زاگرۆس دوو خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی دهۆك-ی به‌ده‌ستهێنا
ئەدەب وهونەر 12:37 PM - 2018-10-29.
فیلمی سینه‌مایی زاگرۆس، له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری كورد، سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه، دوو خه‌ڵاتی له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دهۆكی به‌ده‌ستهێنا.
یه‌كه‌م فیلمی درێژی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه، وه‌ك فیلمی ده‌ستپێكی فێستیڤاڵ نمایشكرا و دوو نمایشی تایبه‌تی بۆ كراوه و پێشوازییه‌كی به‌رچاوی لێكرا.
فیلمی زاگرۆس خه‌ڵاتی گه‌ڵا مێوی زێڕینی وه‌ك باشترین فیلمی كوردی و فه‌یاز دۆمان، ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلم، خه‌ڵاتی گه‌ڵا مێوی زێڕینی وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێنا.
چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵی نیوده‌وڵه‌تیی فیلمی دهۆك، له 20-27 تشرینی یه‌كه‌می 2018 له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی زانكۆی دهۆك و سینه‌ماكس له دهۆك مۆڵ به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه به‌م دواییه زاگرۆس خه‌ڵاتی باشترین میوزیكی فیلمی به‌لژیكی ه پێشبڕكیی "World Soundtrack Award"ـی له به‌لجیكا به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه، پێشتر كاندیدی شه‌ش خه‌ڵاتی "ئینسۆرس"ـی فێستیڤاڵی فیلمی ئۆسته‌ندا بوو كه تایبه‌ته به فیلمه به‌لژیكییه‌كان، توانی دوو خه‌ڵات به‌ده‌ستبێنێت.
فیلمه‌كه كاندیدی، خه‌ڵاتی باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنه‌ر، باشترین سیناریۆ، باشترین ئه‌كته‌ری ژن، باشترین وێنه‌گر و باشترین پرۆده‌كشن دیزاین بوو، توانی خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ و باشترین فیلم بباته‌وه.
خه‌ڵاته‌كه، به خه‌ڵاتی ئۆسكاری سینه‌مای به‌لژیكا ناسراوه و به دوو قۆناخ له‌لایه‌ن 400 سینه‌ماكار و ره‌خنه‌كاره‌وه ده‌نگ له‌سه‌ر فیلمه‌كان ده‌درێت، ئه‌و فیلمه‌ی زۆرترین ده‌نگی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن به‌ده‌ستبێنێت، ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه.
چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵی فیلمی ئۆستین، له رۆژانی 7-15 ئه‌یلوولی 2018 له به‌لژیكا به‌ڕێوه‌چوو و له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، خه‌ڵاتی ئینسۆرس دابه‌شكرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زاگرۆس كه به‌رهه‌مێكی هاوبه‌شی به‌لژیكا، هۆڵه‌ندا و كوردستانه، له‌رێگه‌ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دهۆكه‌وه بۆ خه‌ڵاتی ئاسیا پاسفیك سكرین نێردراوه و كاندیدی خه‌ڵاته‌كه‌یه كه به گرنگترین خه‌ڵاتی سینه‌مایی له ئاسیادا ده‌ناسرێت.
ئه‌مساڵ 12هه‌مین خولی دابه‌شكردنی ئه‌و خه‌ڵاته له 29 تشرینی دووه‌می 2018 دابه‌شده‌كرێت كه نوێنه‌ری 70 وڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا و ئۆقیانۆسی ئارام له‌خۆده‌گرێت و له شاری بریزبن له ئۆسترالیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خه‌ڵاته‌كه له ساڵی 2007ـه‌وه به‌هاوكاری رێكخراوی یونسكۆ و یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلمه سینه‌ماییه‌كان، دابه‌شده‌كرێت.
زاگرۆس براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین فیلمه له 35هه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تیی فیلمی ئه‌نۆنایه له شاری ئه‌نۆنای له فه‌ڕه‌نسا، هه‌روه‌ها له 44هه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی گێنت له به‌لجیكا، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فێستیڤاڵی به‌ده‌ستهێنا كه خه‌ڵاتی "Grand Prix" بوو.
ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه دوو خه‌ڵاتی دیكه‌ی له به‌شی پێشبڕكێی 18هه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئاڕه‌س له فه‌ڕه‌نسا به‌ده‌ستهێناوه.
زاگرۆس ئه‌مساڵ به‌شداری له چه‌ندین فێستیڤاڵی فیلمی سینه‌ماییدا كردووه، له‌وانه 47هه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی رۆتردام له هۆڵه‌ندا و ١٤مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی سینه‌مایی دوبه‌ی كه كاندیدی چوار خه‌ڵات بوو.
ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه چیرۆكی شوانێك به‌ناوی زاگرۆس ده‌گێڕێته‌وه كه هاوژینی خۆی زۆر خۆشده‌وێت، بۆ ئه‌و كوردستان به‌هه‌شته، به‌ڵام هاوژینه‌كه‌ی هاڤین و كچه‌كه‌ی ره‌یهان، رووده‌كه‌نه به‌لژیكا، دواتر زاگرۆزیش بڕیارده‌دات بچێته ئه‌و وه‌ڵاته، به‌ڵام له‌وێ......
سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه، له‌رێگه‌ی فیلمه‌كانییه‌وه زیاتر له ١٠٠ خه‌ڵاتی له فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كاندا وه‌رگرتووه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
05:44 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
کوردستان 10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07 -
دادگای فیدراڵی و 78 ساڵی خەباتی پارتی لە بەردەم ئیحراجیدا
بیروڕا 10:47 PM - 2024-05-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07