riklam

سه‌رۆك كۆمار: ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندان دابین بكرێت

عیراق 07:38 PM - 2018-10-22
.

.

سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح دووپاتیکردەوە پێویستە هونەرمەندی عيراقی دەڕفەتەکانی لەبەردەمدا بڕەخسێنرێت و لە کایەکانی داهێناندا پشتیوانی بکرێت، هەوروەها ژیانێکی سەربەرزانەشی بۆ دابین بکرێت. 

ئەو دووپاتکردنەوەیەی بەڕێزیان ئەمڕۆ دووشەممە 22-102-2018 لە میانەی پێشوازیکردنی بوو لە وەفدێکی سەندیکای هونەرمەندانی عيراقی بە سەرۆکایەتیی جەبار جودیی عەبودیی.

لە دیدارەکەدا کە لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو سەرۆک بەرهەم ساڵح رۆڵی هونەرمەندی عيراقی لە هاندان و هاریکاریکردنی کۆمەڵگە خستە ڕو بەتایبەت لەو بوارانەی کە دەبنە پالپشت و بەهێز کردنی گیانی نیشتمانی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە، ھەروەھا باسی لەلایەنە کلتوریی و کۆمەڵایەتییەکان کرد و رەنگدانەوەی هەڵوێستە کۆمەڵایەتی و سیاسی و فیکرییەکانی لە داهێنانە هونەرییەکانیاندا بەرز نرخاند.

سەرۆک کۆمار ئەوەیشی دووپاتکردەوە کە پشتیوانی هەموو هەنگاوێک دەکات کە بەشدارە لە رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار و نمونەیی بۆ هونەرمەندی عيراقی، بەتایبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندییدارە فەرمییەکان لەرێی دەرکردنی قانون و رێسا کانەوە.

لای خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی وەفدی هونەرمەندان پیرۆزباییان پێشکەش بە سەرۆک بەرهەم ساڵح کرد، هەروا چالاکییەکانی سەندیکا لە هەموو بوارەکان و ئەو کێشەو و کەموکورتییانەیان خستەرو کە پەیوەستن بە کاری سەندیکاکەیان و هونەرمەندان بەگشتی.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket