نێو یەكێتی .

هەرلەو كۆبونەوەیەدا ئەوە راگەیەنرا كە هێشتا هیچ دانیشتنێكی رەسمی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئەنجام نەدراوەو یەكێتی  ئەودەنگۆیە رەتدەكاتەوە كە فیتۆی لەسەر هیچ لایەنێك بۆ بەشداری لەحكومەتدا هەبێت و وتی: وەك یەكێتیش بەشداری حكومەتێك دەكەین كە لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە پێكبێت. 

  PUKmedia  تایبەت

 

87999.JPG

43.JPG

65464.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket