ترسێكی ره‌وا
بیروڕا 12:57 PM - 2018-10-31.
مافی خۆیانه ترسیان هه‌بێت له‌وه‌ی پیلان له‌دژیان ده‌گێڕدرێت، چونكه ئه‌و ترسه ره‌وایه‌و پیلانگێریی له دژی یه‌كێتیش پێشینه‌و مێژووی خۆی هه‌یه. ئه‌مه‌ی من ده‌یڵێم رای ره‌سمی ی.ن.ك نییه، چونكه رای ره‌سمی ی.ن.ك و مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ڕێز ده‌ریده‌بڕێت، یان له رێی وته‌بێژی ره‌سمیی ی.ن.ك-ه‌وه راده‌گه‌ێنرێت، ئه‌مه ترسی ئه‌ندامێكی ی.ن.ك-ه له‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراوه‌و ده‌درێت بۆ لاوازكردنی ی.ن.ك تا ئاستی نه‌مانی، ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌رگیز نایه‌ته‌دی.
پێم خۆش نییه زۆر بچمه قووڵایی مێژووی تاڵی ململانێكانه‌وه، له‌سه‌ر زۆر نزیك قسه ده‌كه‌م. له هه‌ڵبژاردنی مایسی 2018 دا‌و پاش ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئێواره‌كه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی به‌ڕێز به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زاییان ده‌ركرد‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و یه‌كێتیان –ته‌نیا یه‌كێتی- تۆمه‌تباركرد به ته‌زویر‌و به «هاك»كردنی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ده‌نگدان بێ ئه‌وه‌ی ناوی لایه‌نی تر بهێنن و ئه‌و لایه‌نه به‌ڕێزانه خۆیان ناونا –ناڕازی-، پاشان به سه‌رپه‌رشتیی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسیی و دادپه‌روه‌ریی له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌و پارتی دیموكراتی كوردستانیش چووه پاڵیان و له‌وێ به‌یاننامه‌ییه‌كی ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌ركرد‌و یه‌كێتیان به ته‌زویر تۆمه‌تبار كرد‌و له‌مه‌یاندا پارتی مه‌به‌ستی له هه‌ڵبژاردن بوو له كه‌ركوك به‌ته‌نها، له‌كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی نه‌كردبوو له كه‌ركوك.
به‌رله هه‌ڵبژاردنیش، چوار لایه‌نی به‌ڕێز یه‌ك لیستیان له كه‌ركوك راگه‌یاند، له‌كاتێكدا ی.ن.ك زۆر زوو داوایكرد هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌پارتیشه‌وه یه‌ك لیست بن له كه‌ركوك تاكو سه‌نگ و پێگه‌ی كورد له‌و شاره كوردستانییه به‌هێز بێت، له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كان. به‌داخه‌وه‌و پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی ی.ن.ك، زۆر به‌داخه‌وه ئه ولایه‌نانه‌ی به‌یه‌ك لیست به‌شدار ببوون و ئه‌نجامه‌كه‌یان شكست بوو، چوونه پاڵ به‌شێك له عه‌ره‌ب و توركمانی شۆڤێنی له دژی كورد به گشتی‌و یه‌كێتی به‌تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسی بوو، هه‌لێكی زێرین بوو بۆ شۆڤێنییه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگیان له‌به‌رامبه‌ر كورد‌و پاش هه‌وڵێكی زۆری هه‌موو ئه‌و لایه‌نه ناڕازییانه‌و ژماردنه‌وه‌ی ئه‌و سندوق‌و بنكانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر بوو، نه‌بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك تیایاندا. ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندكراو ی.ن.ك سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له‌پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش له 30/9و ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هه‌مان شێوه قه‌وانی ته‌زویر لێدرایه‌وه‌و ئه‌مجاره‌ش هه‌ر یه‌كێتی كه‌وته‌وه به‌ر هێرشی ناڕه‌وا‌و قسه‌ی ره‌ق و نابه‌جێ، له‌كاتێكدا یه‌كێتی غه‌درێكی گه‌وره‌ی لێكرا، هه‌م له بڕیاری نیوه‌شه‌وی كۆمسیونی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێم، هه‌م له ئه‌ژمارنه‌كردنی ده‌یان هه‌زار ده‌نگی سنووری ئه‌وه‌ی ناونراوه زۆنی سه‌وز به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سكاڵاكان له‌و سنووره بووه‌و به‌رێكه‌وتنی پێش وه‌ختیش بووه.
ئێستاش كه قسه هاتۆته سه‌ر ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لێره‌و له‌وێ قسه له‌وه ده‌كرێت بێ ی.ن.ك حكومه‌ت پێك بهێنرێت و یه‌كێتی فه‌رامۆش بكرێت.
ئه‌م قسه‌یه ئه‌گه‌ر بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیش بێت، قسه‌یه‌كی خراپه‌و دووره له گیانی هاوكاریی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌كاركردن و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستی و واقیعه‌یه كه به‌بێ ی.ن.ك و پ.د.ك هیچ حكومه‌تێك سه‌ركه‌وتوو نابێت. به‌ڵام گومانی تێدا نییه ئه‌م قسه‌یه خه‌ونی ئه‌وانه‌یه كه دژایه‌تی ی.ن.ك ده‌كه‌ن و له‌مێژه خه‌ون به لاوازكردنییه‌وه ده‌بینن.
بێگومان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی دژی ی.ن.ك له‌ئارادایه، بۆیه یه‌كێتییه‌كان ناهه‌قیان نییه ئه‌گه‌ر گومانیان له‌وه هه‌بێ كه پیلان له‌دژیان ده‌كرێت.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا مافی خۆیانه به حیكمه‌ت و عه‌قلانییه‌ت و به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان دژی ئه‌و پیلانانه بووه‌ستنه‌وه، وه‌ك هه‌میشه یه‌كێتی، یه‌كێتیی به‌پرسیارێتی و ئه‌ركه قورسه‌كان بێت.
شوان كه‌ریم كابان
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24