پێش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكه‌وێت
بیروڕا 02:30 PM - 2018-10-27.
پێش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكه‌وێت، ده‌ستووره‌كه‌ی ده‌كه‌وێت
ئه‌مڕۆ به‌نزیكه‌یی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان له‌لایه‌ن ده‌ستوورێكی نووسراو یان نه‌نووسراوه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، كه هه‌ردووكیان به‌گشتی دۆخی سۆشیۆلۆجیای كۆمه‌ڵگه‌كه پیشانده‌دات و سنووری ده‌سه‌ڵلاته‌كانی حكومه‌ته فه‌رمانڕاواكه دیاریده‌كات.
پێكهاته‌ی سۆشیۆلۆجی و سنووری ده‌سه‌ڵات به‌شێوازی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت لای نه‌ته‌وه جیاكان. بۆ نموونه، له‌كاتێكدا شانشینی به‌ڕیتانیا، كه كه‌لتووری یاسایی ئانگلۆساكسۆنی تێدا به‌رقه‌راره، هیچ ده‌ستنووسێكی نییه تا پره‌نسیپه ده‌ستووریه‌كانی خۆی دیاریبكات، به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا كه شوێنكه‌وته‌ی كۆدی یاسایی مه‌ده‌نین، كه پێشی ده‌وترێت یاسای ئه‌وروپی كیشوه‌ری، سیسته‌مه یاساییه‌كه‌ی خۆیان به ده‌ستوورێكی نووسراو ده‌پارێزن. زیاتر له‌وه، له كاتێكدا بڕیاره‌كانی دادگاكانی به‌ڕیتانیا له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی بنه‌ما دیموكراسیه دامه‌زراوه‌كان و مافی مرۆڤ بونیادنراوه،به‌ڵام، به نووسراو بێت یان بێ نووسراو، باسی ڕه‌وایی بوونی ده‌ستووره‌كانی وڵاته سیاسی و ئابووریه به‌هێزه ئه‌سكه‌نده‌ناڤیه‌كانی تێدا نه‌كراوه. له به‌رامبه‌ردا، ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه هه‌ژارن، وه‌ك عێراق، سوریا و سودان به‌نزیكه‌یی ده‌ستوورێكی یه‌كگرتووی ته‌واویان نییه یان ده‌ستووره‌كه‌ی ئێستایان ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست نه‌بوونی متمانه و یاسایی بوون له‌هه‌ر دۆخێك‌دا. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌پرسین، بۆچی تێكه‌ڵبوونی ئه‌م كۆمه‌ڵه یاسایانه، كه پێی ده‌گوترێت ده‌ستوور، ئێستا بووه به‌باو له چاره‌نووسی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا؟ هۆكاری كارامه‌یی و گرنگیی له‌پشت ئه‌م ده‌ستنووسه نووسراوه یان نه‌نووسراوه‌وه چی یه؟
هۆمۆ مینی لوپوس
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده، ده‌ستوور ببووه گرنگترین پێكهاته‌ی یاسایی كۆمه‌ڵگه‌كان، كه سنوور و چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی فه‌رمانڕه‌وای دیاری ده‌كرد و بنچینه‌یه‌كی یاسایی بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه دابین ده‌كرد. له‌دیدگای فه‌یله‌سوفی به‌ڕیتانی 'تۆماس هۆبز'دا، مرۆڤ له دۆخی سروشتی خۆیدا، ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵی سۆز و مه‌راقه‌كانی خۆی نه‌كات، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا له شه‌ڕدا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م دۆخه سرووشتییه بۆشاییه‌كی زیندووی نادڵنیاییه، كه هه‌ر مرۆڤه و له‌پێناو قازانجه‌كانی خۆیدا كارده‌كات. تۆبز ئه‌م بۆشاییه به‌م شێوه ده‌ناسێنێت:
"دۆخی مرۆڤ، دۆخی جه‌نگی هه‌ریه‌كێكیانه دژ به هه‌ریه‌كه‌یان"، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ناسراوه به "هۆمۆ مینی لوپوس". گۆڕینی ئه‌م بۆشاییه‌ش ته‌نها له‌ڕێی سنووردانان بۆ مافه سروشتیه‌كان ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی قبوڵكردنی هه‌موو ئه‌م مافه سروشتیانه وا ده‌كات تێكه‌ڵبوونی ئه‌م مافانه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا، ونبێت. هه‌ربۆیه، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتیانه، بیری هاوبه‌شی مرۆڤ ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات، كه تۆماس هۆبز ناوی ناوه 'لێڤاسیان'، له‌گه‌ڵ دروستكردنی شێوه ژیانی باو (ده‌ستوور). ئه‌م پێكهاته‌یه، به‌ربه‌ستێك بۆ كرده و مه‌راقه خۆ-ویسته‌كانی خه‌ڵك داده‌نێت و وایان لێده‌كات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی دیكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه بژین، كه هۆبز و دواتریش تیۆرناسی سیاسی فه‌ڕه‌نسی'جان جاك ڕۆسۆ' ناوی بیرۆكه‌ی "په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی" لێناوه.
