سه‌رۆك كۆمار له میدیاكانی پارتیدا
بیروڕا 01:15 PM - 2018-10-31.
له هه‌واڵێكدا كه تۆڕه‌كانی میدیای پارتی به دوای یه‌كدا بڵاویان كرده‌وه هاتووه: به‌رهه‌م ساڵح یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ دژایه‌تیكردنی كه‌ركوك ده‌ستپێكرد. له‌م هه‌واڵه‌دا كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له سایتی (سۆمه‌رییه) وه‌رگیراوه، له ڕووی ئه‌خلاقی كاری پیشه‌ییه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، چونكه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی شه‌رعی وڵاتێكه و ناوهێنانی به‌و شێوه‌ی میدیای پارتی ده‌یكات، له مۆدێلی میدیای پۆست-بازۆفت ده‌چێت. له هه‌واڵه‌كه‌دا، میدیاكانی پارتی به خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ران ناڵێن، سه‌رۆكی عێراق چۆن هه‌نگاوی یه‌كه‌می دژایه‌تیكردنی كه‌ركوكی ده‌ست پێ كرد. دووریش له ئێتیكی ڕۆژنامه‌وانی و گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان وه‌ك خۆیان، ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه ده‌گۆڕن و ناونیشانه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی نییه به ناوه‌ڕۆكه‌وه، چونكه سه‌رۆككۆمار له لێدوانه‌كانیدا وتوویه‌تی ئه‌وه‌ی له كه‌ركوكدا هه‌یه نایاساییه و ئه‌بێت دۆخی شاره‌كه ئاسایی بكرێته‌وه كه بووه‌ته قوربانیی ململانێ سیاسییه‌كان. لێره‌دا ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ڕاپۆرتێك كه ڕۆژنامه‌ی (حه‌یات)ی له‌نده‌نی بڵاوی كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش له هه‌واڵه‌كه‌ی (سۆمه‌رییه نیوز)دا هاتووه، له هه‌مو بڕگه‌یه‌كدا ئه‌رشه‌د ساڵحی وتوویه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵح باسی ئه‌وه‌مان كرد كه پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك و هێزێك له پێكهاته‌كانی شاره‌كه بۆ پاراستی ئاسایشی درووست بكرێت، واته هێزێك له كورد و توركمان و عه‌ره‌ب.
میدیاكانی پارتی سیفه‌تی سه‌رۆك كۆماریان لابردووه، یانی ده‌ستكاریی قسه‌كانی ئه‌رشه‌د ساڵحی-یان كردووه. له ئێتیكی كاری ڕۆژنامه‌وانییشدا، ئه‌مانه‌تی گواستنه‌وه‌ی زانیاری یه‌كێكه له ئه‌خلاقییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان. له لایه‌كی تره‌وه، ساڵحی ئه‌ڵێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح قسه‌یان له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركوك كردووه و هیچ ڕیككه‌وتنێك ئیمزا نه‌كراوه. باشه ئیتر چۆن كه‌ناڵی ڕه‌سمی ئه‌و حزبه كه به كه‌ناڵێكی سه‌نگینی پارتی و ماڵباتی بارزانی داده‌نرێت له ناونیشانێكی زه‌قدا ده‌نووسێت: به‌رهه‌م ساڵح یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ دژایه‌تیكردنی كه‌ركوك ده‌ست پێ كرد؟!
ئه‌م نووسینه بۆ به‌رگریكردن نییه له سه‌رۆككۆمار، چونكه سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار میدیا و كه‌ناڵی خۆی هه‌یه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه و به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێك، به‌ڵكو چاودێرییه‌كی پیشه‌ییانه‌یه بۆ كاری میدیا كه به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی گه‌یاندنی زانیارییه. فه‌لسه‌فه‌ی میدیاش پێش بۆمبارانكردنی مێشكی خه‌ڵك پێمان ئه‌ڵێت: پێش هه‌موو شتێك پێم بڵێ چی ڕووی داوه، دوای ئه‌وه‌ی ڕای خۆتم پێ بڵێ. بۆ نموونه سه‌رۆككۆماری عێراق له لێدوانه‌كانیدا دوای گه‌یشتنی به سلێمانی ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌ی كرد كه گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه كاره سه‌ره‌كیه‌كانێتی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه دۆخی ئێستای كه‌ركوك نایاساییه و ئه‌بێت ڕێككه‌وتن له نێوان خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا هه‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه پاڵپشتی دیالۆگێكی نیشتمانی له‌م باره‌یه‌وه ده‌كات. ئه‌م قسانه له هه‌واڵه‌كانی میدیای پارتیدا جێگه‌یان نه‌بووه‌ته‌وه!
به‌رهه‌م ساڵح ئێستا سه‌رۆككۆماری عێراقه، وه‌ك چۆن له كه‌ركوك ده‌ڕوانێت به هه‌مان شێوه‌ش له به‌سره و نه‌جف و هه‌ولێر ده‌ڕوانێت، ئه‌و به‌شێكه له چاره‌سه‌ر نه‌ك لایه‌نگیری لایه‌نێك دژی لایه‌نه‌كه‌ی تر. دۆخی كه‌ركوكیش له‌م قۆناغه‌دا پێوستی به هێوركردنه‌وه و چاره‌سه‌ر هه‌یه نه‌ك ورووژاندنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رۆككۆمار كه‌سایه‌تییه‌كی پارتی‌یش بوایه هه‌ر ئه‌بوایه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ته‌ماشای دۆخه‌كه‌ی بكردایه و به دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕایه نه‌ك لایه‌نگیریی لایه‌نێك و پشتكردنه لایه‌نێكی تر.
خالد سلێمان
PUKmedia ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28