خاشقچی بناسین.....!!
بیروڕا 01:25 PM - 2018-10-25.
جمال خاشقچی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێكی عه‌ره‌بستانی سعودیه، پێشتر گۆیینده‌ی ده‌رباری پادشایه‌تی بوو، پاشانیش به‌هۆی زێده‌ڕۆیی و وابه‌سته‌ی ئه‌و پیاوه به‌ناوه‌ندێكی سیاسی دیاریكراو، له 2017 وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشت و بووه ركابه‌ر و بیر و بۆچونه‌كانی له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی سعودی له رۆژنامه جیهانیه‌كان بڵاوده‌كرده‌وه، به‌مدواییه‌ش له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست كاری ده‌كرد، له دووی تشرینی یه‌كه‌م بۆ هه‌ندێ كاروباری تایبه‌ت سه‌ردانی كونسلًَخانه‌ی سعودیه‌ی له ئه‌سته‌نبوَڵ كرد، له‌وێ له روداوێكی ته‌م و مژاوی شوێن بزر كرا، ئیتر ئه‌وه ده‌رگای كرده‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك پێشهاتی گرنگ و بووه كێشه‌یه‌كی جیهانی تا ئه‌م ساته له‌سه‌ر ئاستی باڵا وڵاتانی به‌خۆوه خه‌ریك كردووه، دواجار له ژێر فشارێكی توندی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌نوسی دیاریكرا به‌وه‌ی له‌لایه‌ن كارمه‌ندان و تیمی تایبه‌تی كوشتن و شوێن بزركردن،كوژراوه.
له‌مباره‌یه‌وه من وای ده‌بینم ئه‌مه سیناریۆیه‌كی به‌رنامه بۆداڕێژراو بووه و ئه‌جیندایه‌كی سیاسیشی له‌پشته‌وه‌یه، نیزامی توركیش ده‌ستی تێدایه زوو یان دره‌نگ ئاشكرا ده‌بێت، روداوه‌كه وه‌كو خۆی تێپه‌ڕی لێكه‌وته‌كه‌ی ماوه و ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه ئێمه‌ی كورد خاشقچی بناسین و بزانین راو بۆچونی له‌سه‌ر كورد چۆن بووه، چونكه لێره و له‌وێ ده‌بینین به‌گه‌رمیه‌وه باسی لێوه‌ده‌كرێت، له راستیدا ئه‌و پیاوه دوژمنی كورد بووه و له‌زۆربه‌ی بۆنه‌كاندا به‌خراپی قسه‌ی كردووه و هه‌تا سه‌ر ئێسقان قه‌ومچی بووه و نه‌شیشاردۆته‌وه، به‌ئاشكرا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی بابه‌تی نوسیووه، بۆ نمونه له‌سه‌ر روداوه‌كانی سوریا ده‌ڵێت (( ئه‌وه‌ی خێری سوریا ده‌وێت ده‌بێت پشتگیری یه‌كپارچه‌یی سوریا بكات و ده‌ستی هاوكاری بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه درێژ بكات و سنورێك بۆ كورده‌كان دابنێن كه ده‌یانه‌وێت سوریا پارچه پارچه بكه‌ن، به توندیش هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد و حیزبه‌كان به جیابۆه‌وه له‌قه‌ڵه‌میان ده‌دات)) له‌لایه‌كیتر فرمێسك بۆ عه‌ره‌به‌كانی جزیره و رقه و رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ڕژێی و ده‌ڵێت ئه‌وانه له‌نێوان چه‌كوچ و سندانن دڵیان بۆ ئه‌دلبی سوریای عه‌ره‌بی ده‌سوتێت، ده‌رباره‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نوسیویه‌تی (( نابێت هیچ كه‌س له‌دژی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بێت چونكه ره‌وایه.
زۆر به‌توندیش هێرش ده‌كاته سه‌ر نوسه‌ری سعودی ( غازی الحارپی) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی هێرشه‌كه‌ی توركیا بووه) ) له‌و باره‌یه‌وه وای نوسیوه ( حارپی بێ ئاگایه له‌وه‌ی گرنگی عه‌فرین و سه‌ركوتكردنی قه‌سه‌ده چیه) ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی ته‌واوه به‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عفرین و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات داوه، له‌چه‌ندین بۆنه‌یترا بابه‌تی خراپی ده‌رهه‌ق به كورد و داخوازیه‌كان نوسیوه، دیاره ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه ئه‌و سه‌ر به‌جوڵانه‌وه‌ی برایانی موسلمانه ( حركه اخوان المسلمین) كه ئه‌ردوگان سه‌ركردایه‌تی ده‌كات به سروشتیش ئه‌و پیاوه دژی هه‌موو جۆره مافێكه بۆ كورد و كوردستان، من ئه‌م رونكردنه‌وه‌م له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه به باش زانی بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێت، ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كوشتنه‌كه‌ی به تاوانێكی گه‌وره نه‌زانم بگره به دڕنده‌یشی هه‌ژمار ده‌كه‌م نزا ده‌كه‌م لێیانه‌وه به دوور بین.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19