riklam

سه‌عدی پیره‌: ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ حزبێك نیه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:27 PM - 2018-11-03
.

.

وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ حزبێك نیه‌و لای ئێمه‌ ئه‌وه‌ گرنگه‌ چۆن بتوانین خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ندێك حزب و لایه‌ن وه‌همێكیان لای خۆیان دروستكردوه‌و ده‌ڵێن كه‌ یه‌كێتی ئاماده‌نیه‌ ئێمه‌ بچینه‌ حكومه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ یه‌كێتی بۆچوونی وایه‌، هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌ردوو بواری حكومه‌تی زۆرینه‌و حكومه‌تی بنكه‌ فراواندا تێپه‌ڕیوه‌، لایه‌نه‌كان كامانیان پێ باشه‌ ئێمه‌ لاریمان لێی نیه‌.

وتیشی: یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ حزبێك نیه‌ كه‌  خۆی مه‌به‌ستی بێت به‌شداری له‌حكومه‌ت بكات و هه‌ر حزبێك به‌پێی ئیستحقاقی خۆی ده‌توانێت به‌شداری حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم بكات.

سه‌عدی پیره‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی بنكه‌ فراوان باشه‌و ده‌زانرێت ئه‌م خوله‌ی حكومه‌ت خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی كردوه‌، با به‌رده‌وام بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باش نیه‌ بۆ به‌رده‌وامبین، چونكه‌ لای یه‌كێتی خزمه‌تی خه‌ڵك له‌پێشینه‌ی كاره‌كانمانه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket