riklam

عیراق..داعش له‌ ژێر زه‌ویه‌وه‌ ده‌رده‌چێت

عیراق 08:27 AM - 2018-10-23
.

.

بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی، كه‌ تیرۆرستێكی داعش له‌قه‌زای حه‌ویجه‌ی كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌ ژێر زه‌ویه‌وه‌ خۆی شاردوه‌ته‌وه‌  میدیا جیهانیه‌كانی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردوه‌.

 

دوێنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراقه‌وه‌، له‌گوندی قه‌هاره‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌ی باشوری كه‌ركوك، له‌ئۆپراسیۆنێكدا ئه‌بو ته‌ڵحه‌  كه‌ناوی ته‌واوی سه‌باح حاته‌م سڵێمانه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی مغاویر فه‌وجی یه‌ك و دوو ده‌ستگیركرا.

 

ئه‌وه‌ی سه‌یره‌كه‌ ئه‌و تیرۆرسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌ژێر زه‌ویدا خۆی شاردبووه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك سكای نیوز، نوسیویه‌تی:" داعش له‌عیراق له‌ژێر زه‌ویه‌وه‌ ده‌رده‌چێت". 

 

چه‌ندین میدیای تری جیهانی ئه‌و گرته‌یه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌. 

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket