10 خاڵ له‌باره‌ی یه‌كێتییه‌وه
بیروڕا 01:05 PM - 2018-10-31.
یه‌كه‌م: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غداو هه‌رێمیش، بۆ هێزێكی وه‌كو یه‌كێتی، پێویستییان به لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌نجامگیریی هه‌مه‌لایه‌نه. ئه‌گه‌ر له‌م دوو بۆنه‌یه‌دا، له‌ڕووی پێگه‌ی په‌رله‌مانییه‌وه، كورسیش زیادی كردبێت، ئه‌وا ده‌نگ كه‌می كردووه. بۆ ئه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ ژماره‌و داتاكان، به‌سه.
دووه‌م: دواخستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه، زیانی هه‌یه، سه‌ره‌تا بۆ نێوبانگی حزبه‌كه، پاشان بۆ سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی كه 4 ساڵ به‌سه‌ر ماوه‌یدا تێپه‌ڕیووه‌و نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه.
سێیه‌م: چه‌ند ساڵێكه به‌ڵێنی زۆر دراون كه گۆڕانكاریی ده‌كرێت چ له حزب و چ له نوێنه‌رانی یه‌كێتی له‌ناو ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی عیراق و هه‌رێمدا، به‌ڵام، له‌كرداردا، تائێستا، گۆڕانكاریی له‌ئارادا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌رپرسه له‌م پۆسته‌وه بۆ ئه‌ویتر، واته ته‌نها ده‌ستكارییه‌كه له‌ناو بازنه‌یه‌كی داخراودا، ئه‌مه‌ش سه‌دان و بگره هه‌زاران كادر له حزبه‌كه ده‌تۆرێنێت و ده‌ست به‌سه‌ر ماف و چانسی هاتنه پێشه‌وه‌یاندا ده‌گرێت.
چواره‌م: دیارده‌ی ده‌سته‌گه‌ریی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵكو به فۆرم و شێوازی نوێ ئیشی خۆی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئینتیما بۆ حزب ده‌كاته ئینتیمایه‌كی لاوه‌كی و له‌جێیدا ئینتیما بۆ كه‌س و گروپه‌كان پته‌وتر ده‌كات، ئاكامه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه‌ش به راده‌یه‌ك ترسناكه كه بتوانرێت به‌شێكی زۆری كورتهێنانه‌كانی یه‌كێتییان پێ بخوێنرێته‌وه.
پێنجه‌م: پله‌و پایه به‌خشینه‌وه به‌بێ بنه‌مای زانستیی هه‌ڵسه‌نگاندن و ته‌نها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی وه‌لائـ و ئامانجی تایبه‌تی، زیانی گه‌وره له دووانه‌ی ئه‌رك و ماف و ئیراده‌ی كاركردن و چالاكیی ده‌دات، ئه‌وه‌شی كه لێی به‌رپرسه ته‌نها سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی خۆیه‌تی.
شه‌شه‌م: دابه‌شبوونی میدیای حزبه‌كه و ده‌ستكارینه‌كردنی له‌ڕووی خاوندارێتی و په‌یام و لایه‌نی ته‌كنیكی و مرۆیییه‌وه، توانای ركابه‌رایه‌تیكردنی میدیاكانی تری كوردستانی تێدا نه‌هێشتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی حزبه‌كه، له‌به‌رده‌م رای گشتیی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا، به لاوازی ده‌خاته‌ڕوو.
حه‌وته‌م: دابه‌شكردنی زانستییانه‌و دادپه‌روه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌ی دارایی حزبه‌كه به‌سه‌ر ئۆرگان و ده‌زگاكان و كاروباری گشتیی یه‌كێتیدا، له پێویستییه هه‌ره هه‌ستیاره‌كانه. ئه‌م سه‌رمایه‌یه وه‌ك چۆن ده‌شێت له خزمه‌تی بوژاندنه‌وه‌و هاندان و چالاككردنی ئۆرگان و كادراندا بخرێته گه‌ڕ، ئاوهاش، به پێچه‌وانه‌وه، مومكینه ببێته مایه‌ی پشێویی و ناڕه‌زایی و دڵشكان له‌ناو حزبه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی و ئیداریی مۆدێرن وه‌گه‌ڕ نه‌خرێت و ته‌نها له‌ده‌ستی كه‌سه‌كاندا بمێنێته‌وه.
هه‌شته‌م: بوونی گروپی چه‌كداری سه‌ربه ئه‌م یان ئه‌و به‌رپرسی حزبی، هاوكات میدیای تایبه‌ت به‌خۆیان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا كاری فراوانی بازرگانی و توانای دارایی خه‌یاڵییان، هه‌میشه وه‌ك تارمایی هه‌ڕه‌شه وان له‌سه‌ر یه‌كێتی ناو یه‌كێتی، بگره هه‌ریه‌كه‌یان پڕۆژه‌یه‌كن بۆ جیابوونه‌وه له قۆناغی داهاتوودا!.
نۆیه‌م: نه‌بوونی دیدێكی ستراتیژی له دروستكردنی په‌یوه‌ندیی نیشتمانی، نه‌ته‌وه‌یی، ده‌ره‌كی، ناسنامه‌و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی یه‌كێتی دووچاری تێك‌شكان و گومان و بێ متمانه‌یی ده‌كات، دووبه‌ره‌كیش له‌ناو ریزه‌كانی سه‌ركردایه‌تیدا، به پله‌ی یه‌ك، له‌م كێشه‌یه، به‌رپرسه.
ده‌یه‌م: ده‌ستگرتن به ده‌سه‌ڵات و پۆسته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به وه‌زیرێكێش بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی عیراقدا ده‌بینرێت، تا راده‌یه‌كی زۆر، په‌یوه‌ندیی به به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و رازیكردنیانه‌وه هه‌یه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای جه‌دوای سیاسی و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش ئه‌م حزبه فێری سازشكردن بۆ ئه‌وانی تر‌و له‌ده‌ستدانی ئیراده‌و هه‌ڵوێستی مه‌عنه‌وی، ده‌كات.
عه‌داله‌ت عه‌بدولڵا
PUKmedia کوردستان نوێ
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24