riklam

شوكور بووی بە هین

بابەتی گۆڕاو 01:55 PM - 2018-10-23
.

.

شوكور بووی بە هین

2018-10-23   

ـ دوێنێ‌ لە تەعزێكە نەمبینیت.. خێر بوو؟
× تەعزێی كێ‌؟!!
ـ یەعنی نەتزانیوە؟!.. تەعزێی عارفە فەندی.
× وەی بەداخەوە.. مرد؟!!!
ـ ئەرێ‌ وەڵـڵا.. دەستی خۆی وەشاند.
× عەجایەب!!.. ئەگەر پیاو بمرێ‌ مەعنای وایە دەستی خۆی وەشاندووە؟!!
ـ ئەی چی رۆڵە.. بۆ خۆی نەجاتی ئەبێ‌. ئەمە كەی وەزعە؟ هەرچی ئەبیستین درۆیە و هەرچی ئەبینین لنگەوقووچە.
× من ئەڕۆم ئوستاز.. خۆم حاڵم زۆر باش نییە جەنابیشت ئەوەندەی تر دڵم تەنگ بكەی.
ـ مەڕۆ كوڕم. . حەز ئەكەم نەختێ‌ قسە بكەین.
× ئوستاز گیان تۆ قسە خۆشەكانت لەگەڵ خەڵكی ترا ئەكەیت و خەم و خەفەتەكانیشت لای من هەڵئەڕێژیت.. گوناحم چییە ئاخر؟
ـ مەسەلەكە گوناح نییە كەلـلەپووت، هەقیقەتێكی عیلمییە.
× هەقیقەتی عیلمی؟!!
ـ بەڵێ‌.. عیلم ئەفەرمووێ‌ ئینسان لەگەڵ زەلامی ناشیریندا باشتر ئەتوانێ‌ قسەی دڵی خۆی بكات.
× دەستت ماچ ئەكەم.. لوتفت هەیە قوربان.
ـ حاح!!.. یەعنی بەو قسەیە عاجز نەبووی؟؟!
× چۆن عاجز ئەبم ئوستاز؟.. من دەمێكە قبووڵمە بچووكی تۆ بم و قەناعەتم پێیەتی.
ـ ئافەرم.. مادام گەیشتوویتەتە ئەو قەناعەتە ئیتر لێت ناترسم.. مەعنای وایە شوكور بووی بە هین.
× بووم بەچی بەگم؟
ـ بووی بە سیاسی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket