له‌ئه‌نجامی ئارامی و سه‌قام گیریدا
بیروڕا 02:37 PM - 2018-10-28.
عبدالله حاجی سعید
هه‌موولایه‌ك ئه‌و ڕاستیه باش ده‌زانین سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیاكان كاتێ روو ئه‌كه‌نه ووڵاتێ بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری پێشه‌كی ئه‌بێت له‌و وڵاته‌دا ئارامی و سه‌قام گیری هه‌بێت سه‌رمایه‌گوزار دڵنیابن له‌وه‌ی له شوێنی كاروچالاكی وه‌به‌رهێناندا سه‌ر و سه‌رمایه‌یان پارێزراو ئه‌بێت حكومه‌ت پشتیوانیان لێ بكات بیان پارێزێ.
هه‌رچه‌نده به‌هۆی شه‌ڕی (داعش)ه‌وه و قه‌یرانی ئابوریه‌وه ڕوداوه‌كانی دوای ریفراندۆم به‌شێكی زۆر له كۆمپانیا بیانیه‌كان پڕۆژه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ڕاگرت ته‌نانه‌ت پڕۆژه‌كانی خودی حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌مان شێوه، به‌ڵام دووباره هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و قه‌یرانه ئابوریانه‌دا زاڵ بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران باش بوو كه ئێستا له‌كاتی خۆیدا ئه‌درێ بڕیاریشه پاشه‌كه‌وت به‌ته‌واوی نه‌مێنێ پڕۆژه ڕاگیراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌س به‌كاربون بۆ ته‌واوكردن كۆمپانیا بیانیه‌كان رویان كرده‌وه هه‌رێم ده‌روازه سنوریه‌كان كرایه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كان كرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌ی سیاسی و ئیداری خۆی پاراست ئارامی و سه‌قام گیری به‌رقه‌رار بوو كوردستان كه‌وته قۆناغێكی نوێوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسی و سه‌قام گیری ئه‌مانه هه‌مووی وای كرد جارێكی تر ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و ئه‌وروپا ده‌س بكه‌نه‌وه به‌نارده‌نه‌وه‌ی كۆمپاینا و سه‌رمایه‌گوزه‌رانی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تی خۆماڵی خۆمان ده‌سبكه‌نه‌وه به‌كار و چالاكیه‌كانیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بارزگانی گشتیدا كارگه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی پێشبڕكێ له نێوان كۆمپانیا بیانیه‌كان دروست بووه بۆ ئه‌وه‌ی كام كۆمپانیای بیانی بتوانێ پێگه‌ی خۆی له هه‌رێم به‌هێز بكات بۆ ئه‌نجامدانی كاروچالاكیه ئابوری و بازرگانیه‌كانیان ئه‌وه‌تا به به‌رچاوی حكومه‌تی عێراق و دنیای ده‌ره‌وه ڕۆژی (22/10/2018) (30) كۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌مریكی هاتنه هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تا له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێم به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی خۆمان كۆبونه‌وه‌ی فراوانیان كرد له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بیروڕاو سه‌رنجو تێبینی هه‌ردوولا باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان به‌رچاویان ڕوناك بێت كه ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێویستی هه‌رێمی كوردستانه كامانه‌ن له ئه‌نجامدا یاداشتی له‌یه‌كتری گه‌یشتن واژوكرا ئه‌م كۆمپانیا ئه‌مریكیانه له بواره‌كانی بازرگانی گشتی و نه‌وت و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان له بواره جیاجیاكاندا دواجار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌ی چڕ‌وپڕیان كرد بۆ مسۆگه‌ر كردنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م كۆمپانیایانه له‌كاتی ده‌س به‌كاربونیان له‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن له داهاتودا.
دواتر سه‌ردانی شاری سلێمانیان كرد له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا و بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی چڕ‌وپڕیان كرد گوێ بیست بوون كه شاری سلێمانی چی پێویسته له رووی پڕۆژه و وه‌به‌رهێنانه‌وه چه‌نده وه‌به‌رهێنه‌رانی شاری سلێمانی ئاماده‌ن به‌هاوبه‌شی پڕۆژه پێویسته‌كانیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن بڕیاریشه وه‌فده‌كه‌سه‌ردانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و دهۆك بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌یانه‌وێ له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌پێی پێویستی پارێزگاكان پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌موو مه‌به‌سته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و جارێكی تر هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه به‌ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی بازرگانی له ناوچه‌كه‌دا.
كه‌وابو ئارامی و سه‌قام گیری چه‌نده سود به‌خشه بۆ ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له ژینگه‌یه‌كی ئارام‌دا بژین و سه‌روماڵیان پارێزراوبێت له هه‌مان كاتیشا ده‌یان ئه‌مه‌نده‌ش سودی بۆ هاتنی كۆمپانیابیانیه‌كان هه‌یه بێن له‌ژێر سایه و سێبه‌ری ئه‌و ئارامی و سه‌قام گیرییه‌دا به‌شداربن له‌به‌رو پێش بردن و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم.
ئه‌مه‌یه‌كێ بوو له دروشمی لیستی (105)ی (ی.ن.ك) له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئارامی و هه‌لی كار و خزمه‌ت دیاره هاتنی وه‌فدێكی ئاوا گه‌وره‌ی ووڵاتی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كاری بۆ وه‌به‌رهێنان له بواره جیاجیاكان و ئه‌بێته هۆكارێكی كاریگه‌ر بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار.
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
بۆكاروباری بازرگانی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25