په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی
ڕۆسۆ باس له‌وه ده‌كات، كه خه‌ڵك ناتوانێت رقلێبوونی له ئه‌وانی دیكه بوه‌ستێنێت له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا و ئه‌م رقلێبوونه‌ش پێشبڕكێ دروست ده‌كات. كاتێك تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خاوه‌ندارێتییان ده‌ستده‌كه‌وێت، نایه‌كسانی له‌نێوان خه‌ڵكدا گه‌وره‌ده‌بێت، وه بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌یان بپارێزن، چه‌ندین یاسا له دایك ده‌بن. هه‌ربۆیه، ڕۆسۆ ده‌ڵێت، سازانێكی هاوبه‌ش كه ناوی "ده‌ستووره" وه‌ك ناچاریی ده‌رده‌كه‌وێت.
هاوڕابوونی تۆبز و ڕۆسۆ، كه به‌رگری له سازانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، بنامه‌ی بۆچوونه‌كانیان له‌سه‌ر پاراستنی مافه‌كانی خه‌ڵك و بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئازادی مه‌حاڵه بێ بوونی یاسا، بونیاده‌نێن. هه‌روه‌ك فه‌یله‌سوفی یۆنانی ئه‌رستۆ، كه له‌گه‌ڵ ئه‌فلاتون ناسراون به باوكی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا، له بیرۆكه بانوبانگه‌كه‌یاندا باناوی 'پۆلیتیا' ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، فه‌رمانڕه‌واكان ده‌شێت ده‌سه‌ڵاته‌كانیان خراپ به‌كاربێنن، هه‌ربۆیه بوونی سه‌قفێكی یاسایی بۆ كۆمه‌ڵگه‌كان پێویسته.
یه‌كه‌م ده‌ستنووس
به‌تایبه‌تی له سه‌ده‌می مۆدێرنه‌دا، له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی ڕه‌هاگه‌رایی له كیشوه‌ری ئه‌وروپا، مشت‌ومڕ هه‌بوو ده‌رباره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك به‌مه‌به‌ستی سنووردانان بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی فه‌رمانڕه‌وا. هه‌ربۆ زانیاری، یه‌كه‌م ده‌ستوور له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دانرا له‌ساڵی 1789 و پاش چوار ساڵ و له‌دوای شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی له 1789 ده‌ستووری فه‌ڕه‌نسی به‌دوایدا هات. فه‌ڕه‌نسییه‌كان ده‌ستووریان وه‌ك ده‌ستنووسێك هه‌ڵسه‌نگاند، كه توانای سنووردانانی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی پاشا هه‌یه. دواتر وه‌ك نیشانه‌ی ئازادی سیاسی مرۆڤ دژ به پاشا لێكدایه‌وه. جگه له‌وه، ده‌ستوور ئه‌و به‌یاننامانه‌شی له‌خۆ گرت، كه دانیشتوان چۆن بژین و چۆنیش بڕێوه‌یان به‌رن. ده‌شێت ده‌ستوور وه‌ك مه‌دالیایه‌كی دوو دیو لێی بڕوانیت، له‌كاتێكدا لایه‌كیان نوێنه‌رایه‌تی سیسته‌می حكومڕانی ده‌كات، لاكه‌ی تر نوێنه‌رایتی ئازادی و مافه‌كانی خه‌ڵك ده‌كات. لای حاكمی ئه‌ڵمانی، كارل شمیت، ئه‌م بنچینه‌ییانه‌ی ماف وئازادی، فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی خه‌ڵك، ناسنامه و جیابوونه‌وه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌كانی تر پیشان ده‌دات.
حیكایه‌ته‌كه‌ی هۆمه‌ر
دروست كردنی ده‌ستوور ده‌كرێت وه‌ك ئه‌فسانه له ئۆدیسیاكه‌ی هۆمه‌ر-دا ببینرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی له چیرۆكه‌كه‌دا زانراوه، سیرین به وتنی گۆرانی ئارامبه‌خش گروپه‌كه فریوده‌دات و ده‌یانخوات. ئه‌لیاس-یش، پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌كه، خۆی به جه‌مسه‌رێكی كه‌شتیه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه تا ده‌نگه‌كه‌ی سیرین به‌ره‌و لای خۆی ڕاینه‌كێشێت. به چه‌وری گوێی سه‌وڵلێده‌ره‌كانی كه‌شتییه‌كه‌ش كپ ده‌كات تا ئه‌وانیش هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن. ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌شته سه‌خت و مه‌ترسیداره‌ی ئه‌لیاس به‌راورد بكه‌ین به دروست كردنی ده‌ستوور، ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌لیاس دای، ئه‌وه بوو كه پێویست بوو خۆی ببه‌ستێته‌وه به جه‌مسه‌رێكه‌وه (له‌مه‌ڕ جڵه‌وكردنیده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی) تاكو به هۆی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه فریو نه‌خوات. بۆیه گه‌ر ڕوونتر قسه‌بكه‌ین، ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا پێویستی به‌وه‌یه چوارچێوه‌ی بۆ بكێشرێت به ده‌ستنووسێكی یاسایی تاكو ڕێگری لێ بكرێت له خۆهه‌ڵقورتاندن له ئازادی و مافه بنچینه‌ییه‌كانی خه‌ڵك.
