riklam

کفری.. یەکەمین دیداری ھونەری و ئاشتی دەستی بەکارەکانی کرد

ئەدەب وهونەر 03:21 PM - 2018-10-28
.

.

 

یەکشەممە ٢٨ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بەئامادەبونی سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قائیمقامی قەزای کفری و بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھونەری گەرمیان و ژمارەیەکی زۆر لەمیوانانی دەرەوەی ووڵات و چەندین کەسایەتی ھونەری و شانۆکاران یەکەمین دیداری ھونەری و ئاشتی دەستی بەکارەکانی کرد

دیدارەکە بۆماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا چەندین فیلمی دیکۆمێنتاری و گۆرانی ناوچەیی و شانۆ و کاری دەستی نمایش دەکرێت

 

لەمەراسیمی دەستپێکردنی کارەکانیدا سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتەیەکی پێشکەشکرد کەتیایدا دەستخۆشی لەخەڵکی شاری کفری و دانیشتوانەکەیکرد کە لەڕابردوو ئێستاشدا خاوەنی چەندین کەڵەپیاو خانمی بەڕێزی بوارە جیاجیاکانی ھونەرن و ئەوشانازییەیان بۆ خۆیان تۆمارکردووە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کفری وەک شارێکی زیندوو پێشکەوتوی بواری ھەونەر و ئەدەب ناوھێناو ئومێدیشی خواست مەشخەڵی ئەو شۆڕشە ھونەرییەی کە ساڵانێکی زۆرە بەدەست خەڵکی ڕەسەنی شارەکەوەیە لێنەگەڕێن بکوژێتەوەو ئیدارەی گەرمیانیشی بە پشتیوان و پشتگیری ھەمیشەیی ناوھێنا

ھەروەک ئومێدیشی خواست کەکارەکانی چوارچێوەی ئەم دیدارە ھونەرییە ببنە مایەی پێشەوەچونی گەرمیان و کفری لەسەرجەم سێکتەرەکانی ژیان و دەستکەوتێکی تر بخەنە سەر پێشکەوتنەکانی مێژووی شارەکەو بناغەبن بۆ پتەوبوونی ھونەر لە دەڤەرەکەماندا و دەستخۆشی لەڕێکخەرانی دیدارە ھونەرییەکەکرد.

 

PUKmedia فۆتۆ: كاوه‌ جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket