riklam

واتساب تایبه‌تمه‌ندیيه‌كی ماسنجه‌ر زیاد ده‌كات

هەمەرەنگ 07:43 PM - 2018-10-29
.

.

دوای زیاد كردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وێنه‌ی جوڵاو تایبه‌تمه‌ندی كامێرا،كۆمپانیای واتساب زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێی له‌كاتی گفتۆگۆكردندا ئاشكرا كرد، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش هاوشێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ( فه‌یسبووك ماسنجه‌ر)ـه‌.

واتساب ( وێنه‌ی كارتۆنی) بۆ گفتوگۆكردن زیاد كرد، كه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش له‌ ماسنجردا بوونی هه‌یه‌، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا  له‌ هه‌ردوو سیسته‌می كارپێكه‌ری ( ئه‌ندرۆید و ئه‌پڵدا) كارا ده‌كرێت و به‌كاربه‌رانیش ده‌توانن دایبه‌زێنن.

بۆ كاراكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌، پێویسته‌ به‌كاربه‌ران ئه‌پده‌یتی واتساب بكه‌نه‌وه‌،  پاشانیش ده‌توانن به‌ ویستی خۆیان  له‌ بری وشه‌ و قسه‌كردن ئاماژه‌ به‌ هه‌ستی خۆیان بكه‌ن، وه‌ك (دڵی شكاو، خۆشه‌ویستی، كوپێك چا ...هتد).

دوای دابه‌زاندنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌، ده‌توانرێت وێنه‌ی كارتۆنی تریش داببه‌زێنرێت، كه‌ كۆمپانیاكانی تر به‌رهه‌میان هێناوه‌، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌شی خواره‌وه‌ له‌ پاڵ به‌شی كامێرا و تۆماری ده‌نگیه‌.

PUKmedia  و/ گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket