riklam

بۆنی سەگی تۆپیو

بابەتی گۆڕاو 01:36 PM - 2018-10-25
.

.

بۆنی سەگی تۆپیو

2018-10-25   

× بەیانیت باش ئوستاز.
ـ ……………
× قوربان گیان لەگەڵ تۆمە ئەڵێم بەیانیت باش.
ـ ………….
× ئحم ئحم.. بەگم سەرێك بەرزبكەرەوە لەسەر ئەو وەرەقەیەو جوابێكمان بدەرەوە ئیشمان پێتە.
ـ ببوورە رۆڵە.. فەرموو خێر؟!
× خێر ئەبێ‌ ئیشەڵـڵا. ئەمەوێ‌ شتێكی موهیمت لا باس بكەم.
ـ موهیمی چۆن یەعنی؟! عیلاقەی بە كوردەوە هەیە؟
× كورد چییە ئوستاز؟.. عیلاقەی بە هەموو بەشەریەتەوە هەیە.
ـ دە بیڵێ‌ بزانم ئەم خەبەرە عاجباتییە چییە؟!
× خەبەر نییە لەدەوری سەرت گەڕێم، مولاحەزەیە….. مولاحەزەی تایبەتی خۆم.
ـ چییە ئەو مولاحەزەیە كوڕم؟
× بەگم لە رێگەوبان، لە چایخانە، لەناو پاسدا، لە دائیرە، لە میوانی، لە تەعزێ‌، مولاحەزەم كردووە پەنجەی دۆشاومژەی هەموو كەسێ‌ بەقەدەر كونەلووتێتی.
ـ پەنجەی دۆشاومژەی هەموو كەسێ‌ بەقەدەر كونەلووتێتی؟؟!
× بەڵێ‌ .. رێك بەقەدەریەتی.
ـ باشە كوڕی نازانم چی تۆ گوناحت ناگات وەختی من بەم قسەقۆڕانەوە ئەكوژی؟
× یەعنی مولاحەزەكەم موهیم نەبوو؟!!.. دە وەڵـڵاهی ئەوە ئەگەر لە فەیسبوك و تێلیگرامدا بتبینیایە ئەكەوتیتە مەدح و سەنای.
ـ ئێ‌ وایە رۆڵە.. ئینتەرنێت موهیمە.
× منیش ئەزانم موهیمە چونكە دەنگیش و رەنگیش و بۆنیش نەقڵ ئەكات.
ـ رۆڵە درۆیەك بكە رێ‌ی تێ‌ بچێ‌..ئینەتەرنێت كوا بۆن نەقڵ ئەكا؟!!
× ئەیكا بەگم… بەزاتی خوا ئەو رۆژە پەیجێكم كردەوە بۆنی سەگی تۆپیوی لێ‌ ئەهات.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket