riklam

دكتۆر به‌رهه‌م پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی وه‌قفی سوننه ده‌كات‌

عیراق 08:12 PM - 2018-10-22
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22-10-2018 سه‌رۆك كۆمار دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غداد، پێشوازیكرد له‌ دكتۆر شێخ عه‌بدولله‌تیف هه‌میم سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سونی.

له‌ دیداره‌كه‌دا دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح رۆشناییان خسته‌سه‌ر گرنگی رۆڵی زانایانی ئاینی له‌به‌دیهێنانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی به‌ ئاشتی و شارستانی له‌ نێوان ڕۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵی عیراق و پاراستنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی، هاوكات به‌ گرنگی زانی كه‌ رۆڵی دامه‌زراوه‌ ئاینییه‌كان به‌ گه‌وره‌یی بخرێته‌ به‌رچاو له‌ پێناوی به‌دیهێنانی سه‌قامگیریی و باڵا ده‌ست بوونی ئاشتی له‌ نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا له‌رێی ره‌گ داكوتاندن و چه‌سپاندنی چه‌مك و پێودانگه‌كانی ئاینی ئیسلامی ره‌سه‌ن.

سه‌رۆك كۆمار ستایشی هه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌ردوو وه‌قفی سونی و شیعی كرد ئه‌ویش له‌ میانه‌ی به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی هێرش وپه‌لاماری تیرۆرستانی داعش و نه‌هێشتنی تۆوی دوبه‌ره‌كی تائیفی كه‌ هێزه‌ شه‌ڕخوازه‌كان مه‌رامیان بو له‌نێوان رۆڵه‌كانی یه‌ك نیشتماندا بیچێنن.

سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سونی له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی پیرۆزبایی به‌ سه‌رۆك كۆمار به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی به‌ فه‌رمی، گیان و هه‌ڵوێسته‌ نیشتمان په‌روه‌رییه‌كانی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵحی به‌رز نرخاند و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێزیان كرد له‌ خزمه‌تكردنی عیراق و عیراقییه‌كاندا.

PUKmedia

 

S2.jpg

 

 

S1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket