riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: كه‌ركوك شاری پێكه‌وه‌ژیانی ھه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه‌

کوردستان 10:40 PM - 2018-10-22
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كه‌ركوك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبۆوه‌.

بافڵ تاڵه‌بانی له‌به‌غداد له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ته‌میمی و خالید مه‌فرجی نوێنه‌رانی كه‌ركوك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبۆوه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی كه‌ركوك كراو جه‌خت له‌ بوژاندنه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ ژیان و گیانی برایه‌تی و ته‌بایی له‌ شاره‌كه‌ كرایه‌وه‌.

بافڵ تاڵه‌بانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ پێكھاته‌كانی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، كه‌ركوك شاری پێكه‌وه‌ژیانه‌ و ھێمای ژیانێكی ئاشتیانه‌یه‌ بۆ ھه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكھاته‌كانی شاره‌كه‌ و ده‌یانه‌وێت ره‌وشی كه‌ركوكیش ئاسایی بكه‌نه‌وه‌ و ھه‌مان سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی زیندوكه‌ینه‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، بافڵ تاڵه‌بانی به‌ ئاماده‌بونی خالید شوانی له‌گه‌ڵ ئه‌رشه‌د ساڵحی و حه‌سه‌ن تورھان سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی كۆبونه‌وه‌، جه‌خت له‌ رۆڵی مێژوویی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ پێكه‌وه‌ژیان و گیانی ته‌بایی نێوان كورد و توركمان و پێكھاته‌كانی تر كرایه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی جه‌ختی كردۆته‌وه‌، وه‌ك نه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ و دڵنیاین به‌ھه‌مان سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی فه‌خامه‌تیان كار ده‌كه‌ین بۆ ئاشته‌وایی سیاسی و دوباره‌ بوژاندنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و دۆستایه‌تی له‌ نێوان ھه‌موواندا.

ھاوكات سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی كه‌ركوك گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌ كراو ھه‌ردوولا ھاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوك بكرێته‌ شاری نمونه‌یی پێكه‌وه‌ژیان و به‌شداریكردنی ھه‌مووپێكھاته‌كان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شاره‌ و درێژه‌پێدان به‌ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال.

PUKmedia  كوردساتنیوز

102.jpg

101.jpg

103.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket