riklam

لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ له‌ناوبردنی داعش هه‌ماهه‌نگی زیاتر پێویسته‌

ی.ن.ک‌‌ 08:50 AM - 2018-11-03
.

.

له‌ژێر دروشمی (دانانی ستراتیژ بۆ كۆتایهێنان به‌ داعش سه‌نته‌ری زانیاری ئه‌وروپی و وڵاتانی كه‌نداو له‌پراغ) پایته‌ختی وڵاتی چیك به‌به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تی و سیاسی ودیپلۆماسی وسه‌ربازی دیداری خۆی رێكخست.

له‌ دیداره‌كه‌ لاهور شێخ جه‌نگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی: ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش پێویستی به‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ واته‌ نه‌ك هه‌ر له‌ڕووی سه‌ربازی، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ڕووی سیاسییه‌وه‌ به‌ره‌نگاری ببینه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌ئێستادا لاوازبووه‌ وگورزی كوشنده‌ی به‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام هزری په‌ڕگیرو توندڕه‌وی داعش به‌شێوازی جۆراوجۆر وگروپی جیاجیا سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌مه‌ش هه‌ماهه‌نگی سیاسی ودبلۆماسی زیاتری پێویسته‌.

هه‌ر له‌و پانێڵه‌دا لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی كرد به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و دژه‌تیرۆردا له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ داعش ـ یان تێكشكاندو به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان چه‌ك گه‌یه‌ندرایه‌ كۆبانی، له‌ڕۆژئاواش داعش له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات  تێكشكێنرا.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket