riklam

بەچی پێئەكەنی؟

بابەتی گۆڕاو 02:01 PM - 2018-10-24
.

.

بەچی پێئەكەنی؟

2018-10-24   

كاربەدەست: ئەوە بەچی پێئەكەنی؟
موڕاجیع: قوربان بەو تابلۆیەی پشتی سەرت. لێی نووسراوە عەدالەت.
*****
تەلەبەی ئەمڕۆ: خاڵە گیان ئەوە بەچی پێئەكەنی؟
رەشید كابان: بەم پەروەردەیەی ئێوە.
*****
كاندید: بەچی پێئەكەنی كاكە؟
دەنگدەر: وەڵـڵا بە ئەقڵی خۆم.
*****
دیموكراسی: بەچی پێئەكەنی؟
مەسئول: عاجز مەبە، بە جەنابت.
*****
مامۆستا: بەچی پێئەكەنی هەتیو؟
قوتابی: رزگار لەدواوە ختوكەم ئەدات.
*****
هەڵبژاردنی هەرێم: خۆزگە ئەمزانی بەچی پێئەكەنی!؟
هەڵبژاردنی عێراق: كاكە بەخوا بە هەردووكمان.
*****
هاووڵاتی: خێر؟ بەچی پێئەكەنی؟
كابینەی حەوت: بەكابینەی هەشت.
*****
باوك: كوبانو بم ئەوە بەچی پێئەكەنی؟
مناڵ: بە دەم.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket