riklam

ئه‌ردۆگان ورده‌كاریی كوشتنی خاشقچی ئاشكرا ده‌كات

جیهان 09:40 PM - 2018-10-22
.

.

سه‌رۆكی توركیا ڕایگه‌یاندووه‌ ده‌چێته‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و هه‌موو زانیارییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسه‌ سعودییه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی بی بی سی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 23-10-2018 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا ده‌چێته‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و ورده‌كاری و زانیارییانه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی ڕۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی ده‌خاته‌ڕوو.

جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووس و ڕه‌خنه‌گری سعودیه‌ ڕۆژی 2-10-2018 سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌سته‌نبول و دواتر له‌ناو بینای كۆنسوڵخانه‌ ده‌كوژرێت.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket