riklam

خۆش جەواب

بابەتی گۆڕاو 02:09 PM - 2018-10-31
.

.

خۆش جەواب

2018-10-31   

رەفیق: موبارەكت بێ‌ ئەم سەماعە تازەیەت بە چەند كڕی؟
تۆفیق: چارەكی ئەوێ‌ بۆ سێ‌.
*****
رۆژنامەنووس: راست ئەكەن ئەڵێن لەم هەڵبژاردنەدا تەزویرێكی زۆرتان كردووە؟
هەڤاڵ: خیانەتی شانزەی ئۆكتۆبەر.
*****
پۆلیسی هاتوچۆ: ئەو هەموو مەعاشە چی لێ‌ ئەكەی بۆخاتری خوا؟
پەڕلەمانتار: شەراكەتی راستەقینە.
*****
ئەندام: بەنیازن ئیشەڵـڵا كەی كۆنگرە بگرن؟
مەسئول: رێكخستنی ناوماڵی كورد.
*****
نەخۆش: دكتۆر گیان پارێز چیم بۆ دائەنێی؟
دكتۆر: موختەبەری حكومی بەكەڵك نایە.
*****
گۆڕانخواز: بەڕاستی پێم ناخۆشە.. بۆچی وامان بەسەر هات؟
هەڵسوڕاو: هەمووی یەك پاكێجە.
*****
راگەیاندنكار: بەكام كتێبەی ماركس سەرسامیت؟
كۆنەكۆمەڵە: ئیمام حسێن عەلەیهی سەلام.
*****
كارمەند: بەنیازی چین بۆ ئەم پاشەكەوتی مووچەیە؟
ئیسلامی: تەعزێی ئێستا هەر یەك رۆژە.
*****
تەلەبە: تۆبڵێی ئەمساڵ مەنهەج تەواو بكەین؟
مامۆستا: بڕوخێ‌ دز… شەریكی دز.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket