riklam

درێژترین پردی جیهان بناسه‌

هەمەرەنگ 10:31 AM - 2018-10-24
.

.

درێژترین پردی جیهان به‌ درێژایی 55 كیلۆمه‌تر له‌باشووری چین به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی كرایه‌وه‌.

ئه‌م پرده‌ بڕی 20 ملیار دۆلار پاره‌ی تێچووه‌ و ماوه‌ی 9 ساڵی خایاندووه‌ تا دروستبكرێت.

7 كیلۆمه‌تری ئه‌و پرده‌ به‌شێوه‌ی تونێل له‌ژێر ئاوه‌وه‌ دروستكراوه‌ و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرده‌ دوو دووڕگه‌ی ده‌ستكردیان دروستكردووه‌، له‌كاتی دروستكردنی ئه‌و پرده‌ 18 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. بڕی 400 هه‌زار تۆن پۆلای تێدا به‌كارهێنراوه‌.

ئه‌و پرده‌ شاری جوهای و دووڕگه‌ی ماكایۆ و وڵاتی هۆنگ كۆنگ و 9 شاری باشووری چین پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، ئامانج له‌دروستكردنی ئه‌و پرده‌ دروستكردنی ناوچه‌ی كه‌نداوی گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ 68 ملیۆن كه‌س تێدا ده‌ژی.

هه‌ركه‌س بیه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌و پرده‌دا تێپه‌ڕ بێت ده‌بێت مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت و بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تیش ده‌بێت پاره‌ بدات، به‌پێی خه‌ملاندنی به‌رپرسانی هاتووچۆی ئه‌و ناوچه‌یه‌ پێده‌چێت ڕۆژانه‌ 9200 ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر ئه‌و پرده‌دا بڕوات.

هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی چین نازناوی پردی مردنیان به‌و پرده‌ به‌خشیوه‌ و پێیانوایه‌ ئه‌و پرده‌ ده‌بێته‌ مه‌ترسی بۆ خه‌ڵك، له‌لایه‌ن كامێرای هاتوچۆوه‌ چاودێری شۆفێران ده‌كرێت و هه‌ر شۆفێرێك زیاتر له‌ سێ جار باوێشك بدات له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌لایه‌ن پۆلیسی تایبه‌ت و هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر به‌ وردی چاودێری ده‌كرێت.

شاره‌زایانی ئابووری چین پێیانوایه‌ كه‌ ئه‌م پرده‌ بڕی 44 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار كۆمه‌ك به‌ ئابووری چین ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و باجه‌ی كه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كان وه‌رده‌گیرێت داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌و پرده‌ بڕی 86 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.

PUKmedia و/ هه‌نگاو جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket