هاوسه‌نگی له حكومڕانیدا
بیروڕا 02:13 PM - 2018-10-28.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره
ورده كووت
(9)
ئه‌نجومه‌نه هاوسه‌نگ راگره‌كه
بابه‌تێكی گرنگ و جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن، بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له ده‌ستووری عیراقدا. مادده‌ی (45)ی ده‌ستوور ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی پێكدێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی.
له‌م مادده‌یه به‌دوا تا مادده‌ی (64) هه‌مووی په‌یوه‌ندیداره به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له مادده‌ی (65)دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی له نوێنه‌رانی هه‌رێمه‌كان و پارێزگا ناڕێكخراوه‌كان پێكدێت و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یاسا رێكده‌خرێت.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نی فیدراڵییه وه‌كو ئه‌وه‌یه كه له ئه‌مریكا له پاڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ئه‌نجومه‌نی پیران هه‌یه، یان له ئه‌ڵمانیا جگه له‌په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نێكی تر هه‌یه كه له‌وێش ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی پێ ده‌وترێت، هه‌موو یاسا‌و بڕیاره‌كانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (په‌رله‌مان) ده‌رده‌چێ ده‌بێ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر بدات.
13 ساڵ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووردا تێپه‌ڕیووه‌و تائێستا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێك نه‌هێندراوه‌و یاسای بۆ ده‌رنه‌كراوه. ده‌بوو كورد له زووه‌وه پێداگیریی بكات له‌سه‌ر پێكهاتنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نی فیدراڵییه، چونكه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌بێته زامنی هاوسه‌نگیی له حكومڕانی و به‌رگرتن به هه‌ر هه‌وڵێكی شۆڤێنییانه له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كه دژی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
كاتێك ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌بێت، ده‌بێت هه‌موو یاسا‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بنێردرێنه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و هه‌ر بڕیار‌و یاسایه‌كیش نوێنه‌رانی سێ پارێزگا له دژی بن، ده‌وه‌ستێنرێت و ناتوانرێ تێپه‌ڕێنرێت. ئه‌مه‌ش خۆی زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌و كه‌مینه له بڕیاره‌كاندا نه‌بێت و به دژی كه‌مینه نه‌كه‌وێته‌وه.
زۆرجار زۆرینه‌ی نوێنه‌ران له دژی كورد به‌كارهاتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه یاسای بۆ ده‌ربكرایه‌و پێكبهاتایه، ئه‌وه‌یان بۆ مه‌یسه‌ر نه‌ده‌بوو، چونكه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌بووه رێگر له‌وه‌دا.
كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی
ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی له ئه‌ڵمانیا، ئه‌نجومه‌نی پیران له ئه‌مریكا كاریان چییه؟ به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و ئه‌نجومه‌نی فیدراڵییه له عیراق ده‌بێت هه‌مان ئه‌و كارانه بكات و هه‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێ بدرێت.
ورده‌كارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌بێ به‌یاسا رێكبخرێت، ئایا په‌سه‌ندكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسا‌و بڕیاره‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌وه چۆن و چه‌ند ده‌بێ؟ هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ئه‌نجومه‌نه گرنگیی زۆری ده‌بێ و ده‌بوو كورد چه‌نده پێداگیریی له‌سه‌ر ماده‌ی (140) ده‌كات، به‌و راده‌یه‌ش پێداگیریی له‌سه‌ر ئه‌م مادده‌یه بكردایه، چونكه هه‌بوونی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه خۆی ده‌بووه پشتیوانێكی باش بۆئه‌وه‌ی هیچ یاسا‌و بڕیارێك به دژی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر‌و دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌چێت. جگه‌له‌وه‌ش ده‌بووه ده‌رخه‌ری په‌رۆشیی كورد بۆ دیموكراتیزه‌كردنی حكومڕانی له عیراقدا.
هاودژی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا
مادده‌ی (87)ی ده‌ستوور ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام له راستیشدا سه‌ربه‌خۆ نییه و هه‌ر خودی ده‌ستوورو میكانیزمه یاساییه‌كانیشن بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیه بۆ له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهاته‌كان و ئه‌تنیك و مه‌زهه‌ب و چی و چیتر ئه‌ندامه‌كانی دیاریی ده‌كرێت و داده‌نرێت؟ ئه‌گه‌ر بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه بۆچی كوردبوون و عه‌ره‌ب بوون و توركمان بوون، سوننه بوون و شیعه بوون، ئیسلامبوون و مه‌سیحی بوون له‌به‌رچاو ده‌گیردرێت؟ مه‌گه‌ر یاساكان و رێكاره یاساییه‌كان و بڕیاره یاساییه‌كان ده‌شێ به گوێره‌ی جیاوازیی ئه‌مانه بگۆڕدرێن؟ ئه‌وان ئه‌گه‌ر جێبه‌جێكه‌ری یاسان و یاساش یه‌ك یاسایه، ئیتر ئه‌م به‌بنه‌ماگرتنه ئه‌تنیكی و ئاینی و ئاینزاییه بۆچی؟
كه‌واته ئه‌م ماده‌یه و ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێ له دادگا و دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كاندا به‌ته‌واوی هاودژ و پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن.
