نه‌ینه‌وا كراوه‌ته‌شامی شه‌ریف..!!
بیروڕا 12:03 PM - 2018-10-31.
ن: عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستیه ده‌زانین پارێزگای نه‌ینه‌وا دووه‌م گه‌وره شاری عێراقه و رۆڵی به‌رچاویشی له‌جومگه هه‌ستیاره‌كانی وڵات‌دا به‌تایبه‌ت له‌بواری خوێنده‌واری، رۆشنبیری ، كلتوری، ئابوری هه‌بووه، ئه‌و شاره به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به‌رده‌وام روبه‌ڕوی تیرۆر و له‌ژێر هه‌ژمونی ده‌سته‌و تاقمه نامۆكان بووه، له مانگی حوزه‌یرانی (2014)ه‌وه‌ش كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش و هه‌رچی له رابردوودا بیناكرابوو كه‌وته به‌رشاڵاوی وێرانكاری ، له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مویان ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یان به‌ته‌واوی په‌كخست، دیاره ئه‌وه سروشتی ئه‌و تاقم و باندانه‌یه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه و هه‌ڵوێسته‌كردنه، زیاتر له‌ساڵ و نیوێكه ئه‌و شاره ئازادكراوه كه ئه‌وه ماوه‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری فه‌راهه‌م بكردبا، بێگومان پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ش له‌پێشی پێشه‌وه‌یه، به‌و هه‌ژماره‌ی هه‌میشه خوێندن و فێركردن فاكتۆرێكی گرنگ بووه بۆ ئاوه‌دانی و دڵنیایی دان به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كه زه‌مینه له‌باره بۆ حه‌وانه‌وه و به‌رده‌وامیدان به‌ژیان ، له‌وباره‌یه‌وه حكومه‌ت و داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه كاری باشیان كردووه، له‌تویتێكدا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌ڵێت ئه‌مساڵ ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ پێشوازیكردن له قوتابیان و خوێندكاران، به‌شی راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌كه‌ش ده‌ڵێت (1850) ناوه‌ندی خوێندنمان له‌ناو موسڵ و ده‌وروبه‌ری نۆژه‌نكردۆته‌وه له‌باره‌ی پرۆگرامه‌كانیش ده‌لێت 100% په‌رتوك و پێویستیه‌كانیتری خوێندنمان ئاماده‌كردووه و دابه‌شكردنی به‌رده‌وامه، بۆ میلاكیش لێژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی رێكی بخه‌ینه‌وه و زیاده‌كان ببه‌ینه ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌موكوڕیان هه‌یه، وه‌كو حاڵه‌تی فریاگوزاریش بۆ كه‌می پۆل و هۆڵه‌كان ده‌ڵێت پشت به كه‌رڤانه ده‌به‌ستین، تا ئێره وته و لێدوانه‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا و به‌شی راگه‌یاندنه‌كه‌ی بوو كه نه‌ینه‌وا كراوه‌ته شامی شه‌ریف، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئه‌و وتانه زیاده‌ڕۆیه‌كی زۆری تێدایه و پێچه‌وانه‌كه‌ی به‌دی ده‌كرێت، وه‌ك گه‌واهیش بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی ئه‌و تۆ نه‌كراوه ،مامۆستایه‌كی ئاماده‌یی كچانی (......) ده‌ڵێت تا هه‌نوكه بایه‌خێكی ئه‌وتۆ به‌دی نه‌كراوه ئێستا ژماره‌ی قوتابیه‌كان زۆر زۆره، بۆ نمونه له یه‌ك هۆبه‌ی ئاماده‌یی (50 -60) كچ هه‌ن و له‌سه‌ر یه‌ك مێز له‌بری دوو خوێندكار چوار خوێندكار داده‌نیشن، هاوكات مامۆستاشمان زۆر كه‌مه، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه دایكان و باوكانیش ده‌ڵێن هه‌موو رۆژێ منداڵه‌كانمان له ژێر مه‌ترسیه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بڕن تاده‌گه‌نه قوتابخانه، چونكه زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان كاوڵ بوون و هیچی نزیك نه‌ماوه، وێڕای ئه‌و رێگایه دووره‌ش هیچ فێرنابن، چونكه ژماره‌یان زۆره و ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی دابنیشن، بۆ نوسینه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانیان هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ئه‌زمونه‌كانیان، له‌قه‌زاو ناحیه‌كانیش حاڵه‌كه زۆر خراپتره،بۆ نمونه له‌شه‌نگال له كاتێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده ده‌ڵێت 80% قوتابخانه‌كانمان نۆژه‌نكردۆته‌وه،له هه‌مان كاتدا باوكان و دایكان ده‌ڵێن نۆژه‌نكردنه‌وه ته‌نها ئه‌وه نیه تۆ دیواری ده‌ره‌وه بۆیاغ بكه‌یت به‌لكو ده‌بێت مامۆستا و مێز و پێداویستیه‌كان دابینبكرێت له‌درێژه‌ی وته‌كانیان ده‌ڵێن، چۆن ده‌بێت قوتابخانه‌یه‌كی 1000 خوێندكاری ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری هه‌بێت و هیچ میلاكێكی نه‌بێت؟ بۆیه كه‌مپی ئاواره‌ییمان پێ باشتره له‌وه‌ی منداڵه‌كانمان بێ سه‌واد بن، له‌ناحیه‌ی گه‌یاره‌ش كه ژماره‌ی دانیشتوانی زۆره، مامۆستایه‌ك ده‌ڵێت ته‌نها 4 قوتابخانه سه‌ره‌تاییمان هه‌یه بۆیه هه‌مویان دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامینو هێشتاش ژماره‌ی قوتابیان له هۆبه‌یه‌ك 50-60 بگره زیاتریش ده‌بن، مامۆستاشمان نیه و په‌نامان بۆ وانه‌بێژان بردووه و كرێیه‌كه‌شی له‌سه‌ر قوتابیان و خوێندكارانه، دوو ناوه‌ندی و یه‌ك ئاماده‌ی كوڕان و دوو ناوه‌ندی و یه‌ك ئاماده‌یی كچانیش هه‌یه، له‌و ناوه‌ندانه‌ش هاوشێوه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كان به‌وانه‌بێژ چاره‌سه‌ری میلاككراوه به بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه پسپۆڕی پێویست ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینیه حكومه‌تێك به‌و هه‌موو بودجه و هه‌روه‌ها ئه‌و لێدوانه قه‌بانه و هیچ له‌خۆنه‌هێشتنه‌وه‌یان، ئه‌وه حاڵی په‌روه‌رده‌یان بێت، ئیتر ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چیان لێبكرێت؟پسپۆڕێكی په‌روه‌رده‌ییش ده‌ڵێت ئه‌وه حاڵی په‌روه‌رده‌كه‌مانه بۆیه چۆن له رابردوودا له نێوان مه‌نگه‌نه‌ی تیرۆر و كێشمه‌كێشی مه‌زهه‌بگه‌رایی بووینه و ماڵ‌وێران كراین، لێره‌ش به دواوه ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بین مه‌حاڵه باشتر بین، مه‌به‌ستم له‌م وێنایه ئه‌وه‌یه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵێم،بۆ ئه‌وه‌ی ئارامتر بژین به‌ره‌و دوا ئامانج په‌ل بكوتین، ده‌بێت هه‌موو كارێك له‌پێناو په‌روه‌رده و فێركردن بێت ، چونكه هیچ جومگه‌یه‌كیتر جێگره‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه نیه .
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25