له كۆتاییدا و له دوای 1920 كانه‌وه، ده‌ستوور به ته‌واوی جیهاندا بڵاوبۆوه. شه‌پۆلی گۆڕانكاری له گۆڕانی پێكهاته ڕێكخراوه‌ییه‌كانیده‌وڵه‌تدا هه‌ستی پێكرا، كه ئێستا پێیان ده‌ڵێین ده‌وڵه‌ته مۆدێرنه‌كانی ئه‌مڕۆ. به‌تایبه‌تی له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م-ه‌وه، وڵاته ئه‌وروپیه‌كان ئه‌م گۆڕانه‌یان وه‌رگرت و تیشكیان خسته سه‌ر نه‌خشاندنی ده‌ستووره‌كانیان.
ئه‌مڕۆ، بیرۆكه‌ی ده‌ستوور، ئامانجی هاوبه‌شی پێكه‌وه گرێدانی خه‌ڵك، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دی جیاوازه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئامانجه به‌ره‌و لاواز بوون بڕوات له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، كوالێتی ئه‌و ده‌ستووره‌ی كاری پێده‌كرێت ده‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه له‌لایه‌ن خه‌لكه‌وه. بۆ نمونه، ده‌وڵه‌ته شكستخواردووه‌كانی وه‌ك عێراق، سوریا و سودان، كه ئه‌مرۆ به‌ده‌ست په‌رتبوونێكی قوڵی سۆشیۆلۆجییه‌وه ده‌ناڵێنن و چیتر هیچ ئامانجێكی هاوبه‌شیان نییه، ڕووبه‌ڕووی جه‌نگی ناوخۆیی، پێكدادان، خوێن و فرمێسكی زیاتر بوونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، پاش جه‌نگێكی ناوخۆیی، شكست بێنێت له بونیادنانی ده‌ستوورێك، كه توانای له خۆگرتنی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌بێت كه له نه‌ته‌وه و ئاین و كه‌لتووری جیاوازه‌وه دێن، ناتوانێت له جه‌نگه ناوخۆییه‌كان رزگاری ببێت. گه‌ر نموونه‌یه‌ك بێنینه‌وه، له 1787، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توانی بگاته سازانێك و ده‌ستوورێك دروست بكات پاش ئه‌و جه‌نگه گه‌وره‌یه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی. له‌و كاته‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، توانیویه‌تی وه‌ك سیمبولی دیموكراسی، ئازادی و سه‌ربه‌ستی ده‌ركه‌وێت. به پێچه‌وانه‌وه، جه‌نگه ناوخۆییه درێژخایه‌نه‌كان هێشتا له زۆربه‌ی وڵاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی باكووری ئه‌فریقا به‌رده‌وامن ئه‌مڕۆ، و زۆربه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ش نه‌یاتنوانیوه زاڵ‌بن به‌سه‌ر ئالنگارییه‌كانیاندا له ڕێی یه‌كگرتنیان له‌ژێر ده‌ستوورێكی گشتگیردا، هه‌ربۆیه خۆیان خستۆته نێو گێژاوی زیاتره‌وه. ئه‌و ناوچه ئاشتیانه‌ی نه‌بوونه قوربانی ئیمپریالیزمی ده‌ره‌كی سه‌د ساڵ به‌ر له ئێستا، وه‌ك به‌شیك له وڵاته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، بۆ نموونه سووریا، ئێستا بۆنه‌ته قوربانی نه‌توانینی یه‌كگرتن له‌ژێر ده‌ستوورێكی هاوچه‌رجدا.
هه‌رچه‌ندا چه‌ندین هۆكار و فاكته‌ریتر هه‌ن، له‌وانه بوون و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وی ده‌وڵه‌ت، خۆهه‌ڵقورتانی هێزه جیهانی و هه‌رێمیه‌كان یان پرسی نه‌وت، كه وا ده‌كه‌ن ئاڵۆزی له سوریا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شكستی ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌ره‌نجامی شكستیه‌تی له‌بونیادنانی ده‌ستوورێك. ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی به‌شدارن له گێژاوی ده‌وڵه‌ته شكستخواردووه‌كانی وه‌ك سوریا، پێویسته له‌هه‌موو كات زیاتر و زۆر خێرا و به‌په‌له سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
ئه‌م نووسینه له ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باحی توركی بڵاوبۆته‌وه
له نووسینی: فه‌رهاد كوچوك- خوێندكاری دكتۆرا له زانكۆی شێهیری ئیسته‌نبوڵ
وه‌رگێڕانی: د. یاداشت ساڵح
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18