ده‌ستوور ده‌ڵێت: «جگه له لایه‌نه دادوه‌رییه‌كان، هیچ لایه‌نێكی تر بۆی نییه ده‌ست بخاته كاروباری دادوه‌رییه‌وه. ئه‌مه ئه‌وكاته راسته ئه‌گه‌ر سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ساڵی خزمه‌ت و ئاسته‌كانی پسپۆڕی و لێهاتوویی یاسایی دانران، كاتێك له‌سه‌ر بنه‌مای تر دامه‌زراوه‌كان و دادگاكان پێكهێندران، ئیتر ئه‌م ماده‌یه بێ واتا ده‌بێت.
ماده‌ی (91) كاتێك باس له‌وه ده‌كات هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌كه له رێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌بێت، كه‌واته زۆرینه و كه‌مینه، ئه‌تنیك و ئایین و ئانزا دێته‌وه ناو مه‌سه‌له‌كه‌و رۆڵی هه‌یه له دیاریكردنه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه به‌دی نه‌یه‌ت كه پێویسته دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان هه‌یانبێت. له راستیدا نابێت به‌و جۆره بێت، به‌ڵكو ده‌بێت كاندیدكردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموون و ته‌مه‌ن و رۆشنبیریی یاسایی و كاری رابردوویان بێت، پاشان هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌نێو دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كاندا بێت، نه‌ك له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
خاڵی هه‌ره گرنگ له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت بسله‌مێنێت بۆ ئه‌وه هاتووه ماف بۆ خاوه‌ن ماف بگێڕێته‌وه، چونكه به گوێره‌ی ئه‌زموونه‌كان هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه پێویست بووه له‌دوای ساڵی 1925ه‌وه وه‌كو پێویست جێه‌جێ نه‌كراوه‌و یاسا به‌سیاسی كراوه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای له‌به‌رچاوگرتنی مافی تاك و كۆمه‌ڵ نه‌بووه له جێبه‌جێ كردن‌دا، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی گشتی ده‌وڵه‌ت و حكومڕانان لێی رازی نه‌بووبن.
ئه‌و ده‌ستووره‌ی ئێستای عیراق له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه به‌و شێوه‌یه دانراوه كه ئه‌م دیارده مێژووییه له به‌ین ببات و ببێته چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو عیراقییه‌كان. كاتێك پێی ده‌وترێ عیراقی نوێ، بۆ ئه‌وه‌یه چه‌ند شتێكی تێدا به‌دیبێت وه‌ك:
یه‌كه‌م: دادوه‌ریی و دادگاكان به سیاسی نه‌كرێن و یاسا سه‌روه‌ر بێت.
دووه‌م: یاسا جیاكه‌ره‌وه‌و كۆكه‌ره‌وه بێت.
سێییه‌م: یاسا هێز بێ و هێز یاسا نه‌بێت.
چواره‌م: چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌هێزی لۆژیك بێت، نه‌ك به لۆژیكی هێز.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و پله‌دارانی دامه‌زراوه‌كانی دادوه‌ری له‌نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌ی نوێنه‌ران، ئه‌مه خۆی وا ده‌كات به‌و جۆره نه‌بێت كه پێویسته ببێت. هه‌ر ئه‌مه له‌خۆیدا گومان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زاروه دادوه‌رییه‌كان دروست ده‌كات. له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا هه‌موو به‌رپرسه دادوه‌رییه‌كان زۆر گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداران بوون. ئه‌مه بۆ هه‌رێمی كوردستان له هۆكاره خراپه‌كانه، وه‌ك چۆن ده‌رنه‌كردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی و پێكنه‌هێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به زیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش زیانی بۆ كورد هه‌بووه. له راستیدا زۆر له به‌رپرسانی دادوه‌ری له عیراقدا هاوڕێی خوێندنی مام جه‌لال بوون و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردبوو كه مام جه‌لال كاریگه‌ریی به‌سه‌ریانه‌وه هه‌بێ، ده‌نا دوور نه‌بوو زۆر بڕیار به زیانی كورد بده‌ن.
مادده‌ی (115) مادده‌یه‌كی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه به‌پێی ئه‌و مادده‌یه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه ده‌ستوور بۆ ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی دیاریی نه‌كردبێت، ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان و پارێزگا ناڕێكخراوه‌كان، جگه له‌مه‌ش ده‌ڵێت له‌كاتی ناكۆكیی له نێوان هه‌رێمه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵ‌دا ده‌بێت به قازانجی هه‌رێمه‌كان بڕیار بدرێت.
ده‌سته گرنگه دانه‌مه‌زراوه‌كه
ماده‌ی (106) ده‌ڵێت: به‌پێی یاسا ده‌سته‌ی گشتی چاودێریی دابمه‌زرێندرێت تایبه‌ت به داهاته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و ده‌سته‌كه له پسپۆڕانی حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان پێكده‌هێندرێ و نوێنه‌ره‌كانیشیان تێیدا ده‌بن، ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تییانه‌یان له‌ئه‌ستۆدایه:
یه‌كه‌م: به‌دواداچوون له دادپه‌روه‌رییانه‌ی دابه‌شكردنی فه‌ند و هاوكاریی و قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به پێی (ئیستیحقاق)ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان.
دووه‌م: به‌دواداچوون بۆ به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته داراییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و دابه‌شكارییه‌كانی.
سێیه‌م: گره‌نتیكردنی شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ریی له تایبه‌تكردنی سامان و موڵكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان.
ئه‌م ده‌سته‌یه نه دامه‌زراوه و نه به‌هیچ رێگه‌یه‌كی تریش ئه‌و ئه‌ركه گرنگانه جێبه‌جێ نه‌كراون. كوردیش هیچ هه‌نگاوێكی پێداگریی نه‌ناوه‌و هیچ گوشارێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه دابمه‌زرێت. ئه‌وه له‌كاتێكدا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان و مافه‌كانی. بۆ نموونه: ئه‌و قه‌رزانه‌ی ئێستا عیراق وه‌ریان ده‌گرێت، كوا به‌شی كورد تێیدا؟ ژاپۆن یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه قه‌رزی داوه به عیراق، به‌ڵام له‌و قه‌رزه‌ی كه به‌عیراقی داوه ئه‌و وڵاته خۆی به‌شێكی بۆ هه‌رێمی كوردستان جیاكردووه‌ته‌وه و هه‌ستی به‌و بۆشاییه یاسایی و دامه‌زراوه‌ییه كردووه له عیراقدا. به‌ڵام بێگومان به‌هۆی ئه‌م بۆشاییه‌وه هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین كایه‌ی جیاجیا زیانی لێكه‌وتووه.
پێویسته هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی مافی خۆیه‌تی، چاوی بینینی تیژ‌و زمانی داكۆكیكردنی گورج بێ. پۆست و پایه‌كان بچووك بن یان گه‌وره، ده‌بێ به بایه‌خ و گرنگییه‌وه سه‌یربكرێن و ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌رێمی كوردستانه وه‌ربگیردرێت. بۆ نموونه: ئێمه ته‌نها سه‌رنجمان له‌سه‌ر باڵیۆز و كونوسڵه، به‌ڵام له راستیدا پاشكۆی رۆشنبیریی و ئابووریی و دیپلۆماسی و سه‌ربازیی بواری جیاجیا هه‌یه، گرنگن بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ و گه‌رم له‌گه‌ڵ وڵاتاندا، پێویسته سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ش بێت و هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی پێویستی هه‌بێ له‌و پله‌و پۆستانه‌شدا.
حكومه‌تی نوێ
حكومه‌تی ئێستای عیراق كه وا خه‌ریكه پێكده‌هێندرێت یه‌كه‌مجاره هه‌وڵده‌دات دووربكه‌وێته‌وه له بنه‌مای تایفه‌گه‌ریی و راسیزمی و به‌ره‌و گرنگیدان به كه‌سایه‌تی بێلایه‌ن هه‌نگاو ده‌نێت. رێگه‌دان به حزبه‌كان كه وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ڵبژێرن نه‌ك وه‌زیره‌كان و جێهێشتنی دیاریكردنی وه‌زیره‌كان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كه خۆی باشترینه‌كان دیاری بكات، یه‌كێكه له هه‌نگاوه باشه‌كان، جگه‌له‌وه‌ش به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له‌لایه‌ن حزبه‌كان داڕێژراوه‌و به‌رپرسیایه‌تییه‌كه‌ش له ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌وه‌یه. نه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو وه‌ك پێشتر وابووه.
ده‌شێ هێز رۆڵی هه‌بووبێ له‌م كابینه‌یه‌ی ئێستادا، به‌ڵام به‌گشتی كه‌متر مۆركی حزبیی پێوه دیاره، «وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌بیندرێت».
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28