riklam

كتێبێك دەربارەی ژیانی ئەدەبی خاتوو گەلاوێژ بڵاودەكرێتەوە

کتێب 05:44 PM - 2018-10-30
.

.

لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی وێبسایتی گەلاوێژدا كتێبێكی نوێ دەربارەی بیۆگرافیا و ئەدەبیاتی گەلاوێژ بەزمانی عەرەبی بڵاودەكرێتەوە، كتێبەكە ناوی (گەلاویژ وفاعلیە الابداع الادبی)یەو لەنوسینی رۆژنامەنوس ژینۆ عەبدوڵڵایە.

لە لێدوانێكدا ژینۆ عەبدوڵڵا بەڕێوبەری سایتی گەلاوێژ ئاماژەی بەوەدا، بەشێكی زۆر لە نووسەران و توێژەرانی عەرەب بە هۆی ئەو پەیوەندیەی لەگەڵ خاتوو گەلاوێژ هەیانە، بەردەوام پرسیارو داوایان دەكرد لە رێگای ئەو نامانەی بۆ ئەدرەسی وێب سایتی گەلاوێژیان دەنارد، بەزمانی عەرەبی زانیاری بڵاوبكەینەوە دەربارەی بیلۆگرافیا و ئەدەبیاتی گەلاوێژ، هەربۆیە ئەم بەرهەمە زیاتر بۆ خوێنەرانی عەرەب ئامادەكراوە.

ئەم بەرهەمە چەند توێژینەوەیەكی ئەكادیمی و لێكۆڵینەوە و وتارێكی ئەدەبی تایبەت بە ئەدەبیاتی گەلاوێژی لە خۆ گرتووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا دە كەوێتە بەردیدەی خوێنەران.

خاتوو گەلاوێژ خاوەنی زیاتر لە 21 بەرهەمی ئەدەبیە لە بوارەكانی بیرەوەری و رۆمان و چیرۆك و نۆڤلێت و ئەدەبی منداڵان و وەڕگێڕان.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket