riklam

دوو گیراوه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ موخۆركه‌ی قژ

ژنان‌ 01:28 PM - 2018-10-27
.

.

موخۆركه‌ یه‌كێكه‌ له‌و گرفته‌ باوانه‌ی  روبه‌روی قژی خانمان ده‌بێته‌وه‌، جا قژه‌كه‌ درێژبێت یان پڕ جیاوازی نییه‌، باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌كارهێنانی گیراوه‌ و زه‌یته‌ سروشتییه‌كانه‌.

-گیراوه‌ی زه‌یته‌كان:
-كه‌وچكێكی گه‌وره‌ زه‌یتی زه‌یتون
-كه‌وچكێكی گه‌وره‌ زه‌یتی گوێزی هیندی
-كه‌وچكێكی گه‌وره‌ زه‌یتی بادام
-كه‌وچكێكی گه‌وره‌ زه‌یتی جوجوبا

هه‌موو پێكهاته‌كان به‌ باشی تێكه‌ڵبكه‌و بیخه‌ره‌ ناو مایكرۆ وه‌یڤه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ده‌قیقه‌، دواتر ده‌ریبێنه‌ره‌وه‌ و بیده‌ له‌ قژت، به‌ باشی مه‌ساجی پێستی سه‌رت بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كونیله‌كانی سه‌رت پێكهاته‌كان وه‌ربگرێت.

به‌ قژته‌وه‌ بیهێڵه‌ره‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 45 ده‌قیقه‌ و دواتر به‌ ئاو شامپۆ قژت بشۆ.

-گیراوه‌ی زه‌یتی زه‌یتون و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌:
-دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ زه‌یتی زه‌یتون
یه‌ك هێلكه‌
-دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ زه‌یتی خه‌رده‌ل
-كه‌وچكێكی گه‌وره‌ مایۆنێز

هه‌موو پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بكه‌و به‌ باشی به‌سه‌ر قژتدا بڵاویبكه‌ره‌وه‌، ماوه‌ی 30-45 خوله‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌ و به‌ ئاو شامپۆ بیشۆ.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنیت پێویسته‌ ئه‌و ماسكه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

PUKmedia و/ ژینه‌ر محه‌مه‌د
س/ سیدتی


33.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket