riklam

بە صودفە

بابەتی گۆڕاو 02:31 PM - 2018-10-30
.

.

بە صودفە

2018-10-29   

ـ ها رۆڵە..چیت كرد؟
× قوربان عەرزی ئیحتیرامی هەبوو بۆ جەنابت.. وتی ئیشەڵـڵا سبەینێ‌ خۆم دیمە خزمەتی و بۆی مۆر ئەكەم.
ـ حەو!!.. بۆچی سبەینێ‌؟.. ئەی ئێستا بۆ مۆری نەكرد؟!
× مۆرەكەی بیرچووبوو بەگم.
ـ شتی وا چۆن ئەبێ‌؟! ئەنجومەن یەعنی مۆر. وەڵاهی هەقە لایبەرن لە ئەنجومەنی.
× هەر لەبەرئەوەی مۆرەكەی بیرچووە؟!
ـ تەبعەن.
× ئوستازگیان خەڵك سایەقی سەیارەی حەریقەو لەبیری ئەچێ‌ ئاوی تێ‌ بكات.. مۆرێكی قۆڕ چییە؟
ـ چاو چاو چاو چاو.. لە كوێوە بردییەوە بۆ كوێ‌؟
× ئەگەر ئەمرێكت نییە من مەرەخەس ئەبم.
ـ چییە كەلـلەپووت زۆر مەشغوڵ دیاری؟
× نەخێر نەوەڵـڵا.. مەشغوڵی چی؟
ـ خێرا خێرا سەیری مۆبایلەكەت ئەكەیت. ناشێ‌ چاوەڕێی مەسیج و شتی وا بی؟!
× مەسیجی چی گەورەم.. ئەوە دوێنێ‌ شەو لەگەڵ برادەرانا رەسمێكمان گرت، تەماشای ئەوە ئەكەم.
ـ ئادەی بزانم…. دەبێنە خۆ نایخۆم..حاح!! دەستمان بەلایەكت برادەری واشت پەیدا كردووە؟
× برادەری چۆن؟
ـ برادەری موهیم.. ئەمەی ئەملاوە پەڕلەمانتارەكە نییە؟
× بەڵێ‌ خۆیەتی بەڵام موهیمی چییە؟
ـ پەڕلەمانتار موهیم نییە؟!
× نەبەخوا.. چونكە زۆر بە صودفە بوو بە پەڕلەمانتار.
ـ یەعنی بیتاقە بوو بۆی دەرچوو.. ئەی ئەوەی تەنیشتی؟.. نەڵێی ئەمیشیان موهیم نییە..چونكە دەوڵەمەندێكی قورسی شارەكەیە.
× فیعلەن دەوڵەمەندێكی قورسی شارەكەیە.
ـ كەواتە كەسێكی هەڵكەوتووە و ئەقڵی ئیش ئەكات.
× بەچاوی تۆ وانییە. بەحاڵ جەدۆلی زەڕبی لەبەرە.
ـ ئەی چۆن بوو بەو پیاوە دەوڵەمەندە؟!
× گەورەم بە صودفە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket