رۆڵی دایه‌نگه‌كان له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ
هەمەرەنگ 11:31 AM - 2018-10-30.
دانانی منداڵ له دایه‌نگه‌و ره‌وزه‌كان ته‌نها سودی بۆ ئه‌و دایكانه نییه كه له‌ده‌ره‌وه كار ده‌كه‌ن، به‌ڵكو سودی بۆ منداڵ و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كه‌ش هه‌یه بۆیه پێویسته منداڵان له ته‌مه‌نی 1-5 ساڵ له حه‌زانه دابنرێن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماڵپه‌ری سیدتی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ تركی خان راوێژكاری خێزانی و په‌روه‌رده‌ی منداڵاندا كردووه.
سه‌باره‌ت به رۆڵی دایه‌نگه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان تركی خان ده‌ڵێت: زۆرێك له دایك و باوكه‌كان نازانن دایه‌نگه چه‌ند گرنگه بۆ په‌روه‌رده كردنی منداڵ و ئاماده‌كردنی بۆ ناو كۆمه‌ڵگه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك دایك و باوك له‌وه ده‌ترسن منداڵه‌كانیان له دایه‌نگه‌كاندا په‌روه‌رده‌بن.
ئه‌و راوێژكاره ده‌شڵێت: په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ وه‌ك نه‌خشی سه‌ر به‌رد وایه، هه‌رچه‌ند هه‌ڵكۆڵین له‌سه‌ر به‌رد ئه‌سته‌م و گرانه، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێنێته‌وه سه‌ره‌ڕای جوانیه‌كه‌ی، به‌هه‌مان شێوه‌یه گرانه منداڵیش فێری په‌روه‌رده و زانست بكه‌یت به‌ڵام كه فێریش بوو ئیتر ئه‌و په‌روه‌رده‌و زانسته تا هه‌تایه ره‌نگدانه‌وه‌ی له كاره‌كانیدا ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی دایك و باوكان و به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ش دایه‌نگه به‌پێویست نازانن، به‌ڵام له راستیدا په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له دایه‌نگه‌كاندا زۆر گرنگه چونكه زوتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا تێكه‌ڵده‌بێت و زیاتر متمانه به‌خۆیده‌كات.
سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی منداڵ بۆ چونه دایه‌نگه تركی خان وتی: گرنگه ته‌مه‌نی منداڵ بۆ دایه‌نگه له یه‌ك ساڵ و نیو بۆ 2 ساڵ ، به‌ڵام ده‌بێت 3 سه‌عات بمێنێته‌وه چونكه توانای منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه به‌ڵام، دوای ته‌مه‌نی 3 ساڵی ده‌توانێت له‌به‌یانیه‌وه تا سه‌عات 12 ی نیوه‌ڕۆ له دایه‌نگه بمێنێته‌وه.
گرنگترین سوده‌كانی دایه‌نگه بۆ منداڵان
-یارمه‌تی منداڵ ده‌دات په‌یوه‌ستبێت به كاته‌وه.
-په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی منداڵ به‌هێز ده‌كات.
-دوریده‌خاته‌وه له سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن و یارییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان.
پێویسته دایك و باوكان بۆ هه‌ڵبژاردنی دایه‌نگه‌یه‌كی باش ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
-دایك و باوك سه‌ردانی دایه‌نگه‌كه بكه‌ن بزانن له‌روی بیناو خزمه‌تگوزاریه‌وه چۆنه.
-دایكی ئازیز ده‌بێت بزانێت ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه‌ی له دایه‌نگه به‌سه‌ریده‌بات بۆ فێربوونه یان ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ربردنه.
-نابێت دوربێت، باشتر وایه دوری دایه‌نگه‌كه‌و ماڵه‌وه له 10-15 خوله‌ك زیاتر نه‌بێت.
PUKmedia و/ ژینه‌ر محه‌مه‌د
س/ سیدتی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24