په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان به ئازایه‌تی ئه‌ده‌بی
بیروڕا 02:30 PM - 2018-11-02.
ره‌زا شوان/ نه‌رویج
بێگومان هه‌موو دایكان و باوكان ئاواته‌خوازی ئه‌وه‌ن، كه منداڵه خۆشه‌ویسته‌كانیان له هه‌موو بواره‌كانی ژیانیاندا، ئازا و بوێر و دلێربن، بڕوا و متمانه‌یان به تواناكانی خۆیان هه‌بێت؛ به ئه‌وپه‌ڕی ئازادی و ئازایه‌تیشه‌وه، به بێ ترس و شه‌رم،گوزارشت له هزر وله‌راو له راز و نیـازه پاكه‌كانیانو له بۆچوونه‌كـانی خۆیـان بكه‌ن.
ئازایه‌تی ئه‌ده‌بی، خه‌سڵه‌تێكی گرنگ و جـوانه له خه‌سڵه‌ته ئه‌رێنییه‌كانی هه‌ر مرۆڤێك.خه‌سڵه‌تێكی زۆر پێویسته و به‌شێكی سه‌ره‌كییه له سیمای كه‌سایه‌تی مـرۆڤ، به‌ڵكوبه بـڕبـڕه‌پشتی بنیاتنانی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هـێز و هاوسه‌نگ و ره‌وشت ئاسایی ده‌زانـرێت.
له‌م پێودانگه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر دایكـان و باوكـانی خـۆشه‌ویست، هـه‌ر له منـداڵییه‌وه منـداڵه‌كـانیان له‌سه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌ته گـرنگ و پێویستییه رابهێنن و پـه‌روه‌رده‌یان بكه‌ن. تا له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی داهـاتوویاندا، بتوانن پشت به خۆیان ببه‌ستن و به‌سـه‌ر ترس و شه‌رم و دڵه‌ڕاوكێـدا زاڵـبن، تا به ئه‌وپـه‌ڕی ئازایه‌تی و بوێرییه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و كێـشه و هه‌ڵـوێست و به‌ره‌نگارییانه ببنه‌وه كه دێنه رێ‌یان. ئـازادانه و ئـازایه‌تییانه بڕیـاری راست و دروست بـده‌ن، بێ دامان و رامان گـوزارشت له بیرۆكه‌كانیان بكه‌ن.
ئازایه‌تی ئه‌ده‌بی، كارێكی هاوسه‌نگه، په‌یوه‌ندییه‌كی تێكه‌ڵیو به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئازایه‌تی جه‌سته‌ییـدا هه‌یـه.. به‌ڵـكو هـه‌ردووكیان به ته‌واكـه‌ری یه‌كـتری داده‌نـرێن.
ئازایه‌تی ئه‌ده‌بی له منداڵانـدا، ئه‌وه‌یه كه بـڕوایان به خۆیان هه‌بێت، ئازا و بوێربن، به ئـازایه‌تی و به وره‌بـه‌رزیییه‌وه، به بیركـردنه‌وه‌یه‌كی قـووڵ و دانـاییه‌وه، به‌رپه‌چی هه‌ر هه‌ڵـوێستێكی دژوار و نـه‌رێنی بده‌نـه‌وه كه رووبـه‌ڕوویـان ده‌بنه‌وه.. سه‌رسه‌ختـانه‌ش داكۆكی له باوه‌ڕه‌كانیان و له مافه‌كانیان بكه‌ن و سازشیان له‌سه‌رنه‌كه‌ن، ملكه‌چی رای سه‌پێنراوی كه‌سانی تـریش نه‌بـن.
پێویسته ئه‌وه‌ش بـزانین، كه ئـازایه‌تی ئـه‌ده‌بی، ملهـوڕی و له‌خۆبـایی و خۆسه‌پانـدن و هه‌میشه خۆبه‌ڕاست زانین ناگه‌یه‌نێت. پێویسته ئازایه‌تییه‌كی گونجاوبێت، هه‌ڵه‌نه‌كه‌ن و سنوور نه‌به‌زێنن و هه‌ستی كه‌سانی تر بریندارنه‌كه‌ن و پێشێلی ئازادی و مافـه‌كانیشیان نه‌كه‌ن، رێزیان بۆ دابنێن و به كه‌میان نه‌زانـن.. ئـازایه‌تی ئـه‌ده‌بی، ئه‌وه ناگـه‌یه‌نێت كه له ئاستی راستییه‌كاندا، كه‌له‌ڕه‌قیو نكووڵی بنوێنن، ته‌نیا هه‌ر قسه و را و بیرۆكه‌كانی خۆیان به راست و دروست بزانن. راو و بیرۆكه جیاوازه‌كانی كه‌سانی تـر ره‌تبكه‌نه‌وه.
ئـازایه‌تی ئـه‌ده‌بی تا راده‌یـه‌ك خه‌سڵه‌تێكی بۆمـاوه‌یه، له هه‌مـان كاتیش‌دا خه‌سڵه‌تێكی وه‌رگـیراوه. منـداڵانله دایكان و باوكان و له كه‌سانی تـره‌وه ئه‌م خه‌سڵه‌ته وه‌رده‌گرن. ده‌كرێت له هه‌ڵوێسته‌كانیرۆژانـه‌دا، به پێی قۆناغه‌كـانی ته‌مه‌نی منداڵان، هـێدی هـێدی منداڵان له‌سه‌ر خه‌سڵه‌تی ئازایه‌تی ئه‌ده‌بی رابهێنرێن.تا ببێت به به‌شێك و به به‌هایه‌كی به‌رزی چه‌سپاو له ژیانی كه‌سایه‌تییاندا.. دایكان و باوكان و مامۆستاكان رۆڵێكی گرنگ و كارتێكه‌ر و به‌رچاویان هه‌یه، له هانـدان و له روانـدنی ئـازایه‌تی ئـه‌ده‌بی له ده‌روونی منداڵه‌كانیاندا. بۆ نموونه: به ئاماده‌بوونی دایكان و باوكان، یا به‌بێ ئاماده‌بوونیان، ئه‌و بـزانن كه به چ شێوازێك منداڵه‌كانیان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سانی نائاشنا و نامـۆدا ده‌كه‌ن.. چـۆن به بێ ترس و شه‌رمكردن و له‌ڕووهـاتن،له‌گه‌ڵ كه‌سانی نامـۆدا ده‌دوێـن.. یا له ئاهـه‌نگی یادی ساڵـڕۆژی جه‌ژنی له دایكبوونیاندا، سه‌ره‌نجیان بده‌ن و بزانن، كه چۆن پێشوازی و به‌خێرهاتنی هـاوڕێ بانكراوه‌كانییان ده‌كه‌ن، چـۆن به بێ شه‌رم و شـڵه‌ژان قسه‌ده‌كه‌ن و گوزارشت له دڵخـۆشی و شـادی خۆیان ده‌كه‌ن، به چ شێوازێكی شیرین و شایسته‌ش سوپاسی ئاماده‌بوونی هـاوڕێكانیان ده‌كه‌ن.. یا له پۆلی خوێندنـدا، یا له كاتی ریزبوونیرۆژانه‌ی پێش ده‌ستپێكـردنی وانه‌كـان له قوتابخانه‌كانـدا، ئایـه منـداڵه‌كـانتان ئـه‌و ئازایه‌تییه ئه‌ده‌بییه‌یان هه‌یه، كه به‌بێ شه‌رم هۆنراوه‌یه‌ك، یا پارچه په‌خشانێك، یا چـالاكییه‌ك به ده‌نگـێكی بـه‌رز و بـه شـێوازێكی فانتـازی، له بـه‌رده‌م مامۆستاكـانیان و هـاوڕێكانیانـدا پێشكه‌ش بكـه‌ن.. منداڵان له رێی ئه‌م هه‌ڵـوێستانه و له هاوشێوه‌ی ئه‌م هه‌ڵـوێسـتانه‌وه، ده‌توانن ئـازایه‌تی ئـه‌ده‌بی خۆیـان ده‌ربخه‌ن و سه‌رنجی كه‌سـانی تر بۆ لای خۆیان رابكێشن.. زۆر له منـداڵان هه‌ن، كه گه‌لی بیرۆكه و رای جـوان له ناخیاندا هـه‌ن، به‌ڵام ئـه‌و ئازایی و ئازایه‌تییه ئه‌ده‌بییه‌یـان نییه، كه به قسه‌كـردن ده‌ریان ببـڕن.
به‌شێكی زۆری توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م بـواره، ئه‌وه‌یـان سه‌لمانـدووه كه هۆكـاری شه‌رم و ترس و نه‌بوونی ئازایه‌تی ئه‌ده‌بیی منداڵان، دایكـان و باوكانیانن. ئه‌مه‌ش به كه‌لێنێكی په‌روه‌رده ده‌زانرێت. هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه دایكان و باوكان، زیـاده‌ڕۆن له چاودێری وله پاراستنی منداڵه‌كانیان، هه‌میشه به دوایانه‌وه‌ن، بـواری ئه‌وه‌یان نـاده‌نی كه پشـت به خۆیان ببه‌ستن. هه‌موو شتێكیان لێكردوون به بڤه و ئێوه ناتـوانن، ئێوه هێشتا منداڵن، قسه‌مه‌كه‌ن و قـوڕوقه‌پ، ده‌متان داخـه‌ن.. به‌م شـێوه نادروسـتانه ته‌ریقـیان ده‌كه‌نه‌وه.
(یۆنـامات)ده‌ڵـێ"تـا ته‌مـه‌نی سیانزه ساڵـیم، وامـده‌زانی كه نـاوم ـ ده‌مـت داخـه ـ یه"
دایكان و باوكان، له منداڵه‌كـانت بگه‌رێن، با ده‌میان دانه‌خـه‌ن و به ئازادی و ئازایه‌تی گـوزارشت له ناخـی ده‌روونیان و له حه‌ز و راز و نیازه‌كـانیان و له را و بیرۆكه و له بۆچوونه‌كـانیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵـه‌شیان كرد، لێیان تووڕه‌مـه‌بن و چاوتـان لێیان زه‌ق مه‌كه‌ن و سه‌ركوێریان مه‌كه‌ن، ته‌ریقیان مه‌كه‌نه‌وه.. به داخه‌وه كه هه‌ندێ له دایكان و باوكـان شانـازی بـه‌وه‌وه ده‌كـه‌ن، كه منـداڵه‌كـانیان ناوێـرن له ئاستیاندا فـزه‌بكه‌ن،یا چـاویان هـه‌ڵبێنن. ئه‌مـه ره‌فـتارێكی هـه‌ڵـه‌یه و ئه‌نجـامێكی خـراپی لـێده‌كه‌وێتـه‌وه.
گه‌ر بتانه‌وێت منداڵه‌كانت به ئازایه‌تی ئه‌دبی په‌روه‌رده بكه‌ن، پێویسته به شێوه‌یه‌كی راست و دروست په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن، پشت به بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان و به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراوی سیسته‌ماتیك ببه‌ستن، كه شیاو و گونجـاوبن له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كـانی ته‌مه‌نی منـداڵاندا. پێویسته دایكـان و باوكـان، هه‌ست به‌وه بكـه‌ن، كه منداڵه‌كـانیان هـه‌ر له منداڵییه‌وه، ره‌نگـدانه‌وه‌ی شه‌رم و بێـده‌نگی و له‌روونه‌هـاتنیان پێوه دیـاره.. به‌شێكی زۆریـان ئـازایه‌تی گوزارشتكـردن و ده‌ربـڕینی حـه‌ز و نیـاز و رازه‌كـانیان نین.. ئه‌گه‌ر هه‌ر وابمێننه‌وه، كه گـه‌وره‌شبن ئه‌م خـه‌سڵه‌ته نه‌رێنـیانه‌ده‌بـن به به‌شێك له ژیـانیان.
كه مامۆستا بووم له قوتابخانه‌یه‌كی شاری كه‌ركوكی كوردستانی، وانه‌ی ماتمـاتیكم به پـۆلی پێنجه‌م و شه‌شه‌می بنـه‌ڕه‌تی ده‌وته‌وه ـ دوور له خۆهه‌ڵكـێشان ـ هه‌مـوو ساڵێك سه‌رپه‌رشتیاری ماتماتیك له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، داوی لێـده‌كردم كه وانه‌یه‌كی نموونه‌یی بۆ مامۆستایانی ماتماتیكی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك بڵێمه‌وه. زۆر به ئاسایی و سه‌ركه‌وتووییه‌وه ده‌مـوته‌وه.. جارێكـیان به سه‌رپه‌رشتیاره‌كـه‌م وت، ئه‌مساڵ داوا له مامۆستایه‌كی تر بكه با وانه‌یه‌كی نموونه‌یی له ماتماتیكدا بڵێته‌وه، با هـه‌ر مـن نه‌بم، سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌مان وتی:" بـڕوابكه،دوام له زیاتر له په‌نجـا مامۆستا ماتماتیك كـردووه، له وه‌ڵامـدا پێیان وتم،به راستی ئێمه شه‌رم ده‌كه‌ین و ناتوانین له به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو مامۆستایانه‌دا، به سه‌ركه‌وتوویی وانه‌یه‌یه‌كی نموونه‌یی له ماتماتیكـدا بڵێینه‌وه، داوای لێبووردنیان لێكردم" من هۆكاری نه‌بوونی ئـازایه‌تی ئه‌ده‌بیی ئه‌و مامۆستایانه و به هه‌زاران گه‌وره‌ی تریش بۆ تافی منداڵییان ده‌گه‌ڕێنمه‌وه، ئۆباڵیان له ئه‌ستۆی دایكان و باوكان و مامۆستاكانیانن، ده‌بوایه زوو هه‌ستیان به‌م خه‌سڵه‌ته نه‌رێنییه بكردایه و به راهێـنان و به یارمه‌تیـدانی پێویـست چـاره‌سه‌ریان بكـردایه‌و نه‌یـان هێشتبایه ببـێت به ترس و شه‌رمكردن و به دیارده‌یه‌كی نه‌خوازراوی چه‌سپاو له كه‌سایه‌تی و ژیانیاندا.
ئـازایه‌تی ئه‌ده‌بیش، خه‌سڵه‌تێك نییه،كه به ئاسانی و ته‌نیا به قسـه‌ی رووت بێـته‌دی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه دایكـان و باواكـان به منداڵه‌كانیان بڵـێن "ده‌بـێ ئـازایه‌تیتان هه‌بێـت" خه‌سڵه‌تێكیش نییه كه بتـوانن، له مـاوه‌یچه‌نـد مانگـێك یا ساڵێكـدا ئه‌م خـه‌سڵه‌ته له ده‌روونـی منـداڵه‌كـانتان بـڕوێـنن.. به‌ڵـكو بۆ رۆانـدنی ئـازایه‌تی ئـه‌ده‌بی لـه ده‌روونـی منداڵه‌كـانتان، پێویستیـتان به ئـارامی و قـوربانیـدان هه‌یه.. چونكه په‌روه‌رده‌كـردنێكی راست و دروست كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت و پێویستی به پشوودرێژی و درێژه‌دان هه‌یه.
(ئـه‌رسـتۆ) ده‌ڵـێ"ره‌گـی پـه‌روه‌رده تـاڵـه.. بـه‌ڵام بـه‌ره‌كـه‌ی شـیرینـه"
به كورتی له‌م خـاڵانه‌ی خـواره‌وه‌دا، باس له گرنگترین رێگاكانی گه‌شه‌كردنی ئازایه‌تی ئه‌ده‌بی له منداڵاندا ده‌كه‌ین.. به‌و هیـوایه‌ی كه دایكان و باوكان سوودیان لێوه‌ربگرن:
١ـ دایكان و باوكان ئاوێنه‌ی منداڵه‌كانیان، پێویسته هه‌موو دایك و باوكێك نموونه‌بن له ئازایه‌تی ئه‌ده‌بیدا و ببن به پێـشه‌نگ بۆ منداڵه‌كانیان، چونكه منداڵان چاولێكه‌رن و لاسایی گه‌وره‌كـان ده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌تیش ره‌فـتار و كرداره‌كـانی دایكـان و باوكـانیان.
(ویـن دایـه‌ر) ده‌ڵـێ:"منـداڵه‌كـانتان ده‌ڕواننـه هه‌مـوو ئه‌و كـردارانـه‌ی كه له ژیـانتانـدا ده‌یـانكـه‌ن.. نـه‌ك لـه‌و قسـانـه‌ی كـه ده‌یـانكـه‌ن"
٢ـ چیرۆك رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵاندا، پێویسته دایكان و باوكان ئه‌و چیرۆكـانه بۆ منداڵه‌كانیان بگـێڕنه‌وه یا بخـوێننه‌وه، كه باس له ئـازایه‌تی ئـه‌ده‌بی و ئـازایه‌تی جـه‌سته‌یی ده‌كه‌ن، به تایبه‌تیش ئه‌و چیرۆكـانه‌ی كه پاڵه‌وانه‌كـانیان منـداڵانن.
٣ـ راستگۆیی خه‌سڵه‌تێكی گرنگی ئـازایه‌تی ئه‌ده‌بییه، پێویسته دایكان و باوكان هه‌ر له منـداڵییه‌وه، منداڵه‌كانیان به راستگـۆیی پـه‌روه‌رده‌بكه‌ن و رایـان بهێنن وفـێریان بكه‌ن كه راستگۆیی یه‌كێكه له هه‌ره خه‌سڵه‌ته جوانه‌كانی كه‌سایه‌تی مرۆڤ، فێریان بكه‌ن كه ئازایه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه دان به هه‌ڵكانیاندا بنێن.. گه‌ر كچۆله‌یه‌ك قاپێكی له ده‌ست به‌ربۆوه و شكا و كه‌س چاوی لێنه‌بوو، به دایكی بڵێت ئه‌و قاپه له ده‌ستی من به‌ربۆوه و شكا.. پێویسـته دایـكی سوپـاسی بكـات و هـانی بـدات، كه كچـۆله‌كـه‌ی راسـتگـۆییه، هـیوای ئه‌وه‌شی بۆ بخـوازێت كه هه‌میشه راستگـۆبێت.. چـونكه ئـه‌م منـداڵه ئـازایه‌تی ئـه‌ده‌بی هه‌یـه و لـه‌وه‌ش ناتـرسێـت كه ســزای راستگـۆییه‌كـه‌ی چیـده‌بێـت بـا ببـێت.
٤ـ پێویسته دایكان و باوكان و مامۆستاكان به هه‌موو شـێوازێك هـانی منداڵه‌كـانیان و قوتابییه‌كانیان بـده‌ن، كه به ئه‌وپه‌ڕی ئازادی و ئازاییه‌وه گوزارشت له هـزر و خه‌یاڵ و له را و له بیـرۆكه و لـه بۆچـوونه‌كـانی خۆیـان بكـه‌ن. بـۆ ئـه‌م مه‌به‌سـته‌ش ده‌تـوانـن گه‌لێ ده‌رفـه‌ت و بواریان بۆ بڕه‌خسێنن.. بۆ نموونه له (وانـه‌ی داڕشـتن) دا، پێویسـته مامۆستای زمـانی كوردی، هانی قوتابیانی پۆله‌كه‌ی بدات، كه داڕشتنه‌كانیان له به‌رده‌م هـاوڕێكانیانـدا بخـوێنـنه‌وه، تا شه‌رمیـان بشـكێ و له‌سـه‌ر ئـازایـه‌تی ئـه‌ده‌بـی رابـێن.
٥ـ به‌شداریكردنی منداڵان له تیپی سروود و موزیك و گۆرانی قوتابخانه‌دا به تایبه‌تیش ئه‌و منداڵانه‌ی شه‌رم ده‌كه‌ن، تا شه‌رمیان نه‌مێنێت و ئه‌و ئازایه‌تییه ئه‌ده‌بییه‌یان هه‌بێـت كه خۆیان ده‌ربخه‌ن و له به‌رده‌م هاوڕێكانیاندا بێ شه‌رم و شڵه‌ژان بتوانن گۆرانی بڵێن.
٦ـ پێویسته دایكـان و باوكـان و مامۆستاكـان ئه‌وه‌بـزانن، كه كـرداره‌كان كاریگه‌رتـرن له قسه‌كـان، ئـه‌م راستییه‌ش بـووه به چه‌مكـێكی گـرنگی پـه‌روه‌رده‌ی نـوێی منـداڵان.
٧ـ هه‌رگیز نابێت گاڵته و ته‌ڵفیسی به قسه‌كانی منداڵان بكرێن و رووشكێنیان بكه‌ن. تا نه‌تـرس و شـه‌رم نه‌كـه‌ن و خۆیـان بـه لاواز و بێ تـوانـا نـه‌زانـن.. هـانیان بـده‌ن تـابه ئـازایه‌تیتواناكـانی خۆیـان له به‌رده‌می كه‌سانی تـردا ده‌رببـڕن. له هـه‌ڵـه و شكستیش نه‌ترس، له رێی هـه‌ڵه و شكستییه‌وه، ده‌توانن رێگای راستی و سه‌ركه‌وتن بـدۆزنه‌وه.
٨ـ منداڵان زۆر جار ناتوانن له خۆیانه‌وه به‌هـره‌ی ئـازایه‌تی ئه‌ده‌بی له ده‌وروبه‌ریانه‌وه وه‌ربگرن. پێویسته دایكان و باوكان و مامۆستاكان به ئه‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه یاره‌مه‌تییان بـده‌ن و ئاراسته‌یـان بكه‌ن تـا زاڵـبن به‌سه‌ر ئـه‌م كێشه‌یـه‌دا و پشـت به خۆیـان ببه‌ستن.
٩ـ بـڕوابه‌خۆبوون، پێویستی و خه‌سڵه‌تێكی گرنگی كه‌سایه‌تییه، پاڵنه‌ر و هانده‌ریشه بۆ درێـژه‌پێـدان و سه‌ركه‌وتـن.. ئه‌و منـداڵانه‌ی كه بـڕوایه‌كی ته‌واویان به خۆیان هه‌یه، به گـه‌شبیـنیه‌وه پـشت به خۆیـان ده‌به‌سـتن، به ئاسایی و ئاسانی و به بێ شــه‌رم و تـرس، ده‌توانن له به‌رده‌می منداڵانی تـردا، گـوزارشت له را و له باوه‌ڕ و بیرۆكه‌كانیان بكه‌ن.
١٠ـ بۆ هاندان و گه‌شه‌كردنی به‌هـره‌ی ئـازایه‌تی ئـه‌ده‌بیله منـداڵاندا، پێویسته ساڵانه له وه‌رزی دووه‌می خوێندنـدا له لایـه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی چـالاكییه‌كانی قوتابخـانه‌كان كه سـه‌ر بـه به‌ڕێـوه‌بـه‌رێـتی پــه‌روه‌رده‌ی شاره‌كـان و شارۆچكه‌كـانه"پێـشبركـێی ئـه‌ده‌بی" بـۆ خۆێنـدنه‌وه‌ی " هـۆنراوه و چیرۆك و په‌خـشان" بۆ قوتابیانی قوتابخانه‌كان سازبكه‌ن، له لایه‌ن منداڵانی به‌هـره‌مه‌نـدی ئه‌م بوارانـه‌وه پێشكه‌ش بكـرێن.. خه‌ڵاتی جوانیش به هه‌موو منداڵه به‌شداربووه‌كان پێشكه‌ش بكـرێن.. ئه‌م پێشبڕكێیانه رووحـی ملمـلانێی و وتووێـژ ئـه‌ده‌بی له نێوان منداڵانـدا ده‌وروژێـنن، منداڵانی به‌هـره‌مه‌ند به هـه‌لی ده‌زانـن كه به‌هـره و ئـازایـه‌تی و توانـا ئـه‌ده‌بییه‌كـانی خۆیـان ده‌رده‌بخـه‌ن.
١١ـ "به‌ڕێـوه‌به‌رێتی گـشتی رۆشـنبـیری منـداڵان" كه سـه‌ر بـه وه‌زاره‌تـی رۆشنبـیری كوردستانه، ده‌توانێت سـاڵانه " پێشبڕكێ ئـه‌ده‌بی بۆ منـداڵانی كوردستان"بۆ منـداڵانی به‌هره‌مه‌ند له بواری"ئـه‌ده‌بی منداڵان" دا سازبكات، پێویسته له‌باكوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستانیشه‌وه، چه‌ند منداڵێكبۆ ئه‌م پێشبڕكێیانه‌بانگبكرێن.. خه‌ڵاتی جوانیش پێشكه‌ش به هه‌موو منداڵه به‌شداربووكان بكـرێن.. به‌داخـه‌وه كه وه‌زاره‌تـی رۆشنبـیری كوردســتان، تـا ئێسـتا بایه‌خێـكی ئه‌وتـۆیان به به‌هــره و به چـالاكییه‌كـانی منـداڵانی كوردسـتان نـه‌داون.. ئه‌وه‌یـان له‌به‌رچـاو نه‌گـرتوون كه منـداڵانی ئه‌مـڕۆمـان هیـوای داهـاتووی كوردسـتانن.. كه منـداڵان به‌شێكن له ئه‌مـڕۆ و هه‌موو داهاتووشن.
١١ـ راگه‌یاندنه‌كان و میدیاكانی كوردستان،ده‌توانن رۆڵێكی گرنگیان هه‌بێت له هاندان و له گه‌شه‌كردنی ئـازایه‌تی ئـه‌ده‌بی له منداڵانـدا، پێویسته كه‌ناڵه تایبه‌تییه‌كانی منـداڵان بایه‌خێكی زیاتر به چالاكییه‌كانی منداڵان بده‌ن.. چونكه هێشتا له ئاستی پێویستدا نین.
١٣ـ شانۆ بوارێكی گرنگه، بۆ هـاندان و راهێـنانی منـداڵان به ئـازایـه‌تی ئـه‌ده‌بی و بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی تـرس و شه‌رمیان. زۆربـه‌ی منـداڵان حه‌زیـان به نوانـدن هـه‌یه. له رێی نواندنه‌وه ده‌توانن تواناكانیان ده‌ربخه‌ن و ئازایه‌تی ئه‌ده‌بی و جه‌سته‌ییان پێشان بـده‌ن.
١٤ـ من پێشنیاری ئه‌وه‌ده‌كه‌م، كه له ساڵی خوێنـدنی ( ٢٠١٨ـ ٢٠١٩ ) دا، له هـۆڵێ كتێبخانه گشتییه‌كانی پارێزگاكـانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه،
چه‌نـد كۆڕێكی ئـه‌ده‌بـی بۆ قوتابیانی قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كـانی شاره‌كانیان، بۆ چـالاكی ئه‌ده‌بی منداڵان سازبكه‌ن، هه‌ر جاره‌ی كۆمه‌ڵێك له منداڵانی به‌هره‌مه‌ند، هـۆنـراوه و چـیرۆك و په‌خـشان پێشـكه‌ش بكـه‌ن.. گـه‌ر بیانـه‌وێـت ئه‌مـه كـارێـكی گـران نیـیه.
ره‌زا شوان
نه‌رویـج: ٣١ی/ سێپته‌مبه‌ر/ ٢٠١٨
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25