ئه‌شواق سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵمانیا
ژنان 10:30 AM - 2018-10-31.
ئه‌و كچه ئێزیدیه‌ی دوای بینینه‌وه‌ی داعشه داگیركه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیای به‌جێهێشت.!! گه‌ڕایه‌وه ئه‌ڵمانیا!؟
"ئه‌شواق"ئه‌وكچه ئێزدیه هه‌ڵاتوه‌ی ده‌ستی داعش كه‌دوای ڕزگاربوونی گه‌یشته ئه‌ڵمانیاو له‌شاری"شبیفیش گموند" ژیانی به‌سه‌ر ده‌بردو به‌ڵام له‌مانگی ئاداری ڕابردودا دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند جارێك جه‌لاده داعشه‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه‌و تێده‌گات خۆیه‌تی و له ئه‌ڵمانیایه‌و زانیاری زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی و جارێكی‌تر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه له ترسا ئه‌ڵمانیا به‌جێده‌هێڵێ و دواتر به‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵمانی وت ئیتر ئه‌ڵمانیا شوێنێك نیه بۆئارامی و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانم هه‌یه..!!
ئه‌م لێدوانه‌و بونی داعشێكی جه‌لادی له‌و شێوه‌یه له‌ئه‌ڵمانیا ژیانی ئه‌شواقی جارێكی‌تر خسته مه‌ترسیه‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی میدیاكانی ئه‌ڵمانیاو جیهان ئه‌و هه‌واڵه ده‌نگیدایه‌وه‌و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانیش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌شواق بۆ كوردستان هه‌وڵه‌كانیان چركرده‌وه به‌لام پێیانوابوو به‌بێ ئه‌شواق ناتوانن له‌به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتووبن..دواجار میدیاكانی ئه‌ڵمانیا دوینێ 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ئاشكرایانكرد ئه‌وكچه ئێزدیه"ئه‌شواق"له‌كۆتایی مانگی ئه‌یلولی ڕابردوه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیاو له‌ڕاگه‌ندنێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌كه‌شدا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌شواقی ته‌مه‌ن 19 پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌و تیایدا هاتووه ئه‌شواق گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ئێستا له‌ژێر چاودێری تایبه‌تی وچاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ده‌رونیدایدایه،به‌پێی زانیاره‌كانی میدیای SWR لێكۆڵه‌ره‌وانی نوسینه‌گه‌ی تاوانی هه‌رێمی"بادن ڤۆرتمبێرگ"له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ئه‌شواقیان وتووه شوێنی ئێستای دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كات..له‌ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی حكومه‌تی ئه‌و هه‌رێمه‌دا هاتووه ئه‌شواق ئاره‌زومه‌ندانه له‌كۆتایی مانگی ئه‌یلولی ڕابردوه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیاو ئێستا ئه‌م كچه گه‌نجه ئێزدیه دوای هاوكاری و چاودێری و سۆراخی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ئاشكراكردنی ئه‌وداعشه ده‌كات كه‌بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ وه‌ك كۆیله‌ی سێكسی كڕیبویی و زه‌وتیكردبوو.
پێشتر ئه‌شواق باسی له‌وه كردبوو داعش له‌ئابی 2014 دا ڕفاندویه‌تی و به 100 دۆلاری ئه‌مریكی فرۆشراوه‌و له‌لاین داعشێكه‌وه وه‌ك كۆیله‌ی سێكسی زه‌وتكراوه‌و مامه‌له‌یه‌كی زۆر خراپی له‌گه‌ڵ كراوه ئه‌و داعشه‌ش ئێستا له‌ئه‌ڵمانیایه‌و له‌هه‌مان ئه‌وشاره ئه‌شواق بینیویه‌تی..ئه‌شواق دوای ڕزگاربونی به سێ مانگ و له 2015 دا توانی بگاته ئه‌ڵمانیا و وه‌ك په‌نابه‌ر له‌و شاره‌دا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد.
دوای بینینه‌وه‌ی داعشه جه‌لاده‌كه‌ی له‌ئه‌ڵمانیاو گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ترسا بۆ كوردستان بۆلای باوكی له‌كرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه كه‌ناڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه ئه‌شواق ڕه‌خنه‌ی له‌لێكۆڵه‌ره‌وه ئه‌ڵمانه‌كان گرتوه له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كه‌یسه‌دا ئه‌وه‌ش وایكرد داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیای فیدرال وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵی ئه‌و تۆمه‌تباره داعشه بكێشێ و وه‌ك شێوازێك بۆ ئاشكراكردنی و كارئاسانی بۆ ده‌ستگیركردنی بڵاوی بكاته‌وه.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28