riklam

كتێبی زه‌وی پلاستیك بڵاوده‌كرێته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 08:51 AM - 2018-10-31
.

.

"زه‌وی پلاستیك" یه‌كه‌مین كتێبی شیعری "دیار له‌تیف"ی شاعیر كه‌ ماوه‌ی نۆ ساڵه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كات ئێستا له‌ چاپخانه‌یه‌و به‌مزووانه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
دیار له‌تیف ده‌ڵێت، "من بۆ ئه‌وه‌ ده‌نوسم، تا بیسه‌ڵمێنم له‌شكستدام، هه‌میشه‌ لای من نوسین داڵده‌دانه‌ له‌په‌لاماری ئازاره‌كانی دنیا، ئازاره‌ ده‌ره‌كی و ناوه‌كییه‌كان".

لای ئه‌م شاعیره‌ نوسین ئاوه‌دانییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ وێرانییه‌كان، له‌هه‌مانكاتدا درزخستنه‌ كۆنكرێتی سیستمه‌وه‌یه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی باوخوازییه‌.

نوسین لای دیار له‌تیف په‌یامی دركپێكراوه‌ بۆ مرۆڤ، هه‌ندێجاریش فریودانی دنیایه‌ به‌ وشه‌.

"زه‌وی پلاستیك" پرۆژه‌یه‌كی شیعری دیار له‌تیف-ه‌و ماوه‌ی نزیكه‌ی نۆ ساڵ كاری له‌سه‌ر كردووه‌، كتێبه‌كه‌ ئێستا له‌ قۆناغی چاپدایه‌ و كڵێشه‌ی كتێبه‌كه‌ كاری ئازا یوسفه‌ و له‌لایه‌ن پرۆژه‌ی گوڵیاره‌وه‌ چاپ ده‌كرێت.

دیار له‌تیف زیاتر له‌سه‌ر یه‌كه‌مین كتێبی ده‌دوێت و ده‌ڵێت، "زه‌وی پلاستیك، لێچوو هه‌موو ده‌قێكی هۆشمه‌ند هاوخه‌می ئازاره‌كانمانه‌، له‌و برینانه‌ ده‌دوێ كه‌ خه‌می مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ و دنیایه‌، گێڕانه‌وه‌ی مه‌رگه‌ساتی تاڵی مرۆڤایه‌تی و مۆدێرنه‌یه‌، دواجار باسێكی بیركه‌ره‌وه‌ی شیعرییه‌ و جوڵه‌یه‌كه‌ بۆ بونیادی تاك، تاك وه‌ك گشت، گشت وه‌ك تاك".

دیار له‌تیف ساڵی 1989 له‌ شارۆچكه‌ی كفری له‌دایك بووه‌، ده‌رچوووی به‌شی كوردی كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانییه‌ ، به‌ ده‌قی شیعری به‌شداری چه‌ند فێستیڤاڵێكی ئه‌ده‌بی كردووه‌و خه‌ڵاتی یه‌كه‌م تا سێیه‌می ده‌سته‌به‌ركردووه‌.

جگه‌ له‌ كاركردنی له‌ یه‌كه‌مین كتێبی هاوكات له‌ چه‌ندین سایت و رۆژنامه‌ و گۆڤار كاریكردووه‌و ستوونی هه‌بووه‌

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان/شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket